زانکۆى چەرموو بەشدارى گفتوگۆى فۆکەس گروپێکى کرد لەبارەى پرۆسەى بۆلۆنیا : ئاڵنگارى و جێبەجێ کردن لە زانکۆکانى کوردستان

posted Oct 30, 2021, 1:30 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Nov 7, 2021, 2:06 AM ]

لە بەروارى 30 ى ئۆکتۆبەرى 2021 د.پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وەک نوێنەرى  زانکۆى چەرموو  بەشداری کرد لە(  فۆکەس گروپى دیسکەشن ) دانیشتنى گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە تایبەت بە بۆلۆنیا پرۆسێس لە زانکۆکانى کوردستان  لەگەڵ نوێنەرى زانکۆکانى  دیکەى کوردستان لە شارى سلێمانى, هەریەکە لە نوێنەرانى زانکۆکان گفتوگۆ و ڕاوبۆچونیان گۆڕیەوە دەربارەى پرۆسەى خوێندنى بۆلۆنیا لە کوردستان و جێبەجێکردنى ئەم پرۆسەیە و ئاڵنگاریەکان. ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوى چاوى زانکۆ و هاوکارى ڕێکخراوى نێدى ئەمریکى لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا 

 بڕیار وایە دواتر ڕاسپاردە و پێشنیارەکان لە دوتوێ ى ڕاپۆرتێکدا بخرێتە ڕوو و زانکۆکان سوودى لێ وەربگرن

ئەو پرسیارانەش کە گفتوگۆ و باسیان لێوە کرا و خرانە ڕوو بریتى بوون لە

ئایا بۆلۆنیا پرۆسیس چیە و ئامانجى چیە؟

جیاوازى بۆلۆنیا و سیستەمى کۆنى خوێندن چیە؟

ئایا بۆلۆنیاى کوردستان ئامانجەکانى یەکانگیرە لەگەڵ بۆلۆنیاى ئەوروپى؟ ئایا هەمان ئامانجیان هەیە؟

ئایا بیرۆکەى هێنانى بۆلۆنیا بیرۆکەى تاکەکەسیە یان لە ڕێگای لیژنەیەکى تایبەت بە دیراسات بیرۆکەى پرۆسەکە هێنراوەتە کوردستان؟

ئایا هیچ چوارچیێوەیەکى گشتى هەیە لەوەزارەت دەرچووبێت کە ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى پرۆسەکە ڕوون بکاتەوە؟

ئایا بەربەستەکانى بەردەم پرۆسەکە چین؟ ئایا زانکۆکانى کوردستان ئامادەن بۆ پرۆسەکە  یاخود پێویستە بۆلۆنیاى کوردستان بەخۆماڵى بکرێت؟

دەرئەنجامەکانى پرۆسەکە چیە لەسەر کوالێتى خوێندن دروستکردنى ڕابەرانى پیشەیی لەناو خوێندکارانى زانکۆ(دەرئەنجامى باش یان خراپ)؟ بۆچى؟

لایەنى چاودێر لەسەر پرۆسەکە کێیە؟وەزارەت ؟دەزگاکانى وەزارەت؟یاخود بۆلۆنیاى ئەوروپى؟

چۆن ئاڵنگاریەکانى بەردەم پرۆسەکە چارەسەر دەکرێت؟ چۆن پرۆسەکە بەرەو پێش دەچێت؟

Charmo IRO head participates in a Focus Group Discussion on Bologna Process
Dr. Pshtiwan Faraj, Director of Charmo University International Relations Office participated in a Focus Group Dicussions with representatives of Other Universities of Kurdistan in Sulaimani on Saturday 30th October 2021

The Focus Group Discussion was organized by Chawy Zanko Organization (CZO) in partnership with National Endowment for Democracy.

In the focus Group Discussion the participants talked and shared their ideas on the implementation of the Bologna Process in Kurdistan, its challenges and future work


CZO will later prepare a report about this focus group discussions and it will be beneficial for the universities regarding the challenges and rewards of Bologna

Process and its implementation in the Universities of Kurdistan. 

Comments