زەمالەى هۆڵەندی (ئێم ئێس پی و ئۆ کەی پی) بۆ ساڵی 2023 کراوەیە

posted Feb 2, 2023, 2:37 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Feb 2, 2023, 6:11 AM ]

زەمالەى هۆڵەندی (ئێم ئێس پی و ئۆ کەی پی)  بۆ ساڵی 2023 کراوەیە

 

لەئێستادا چەند دەرفەتێکی ناوازە لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەکانى حکومەتى هۆڵەندی بەهاوکاری ناوەندە زانستیەکانی ئەو وڵاتە.

یەکێک لەو ناوەندە باشانە بۆ خوێندن ئاڕ ئێن تی سی یان ئەکادیمیای ڕادیۆی هۆڵەندایە بۆ ڕاهێنان.


لە چەند بوارێکی تایبەتدا چەندین خولی 3 هەفتەییان هەیە بۆ ڕاهێنان و سەرجەم تێچووەکان تابەت بە حکومەتى هۆڵەندا دەبێت.

 

عێڕاق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە ئەم زەمالانە شمولی دەکات و دوو جۆر زەمالات هەیە بەناوی زەمالەى ئێم ئێس پی و زەمالەى ئۆ کەى پی.

 

ئەو کۆرسانەی کە دەتوانیت داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت بریتین لە:

  

هەڵمەتى میدیایی بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و کاری داکۆکیکاری لە مانگی سێپتەمبەری 2023 دەست پێدەدات.

 

ڕۆژنامەگەری بۆ بەرژەوەندی گشتی لە مانگی سێپتەمبەر دەست پێدەکات

 

میدیای دیجیتاڵی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هەواڵی ساختە و گوتاری ڕقەبەری لە مانگی سێپتەمبەری 2023 دەست پێدەکات

 

دروستکردنی ناوەرۆکی میدیای دیجیتاڵی لە مانگى ئۆکتۆبەری 2023 دەست پێدەکات

 

میدیای دیجیتاڵی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هەواڵی ساختە و گوتاری ڕقەبەری لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023 دەست پێدەکات

 

هەڵمەتى میدیایی بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و کاری داکۆکیکاری لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023 دەست پێدەدات.

 

 

پێداویستیەکان:

 

هەموو کەس دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات. ئیدی ئایا لە دامەزراوەى حکومى بیت وەک زانکۆ و قوتابخانەکان یان لە ڕێکخراوەکان بیت.

 

خوێندکار و مامۆستا و ستافی حکومى و ناحکومى, چالاکوانی بواری کۆمەڵگای مەدەنى و ڕۆژنامەنوسان بەتایبەتی چانسی زیاتریان هەیە.

 

پێداویستیەکان:

 

زانیاری تاکەکەسی

سی فی

نامەى مۆتیفەیشن (بۆچی خوازیاری بەشداری ئەم پرۆگرامانە بکەیت؟)

ئینگلیزیەی زۆر باش بەڵام بڕوانامەى ئینگلیزی پێویست نیە. بەبێ شارەزاییەکی ئاست بەرز لە زمانی ئینگلیزی باشتر وایە کاتی خۆت بەفیڕۆ نەدەی. 

نامەى پشتگیری شوێنی کارەکەت

پاسپۆرت کە بەسەر نەچووبێت

 

تێبینی : ئەگەر ئاستێکی بەرز یان باشی کاری ڕێکخراوەیی و ڕۆنامەوانی و چالاکوانی بواری مەدەنى یان کاری ئەکادیمیت کردوە و ئەزمون و شارەزایی باشت هەیە یان توانستێکی باشت لەو بوارانەی سەرەوەدا هەیە و دەتوانیت داواکاری بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەیت بەبێ ئەوەی پێویستت بەهاوکاری کەسی دیکە هەبێت لە پێشکەشکردنی داواکاریەکەت و لەخۆت ڕادەبینی و تموع و خەونی گەورەت هەیە ئەوا داواکاری پێشکەش بکە و ببە بەبراوەی یەکێک لە باشترین زەمالەکانی هۆڵەندا.

 

ئەمەش لینکی زەمالەکە و پێشکەشکردنی داواکاری

https://rntc.com/scholarships/mena-scholarship-programme

 

ئامادەکردنی:

د.پشتیوان فەرەج

ب. پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

زانکۆی چەرموو



Comments