زانکۆی چەرموو بەشداری خولی ڕاهێنانی ئەپرایزی کرد لە ئیتالیا و ئیسپانیا لەبەرواری 16-23 ى کانونى دووەمى 2023 شاندێکی زانکۆی چەرموو کە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان د. پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری, د. زانا عوسمان, بەڕێوەبەری بۆلۆنیا مامۆستا بژار نەسرەدین مەجید, کارمەندی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان هێمن عارف فەتاح بەشداری ڕاهێنانی پڕۆژەی ئەپرایزیان کرد لەهەردوو شاری رؤما لە ئیتالیا و مورسیا لە ئیسپانیا. ڕاهێنانەکە لە چوارچێوەی ۆرک پاکێچی 4 ى پڕۆژەی ئەپرایز بوو تایبەت بە پلاندانانی ستراتیژی, بەڕێوەبەردن و دڵنیایی جۆری و بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا و لەوانەش جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی کوردستان و داننان بە کرێدیت و مۆبیلیتی فێربوون. ڕاهێنانی یەکەم لە زانکۆی یونیئینتەرناشناڵی ئیتالی لە ڕۆما بوو بەهاوکاری یونیمێد و ماوەى دوو ڕۆژی خایاند. تیایدا هەر هەشت زانکۆ بەشداربووەکەی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەر چوار زانکۆکەی یەکێتی ئەوروپا کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەی ئەپرایزدا بەشداریان کرد. ڕاهێنانی دووەم کە ماوەى دوو ڕۆژی خایاند لە زانکۆی مورسیا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە چوو. ئەجێندای ڕاهێنانەکە بەشم شێوەیەی خوارەوە بوو:
سەرەتا لەبەرواری 16 ى کانونی دووەم هەموو شاندی زانکۆکان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی یونیئینتەناشناڵی ئیتالی فرانسیسکۆ ماتی بۆن بەخێرهاتن کران و ئەم بابەتانە باس کران: وتەى بەهێرهاتن لەلایەن فرانسیسکۆ ماتی بۆن سەرۆکی زانکۆی یونی ئینتەرناشناڵی ئیتالی لە ڕۆما وتاری بەڕێز سەیوان بارزانی سەفیری عێڕاق لە ئیتالیا وتاری د. محمد حسین ئەحمەد: بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری دڵنیای جۆری لە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی وتاری مارچێلیۆ سکالیسی بەڕێوەبەری یونیمێد (تۆڕی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتالیا)
وتارێک دەربارەی ناوەرۆکی ڕاهێنانەکە لەلایەن سیلفیا ماشیۆنی بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئەپرایز
وتاری کۆمیتیلا لوسیانی لە ئۆفیسی ئینتەرناشناڵ مۆبیلیتی زانکۆی یونی ئینتەرناشنال : چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئینتەرناشناڵ مۆبیلیتی, بە دیجیتاڵکردن و بە ئۆتۆمەیتکردنی ڕێوچوێنەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی بۆلۆنیا
وتاری لوسیانا نیدوو جێگری سەرۆکی زانکۆی یونیئینتەناشناڵ و وتاری فیتا سارا پارابیتا دەربارەی کارەکانی ئۆفیسی مۆبیلیتی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
نیکۆلا پارافاتی سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان : داننان بە کرێدیت و مۆبیلیتی ئۆنلاین و ئەزمونى یەکەمین زانکۆی تێلیماتیکی ئیتالی
دواتر ۆرکشۆپێکی پراکتیکیانە لەلایەن یونیمێدەوە ڕێکخرا دەربارەی هەموو وتار و پریزێنتەشینەکان و کۆتای بە ڕۆژی یەکەمی ڕاهێنانەکە هات.
ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانەکە لەبەرواری 17 ی کانونى دووەمى 2023 تایبەت بوو بەم تەوەرانە:
وتاری لوکا لانتیرۆ بەڕێوەبەری گشتی چیمیا سەنتەری زانیاری مۆبیلیتی ئەکادیمیا بەناونیشانی ئەوە جیهانی دانپیانانە: ڕێوشوێنەکانی دانپیانان یان ڕیکۆگنیشن و ئەکرێدیتەیشن و چوارچێوەی بڕوانامە
وتاری ئەنتۆنیۆ ئۆریکۆ سەرۆکی ئەنفور: ئاژانسی نیشتمانی بۆ هەڵسەندگاندنى زانکۆکان و سیستەمی توێژینەوە : ئەزمونى ئیتالیا لە دروستکردنی ئاژانسێکی دەرەکی بۆ هەڵسەندگاندنى دەرەکی زانکۆکان و پەیوەندی بە دڵنیایی جۆری ناوخۆی زانکۆکان
وتاری شاندی زانکۆی ساپێنزای ئیتالی لە ڕۆما لەلاین کارلۆ جیۆفانی سییتی پێشکەشکرا بەناونیشانی مۆبیلیتی ئینتەرناشناڵ, فێربوونی مۆبیلتی و دڵنیایی جۆری لە پرۆسەی بەنێودەوڵەتیکردنی ئەزمونى زانکۆی ساپێنسای یتالی لە ڕۆما
وتاری ڕۆبەرتۆ ڕیگی هەڵسەنگێنەری دەرەکی پڕۆژەی ئەپراێز بۆ چۆنیەتی هەڵسەندگاندنی سەردانە مەیدانیەکە و ڕاهێنانەکە لە پڕۆژەی ئەپرایز.
