زانکۆی چەرموو بەشداری کۆبونەوەى ڕاهێنانی مووک لە پڕۆژەی ئەپڕایز کرد لەبەرواری 21 کانونى یەکەمی 2022 زانکۆی چەرموو لە گەڵ حەوت زانکۆی دیکەى بەشداربووی پڕۆژەی ئەپرایز و چوار زانکۆی ئەوروپی بەشداربوو لەوانەش زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال و زانکۆی مورسیای ئیسپانی و زانکۆی پیزای ئیتالیا و زانکۆی ئۆسلۆی نەرویجی بەشداری ئەم مۆدیول و خولی ڕاهێنانی مووکیان کرد. پرۆسەی بۆلۆنیا ئامانجی یەکخستنی خوێندنە لە کەرتی خوێندنی باڵای ئەوروپا و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە کارئاسانکاریە بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکار و ستاف بۆ ئەوەى خوێندنى باڵا زیاتر بەردەست بێت بۆ هەموان, هەموان لێ ی سوودمەند بن و کێبرکێش زیاتر ببێت. جگە لەوە پرۆسەی بۆڵۆنیا دڵنیاکردنەوەیە لە داننان بە بڕوانامە و ماوەى خوێندن لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەى کە کۆرسێک لە زانکۆیەکی دیکە دەخوێنن. هەروەها حجێبەجێکردنى سەستەمێکی دڵنیایی جۆری بۆ بەهێزترکردنى دڵنیایی جۆری و پەیوەست کردنى وانەگوتنەوە و فێربوون. پرۆسەی بۆلۆنیا وەک سەکۆیەک وایە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتر تێگەشتن لە نێوان وڵاتاندا سەبارەت بە ڕیفۆرم و چاکسازی کردن و ئەو پرسیارانەى کە پەیوەستن بە لە سوودوەرگرتن لە پرینسیپەکانى ئەکادیمی بۆ نمونە سەربەخۆیی زانکۆکان و بەشداری زیاتر خوێندکاران لە سەرجەم کایەکاندا. وەزارەتى خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی بەرپرسە لە ڕیفۆرم و چاکسازی لە کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا. ئەم ڕیفۆرم و چاکسازیە سوودوەرگرتنە لە بیرۆکەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بۆ ئەوەى پەیوەندی زانکۆکانی کوردستان بەهێزتر بێت لەگەڵ زانکۆکانی یەکێتی ئەوروپا. ئەم موکە یان کۆرسی چڕی کراوەیەی سەرهێڵانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسموس جێبەجێ دەکرێت بۆ بونیاتنانى تواناکانی خوێندنی باڵا (کەى 2) لە پڕۆژەی ئەپرایز تایبەت بە حکومڕانی و شەفافیەت و پرۆسەی چاکسازی نمونەیی لە کوردستانی عێڕاقدا. ئامانجە گشتیەکانى ئەم کۆرسی مووکە دابینکردنى چەند مۆدێلێکی جیاوازی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی کوردستان. هەروەها دابینکردنى ئەو ڕاهێنانەى کە پێویستن بۆ باشترکردنى حکومڕانی زانکۆکان و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە کەرتی خوێندنى باڵای هەرێمی کوردستان. ئەمەش دەبێت بە بنەمایەک بۆ پێناسەکردنى پلانی ستراتیژی دامەزراوە بەشداربووەکان. تەوەرە سەرەکیەکان تایبەت بەم کۆرسی مووکە تایبەتە بە حکومڕانی,دیزاینکردنى پرۆگرامی خوێندن, ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) کاتژمێری کارکردنى خوێندکار (ستودینت ۆرکلەود) و سیستەمى گواستنەوەى کرێدیت سیستەمى ئەوروپی, داننان بە کرێدیت, ئاڵوگۆڕی فێربوون لێرینینگ مۆبیلیتی, و دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکى زانکۆکان. هەموو زانکۆ هاوبەشەکانى ئەوروپا کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا, لە