زانکۆی چەرموو یاداشتێکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال ئیمزا کرد

posted Jan 23, 2023, 5:34 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Jan 23, 2023, 6:01 AM ]

زانکۆی چەرموو یاداشتێکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال ئیمزا کرد

لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەپرایزدا کەلە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت زانکۆی چەرموو و زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال یاداشتێکی لێکتێگەشتنی زانستیان ئیمزاکرد.

زانکۆی چەرموو و زانکۆی ئیفۆریا پێکەوە سەرپەرشتی ۆرکپاکێچی 2 لە پڕۆژەی ئەپرایزدا کردوە کە تایبەت بووە بەڕیفۆرم و چاکسازی لە خوێندنی باڵای زانکۆ حکومیەکانی کوردستان و هەڵسەندگاندنی پرۆسەی 

جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا.

 یاداشتەکەی لەبەرواری 27 ئۆکتۆبەری ساڵی 2022 کای لەسەر کراوە و لەبەرواری 17 ى کانونی دووەم هەموو کارەکانی تەواو بووە و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی چەرموو پ.ی.د هەڵەت ڕشید عبداللە  و سەرۆکی زانکۆی ئیفۆریا پاولۆ کواریزمۆ ئیمزا کراوە. 

د.پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی چەرموو لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە گەڵ تیمێکی زانکۆی چەرموو کە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی د.زانا عوسمان و ڕاگری کۆلێجی زانستە پزیشکی و کرداریەکان د. بەختیار کەمال سەردانی ڕاهێنانێکی تایبەتی پڕۆژەی ئەپرایزیان کرد لە شاری ئیفۆریا لە پورتوگال و ئەنجامی ئەو سەردانەش ئیمزاکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەشتنە زانستیە بوو.

لە بڕگەی دووەمى یاداشتەکەدا هەموو ئەو تەوەرانە دەستنیشان کراون کە هەردوو زانکۆی هاوبەش دەتوانن پێکەوە کاری تیادا بکەن لەوانەش:

ئەنجامدانى پڕۆژەی زانستی هاوبەش

داڕشتنی پڕۆگرامی توێژینەوە و خوێندنی باڵای هاوبەش

ئاڵوگۆڕپێکردنی مامۆستا و توێژەر و خوێندکار لە نێوان هەردوو زانکۆدا

ڕێکخستنی کۆرس و سیمینار و سیمپۆزیەم لەنێوان هەردوولادا

ئاڵوگۆڕپێکردن و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە و بڵاوکراوەی زانستی

داڕشتنی پڕۆژەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و پۆستدکتۆرای هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا

هەر مامۆستایەک یان توێژەرێک یان خوێندکارێکی زانکۆی چەرموو کە دەیەوێت سوود لەم یاداشتە لێکتێگەشتنە بکات پێویستە سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زانکۆی ئیفۆریا بکات بۆ ئەوەی پرۆگرامی تایبەت بە بوارەکەى خۆی بدۆزێتەوە و دواتر بۆ زانیاری و هاوکاری زیاتر سەردانی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بکات بۆ  ئەوەى هەموو ڕێنمایی و هاوکاریەکی پێشکەش بکرێت.

بڕیاڕ وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا زانکۆی چەرموو دوو یاداشتی زانستی دیکە ئیمزا بکات لەگەڵ زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا و زانکۆی یونیئینتەرناشناڵ لە ئیتالیا کە لە زانکۆ هاوبەشەکانی پڕۆژەی ئەپرایزن لەگەڵ زانکۆ کوردیە حکومیەکانی کوردستان.

ئەم یاداشتی لێکتێگەشتنە زانستیانە بەهایەکی گرنگی زانستی و یاساییان هەیە لەگەڵ زانکۆ ئەوروپیەکان و دەرفەت و دەرگایەکی نوێ ی زانستین بۆ مامۆستا و توێژەر و خوێندکارانی زانکۆ کوردیەکان. بۆ سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانە پێویستە پێشکەشکار ئاستێکی بەرزی زانستی و زمانەوانی و شارەزایەکی باشی هەبێت بۆ دۆزینەوە و سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی کە لەو زانکۆیانەی سەرەوە باس کراون بەردەستن.

بۆ خوێندنەوەى تەواوی یاداشتی لێکتێگشتنە زانستیەکە تکایە بڕوانە ئەو فایلەی کە بەشێوەی پی دی ئێف هاوپێچ کراوە.




 

 

 

Ċ
Pshtiwan Faraj Mohammed,
Jan 23, 2023, 5:34 AM
Comments