دواتر مەراسیمی کۆتایی و پێدانی بڕوانامە و ئێوارە خوانێک بۆ شاندە بەشداربووەکانی زانکۆ کوردیەکان لە چێشتخانەی دا ساباتینۆ لا کافی دی سەینت ئیگناسیۆ.
کۆتایی ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانەکە.
ڕۆژی یەکەمی ڕاهێنان لە زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا لەبەرواری 19 ى کانونى دووەمى 2023
جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی کوردستان: کرێدیت و لێرنینگ مۆبیلیتی
وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی زانکۆی مورسیا خۆسێ لۆجان وتاری جێگری سەرۆکی زانکۆی مورسیا بۆ بەنێودەوڵەتیکردن لەلایەن پاسکاڵ کانتۆس وتاری د.محمد حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی وتاری د. کاروان جاکسی جێگری سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و هاوبەشی ۆرک پاکێجی 4 لە پڕۆژەی ئەپرایز وتاری سیلفیا ماشیۆنی بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئەپرایز و نوێنەری یونیمێد
کورتەیەک دەربارەی ساپی لەلایەن لێتیشیا دیاز پلاتێرۆ بەنێودەوڵەتیکردنی یەکەی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ئیسپانیا, وەزارەتی خوێندن لە ئیسپانیا
دەرفەتەکانى ئیراسموس پلەس و پرۆگرامەکانی بۆ زانکۆکانی کوردستان لەلایەن لێتیشیا دیاز پلاتیرۆ لە وەزارەتی خوێندنی ئیسپانیا
دانیشتنیتایبەت پرسیار و وەڵام
وتاری ماتیاس بالیبرا بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی مورسیا دەربارەی ڕێکخستنی بەنێودەوڵەتیکردن و خزمەتگوزاریەکانی زانکۆی مورسیا
وتاری ئەنتۆنیۆ سافیدرا سەرۆکی بەشی پرۆگرامی مۆبیلیتی دەربارەی پرۆگرامەکانى ئینتەناشناڵ مۆبیلیتی
وتاری ئەنتۆنیۆ سافیدرا سەرۆکی بەشی پرۆگرامی مۆبیلیتی دەربارەی ئینتەرناشناڵ وێڵکەم پۆینت
وتاری مۆیسس ئەلمێلا ڕێکخەری پرۆگرامی مۆبیلیتی بەناونیشانی ناساندن و داننان بە کرێدیت و ڵێرنین ئەگریمێنت یان ڕێککەوتن لەسەر پرۆگرامی فێربوون
دانیشتنی تایبەت بە پرسیار و وەڵام
وتاری ماریا سێنینا کۆربالان جێگری سەرۆکی زانکۆی مورسیا بۆ توێژینەوە بەناونیشانی ئۆفیسی پڕۆژەکانى ئەوروپا و پڕۆژە نێودەوڵەتیەکان ئۆپێرام
وتاری راکوێڵ گراس سەرۆکی یەکەی پڕۆژەکان لەبەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەناونیشانی پڕۆژەى هاوبەشی نێودەوڵەتی
وتاری جۆرج پێرناس مونەسیقی زانکۆی یونیوێڵ بەناونیشانی زانکۆکانی ئەوروپا و زانکۆی وێڵبینگ ئی یو یونیوێڵ
دانیشتنی تایبەت بە پرسیار و وەڵام
وتاری ئسێنسیۆن ڕێۆز ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی یویوگڵۆباڵ دەربارەی پەیوەندیکردنى کاریگەر لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ و ئەزموونی هەنگ (بیی ئیکسپێرنس)
سەردانێکی گەشتیارانەی کورت بۆ شوێنە مێژووی و کەلتوریەکانی ناو شاری مورسیا
ئێوارەخوانێک لە ئوتێلی سێاتە کۆرۆناس
ڕۆژی دووەمى ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بەم تەوەرانە:
وتاری ڕافایل لافۆری لەبەشی یەکەی دڵنیایی جۆری دەربارەی بەنێودەوڵەتیکردنی دڵنیایی جۆری و ئاژانسی بەنێودەوڵەتیکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا: کەیسی ئیسپانیا
وتاری ڕۆبەرتۆ لۆپێس لە یەکەی دڵنیایی جۆری زانکۆی مورسیا بەناونیشانی هەڵسەندگاندنى دەرەکی دڵنیایی جۆری زانکۆکانی ئیسپانیا سایک
چالاکی پراکتیکیانە ڕێکخستنی خوێندکار و مۆبیلیتی ستاف لەلایەن ئەنتۆنیۆ سافیدرا لەبەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان هەڵسەندگاندنى دەرەکی دڵنیایی جۆری لەلایەن ڕۆبەرتۆ لۆپێس لە یەشی دڵنیایی جۆری و دانیشتنی پرسیار و وەڵام
وتاری ئەنجێڵ کۆباشیۆ مونەسیقی دڵنیایی جۆری بەناونیشانی کورتەیەک دەربارەی ڕێکخستنی یەکەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی مورسیا
وتاری خوان مانوێڵ هێرناندیس بەڕێوەبەری سکوڵی دکتۆرای نێودەوڵەتی لە زانکۆی مورسیا بەناونیشانی پێوەرەکانی دڵنیایی جۆری لە داڕشتنی پڕۆگرامی دکتۆرا
کۆتایی ڕاهێنانەکە و دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربووان |
News and Activities >