چوارچێوەى ۆرک پاکێجى 4- زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا وەک زانکۆی جێبەجێکار و زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆی هاریکاری ئەم ۆرکپاکێجە, بەشدار دەبن لە بەڕێوەبردنی ئەم ۆرکپاکێجە. ئەوانیش باس لە ئەزمونى خۆیان لەبواری سوود وەرگرتن لە کۆرسی چڕی کراوەى سەرهێڵ (مووک) دەکەن هەروەها ئەزمونى مومارەسەی باش (گود پراکتیس) و مەعریفە و زانین و دابین کردنى پیاچوونەوەیەکى گشتی دەربارەی پرینسیپلە سەرەکیەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا وەک چۆن لە لایەن دامەزراوەکانى خوێندنی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت. جگەلەوەش, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردن و فرەچەشن کردنی کاریگەری ڕاهێنان چونکە بەکاردێت وەک کەرەستەیەکی وانەگوتنەوە بۆ ئەو ڕاهێنانەى دواتر بۆ ئەو ئەکادیمی و کارمەندە کارگێڕیانەى کە بەشداری خولی مووکەکە دەکەن لە زانکۆکانی کوردستاندا. هەروەها لەهەمان کاتدا زیاتر سوود دەگەیەنێت بە ستافی نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان. ڕاهێنراوان لە هەنگاوى یەکەمدا ئەم کۆرسە گەورە کراوەیەی ئۆنلاین تەنها تایبەت دەبێت بە ستافی ئیداری و ئەکادیمی زانکۆ بەشداربوەکانی ئەم پڕۆژەیە. بەتایبەتی ئەم ستافانەى کە بەشدارن لە حکومڕانی و دلێنیایی جۆری و جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکەیان. لەهەنگاوى دووەمدا, هەموو بابەتەکانى ڕاهێنانەکانی ئەم کۆرسە وەردەگێردرێت بۆ زمانى کوردی و وەک کەرەستەیەکی ڕاهێنان بەکاردەهێنرێت لەلایەن هەموو ستافی ئەکادیمی و ئیداری زانکۆ بەشداربووەکانى پڕۆژەی ئەپڕایز. لەهەنگاوى سێیەمدا, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە لەلایەن زانکۆکانی دیکەى کوردستانەوە بەکاردەهێنرێت و ئامانجەکەش ئەوەیە کە زۆرترین ئەکادیمی سوودمەند بن. هەموو ڕاهێنانەکە لە 10 ى کانونى دووەمى 2022 دەست پێدەکات و لە کۆتایی شوباتى 2022 کۆتایی دێت. ئەم کۆرسی مووکە وەها دیزاین کراوە کە پێک هاتووە لە 6 مۆدیول و پێویستی بە 4 کاتژمێری کارکردن هەیە لە هەفتەیەکدا. خشتەی کارەکان - ڕۆژی سێ شەممە (جگە لە دانیشتنی سەرەتایی ناساندن و دانیشتنەکانى ئۆنلاین). - کاتى کوردی :12:00 نیوەڕۆ - زانکۆی پیزا و ئۆسلۆ و مورسیا :کاتژمێر 10:00 بەیانی - زانکۆی ئیفۆریا : کاتژمێر 09:00 بەیانی - ماوەى هەر دانیشتنێکی ئۆنلاین 1 یەک کاتژمێر (20 خولەک ناساندن و پێشکەشکردن + 25 خولەک ڕوونکردنەوەى مادە و کەرەستەکان و چالاکی و هەڵسەندگاندن + 15 خولەک پرسیار و وەڵام)
لە کوێ؟ کۆرسەکان لە ڕێگەى پلاتفۆرمی مووک لەلایەن یونیمێدەوە پێشکەش دەکرێت. هەر مۆدیولێک دانیشتنێکی تایبەتی هەیە کە بە زووم ئەنجام دەدرێت. دواتر زانیاری زیاتر دەدرێت بەبەشداربوان. http://learn.uni-med.net/. زمانى کۆرسەکەکان هەموو کۆرسی مووکەکان بە زمانى ئینگلیزی دەبێت. پێویستە بەشداربوان ئینگلیزی بزانن. لەهەنگاوى دواتردا هەندێک لە کەرەستە و مەوادەکانى کۆرسی مووک دەکرێن بە کوردی و وەک کەرەستەى ڕاهێنان سوودى لێوەردەگیرێت بۆ هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری زانکۆکان کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا. ئامانج ئامانج لەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵانە دابینکردنى مۆدیولی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان. هەروەها تەوەری حکومڕانی و پلاندانانى ستراتیژی و دڵنیایی جۆری زانکۆکان. ئەم کۆرسی مووکە تەواوکەرى چالاکی بونیاتنانى تواناکانە لە ۆرکپاکێجی 3 و ۆرک پاکێجی 4 ى پڕۆژەی ئەپرایز. ئامانجى تایبەتی ئەم کۆرس ومۆدیولانە ئەم تەوەرانە لە خۆ دەگرێت: - شارەزابوون بە ڕێوشوێنی حکومڕانی لە زانکۆکانی ئەوروپادا - ناساندنى چوارچێوەی بڕوانامەى ئەوروپی و پێناسەکردنى ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) لە پرۆگرامەکانى خوێندندا. - خۆگونجاندن لە گەڵ پرۆگرامی خوێندنی ڕاستەقیە لە سیستەمى گواستنەوەی کرێدتی زانکۆ ئەوروپیەکان. - جێبەجێکردنی دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکی بەپێ ی ستانداردە ئەوروپیەکان و ڕێبەری دڵنیایی جۆری (ئى ئێس جى). - داڕشتنى ڕێوشوێن بۆ هاندانى ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە زانکۆکانی کوردستان و بەشێوەیەکى دروست دان بە کرێدیتدا بنرێت. میتۆدی وانەگوتنەوە و هەڵسەندگاندن هەر یەکە لە مۆدیولەکان بە میتۆدۆلۆجی بلێندید دیزاین کراوە و ئەم چالاکیانە لە خۆدەگرێت و یەک هەفتە دەخایەنێت. هەرەیەکە لە مۆدیولەکان نمونەى واقیعی دەخاتە ڕوو وە کەیس ستەدی تایبەتی هەیە ئەویش چالاکی پراکتیکی لەخۆ دەگرێت بەم جۆرە: 1. بەخێرهاتن و پێشکەشکردنى ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەى کۆرسی مووک 2. وانەى سنکرۆنەس : خولی چەند وێبینارێکی ڕاهێنان (هەفتەى یەک جار) 3. کەرەستەى تەواوکاری (چالاکیەکان و خوێندنەوە و فیدیۆ و لینکی وێب پەیج و هتد) کەرەستەى زیاتر بۆ بەشداربوان دابین دەکرێت وەک خوێندنەوەى زیاتر, لیستى چەند سەرچاوەیەکی پێشنیارکراو بۆ ڕأوێژکاری, پاوەرپۆینتى پێشکەشکردنەکان, کەرەستەکانى ڕأهێنانی زانکۆ ئەوروپیەکان, ڕأهێنەری ئەوروپی, کەرەستەی بەسوودی پڕۆژەکانى دیکە, کەرەستەکانى ئۆنلاین دەکرێت بەکاربێن لەلایەن زانکۆ کوردیەکانەوە هەر کات ویستیان سوودى لێ وەربگرن, تەنها ئاگاداریان دەکەینەوە کەی ئەو کەرەستانە ئەپلەود دەکرێت. هەریەکە لە زانکۆ ئەوروپیەکان وەک پێویست بەشدار دەبن لە زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە. 4.هەڵسەندگاندن: ڕاپرسی هەڵسەندگاندن لە کۆتایی هەریەک لە مۆدیلەکان بەردەست دەبێت. هەروەها بۆ هەر کۆرسێک هەڵسەندگاندێکی گشتگیر دەکرێت بۆ ئەوەى دڵنیابینەوە لە کوالیتی جۆری کۆرسەکە و هەروەها سوود لێ وەرگرتنی بۆ ۆرک پاکێجی 5. 5. کاری پڕۆژە: هەریەکە لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان داوایان لێدەکرێت کاری پڕۆژەیەک ئامادە بکەن کە تایبەت دەبێت بە دیزاین کردنی پرۆگرامی ڕاهێنەری ڕاهێنەران بۆ زانکۆکەی خۆیان, هەروەها دەستنیشانکردنی لیستی بەشداربوانى ڕاهێنان و ڕاهێنراوان, کەرەستە و مەوادی ڕاهێنان و دواتر لەو زانکۆیەدا سوودی لێ وەردەگیرێت. |
News and Activities >