زانکۆی چەرموو بەشداری دیدارێکی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد لەڕێکەوتى 6 ى نۆفێمبەرىی 2022 بەبەشداری نوێنەری وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەى زانستی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ حکومیەکانى کوردستان کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخرا بۆ زانکۆ حکومیەکان لەگەڵ کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر. کۆبونەوەکە کاتژمێر 10:30 دەستی پێکرد و تیایدا بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی چەرموو د.پشتیوان فەرەج بەشداری ئەم کۆبوەنەوەی کرد و سەرۆکی بەشی کونسوڵگەری ڕێتچارد جەى فەیلانس سیمینارێکی پێشکەش کرد دەربارەی گرنگی سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و زانستی و ئەو دەرفەتانەى کەلەبەردەستدان بۆ ئەوەى خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان سوود لەو ئاڵوگۆڕە زانستیانە وەربگرن کە ساڵانە لە لایەن سەفارەتی ئەمریکا لە عێڕاقەوە دابین دەکرێت. ڕیچارد فەیلانس کورتەیەکی ژیانی خۆی باس کرد کە لە ساڵی 2004 ەوە کاری لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا کردوە لە چەندین وڵاتاندا کاری کردوە بۆ حکومەتەکەى لەوانەش لە بەغداد پایتەختى عێڕاق و لە نەیجیریا و مۆسکۆ ئیستانبول و کەرەچى و نیودلهیى و مومبای و هەروەها لە شاری بابل لە عێڕاق لە ساڵانی 2004 بۆ 2005 لە گەڵ تیمی تیمی بونیاتنانەوەى پارێزگاکانى عێڕاق کاری کردوە و خاوەن بڕوانامەى دکتۆرایە لە مێژوودا و پێش ئەوەى لەگەڵ حکومەت کار بکات بۆ ماوەى هەشت ساڵ مامۆستای زانکۆ بووە لە ئەمریکا. لە کۆلێژی نۆرسرن فیرجینیا وانەی شارستانیەتى ڕۆژئاوای بۆ چەند ساڵێک دەگوتەوە. هەروەها جگە لە زمانى ئینگلیزی زمانەکانى ئەڵانی و ڕووسی و تورکی بەباشی دەزانێت و لە ئێستا سەرقاڵی فێربوونی زمانى کوردیە و کەسێک بوو زۆر بەپەرۆش بۆ ئەوەی بۆ عێڕاق کاربکات و هەر لەبەر ئەوە بووە کە دیسانەوە گەڕاوەتەوە کونسوڵخانەى گشتی ئەمریکا لە هەولێر. دواتر بابەتێکی بەپێزی پێشکەشکرد و تیایدا هەموو ئەو دەرفەتانەى خستە ڕوو کەلە ئێستایا و ساڵانە بەردەستن بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکان هەر لە ئاستی بەکالۆریۆس تا ئاستی ماستەر و دکتۆر. دواتر بەڕێز دلێر حەمەد پسپۆری بواری ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری تیشكی خستەسەر گرنگی هەوڵدان و خۆماندووكردنی خوێندكار و خۆپێگەیاندن و بەهێزكردنی زمانێ ئینگلیزی و چەندین تەوەری دیكەێ پەیوەندیدار و دواتریش وەڵامی زۆر لە پرسیارەکانى بەشداربوانی دایەوە. بەگشتی دیدارەکە زۆربەسوود بوو باس لەم تەوەرانەى خوارەوە کرا: 1. گرنگى خوێندن لە کۆمیوینیتی کۆلێژ 2. پرۆسەکان و بەروارە گرنگەکانى داواکاری پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە ئەمریکا 3. چۆنیەتى وەرگرتنی فیزا و ئامادەکاری یەک ساڵ لەوەو پێش بۆ ئەو کارە 4. چۆنیەتى پلاندانان بۆ چۆنیەتى خوێندن و دابینکردنى بودجەی پێویست یان وەرگرتنی مینحە و زەمالات 5.جۆەرکانى خوێندنى باڵا لە ئەمریکا وەک زانکۆی حکومى و زانکۆی ئەهلی و کۆمیونیتی کۆلێژ 6. ماوەى خوێندن, خوێندن و ڕاهێنانی کورتخایەن بەبێ بڕوانامە بۆ بەهێزکردنی توانستەکان 7.ئەو هۆکارانەى وا دەکەن خوێندکار ئەمریکا هەڵبژێرێت لەوانەش کوالیتی خوێندن, بەهای خوێندن, هەبوونی بژاردەى زۆر و هەمەچەشن, گونجاندن و کارئاسانکاری 8. چۆنیەتى هەڵبژاردنی زانکۆ و کۆلێچ و بەش, خوێندن بە گشتی لەئەمریکا 9. خوێندنی باڵا لەئەمریکا: ماستەری ئەکادیمى, ماستەری پیشەیی, بڕونامەى دکتۆرا 10.پرۆگرامەکانى ئاڵوگۆڕپێکردن و فولبرایت و بەشە جیاوازەکانی دیکە 11. لیستی ئەو مینحەو زەمالاتانەی کەلە بەردەستدان لە ئایندەیەکى نزیکدا بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆی چەرموو سیمینارێک بۆ خوێندکاران ڕێکدەخات و هەموو ئەو زانیاریانەی وەرگیران لەگەڵیان باسدەکرێت بۆ ئەوەى خوێندکارانی زانکۆی چەرموو سوودمەند بن لەو دەرفەتانەى کە بۆ خوێندن لە ئەمریکا لەبەردەست و فەراهەم کراون. Charmo University participates in a meeting with US Consulate General in Erbil On Sunday 6th November 2022 the Directors of International Office of public Universities in Kurdistan met a representative team of US Consulate General in Erbil with this presence of the representatives of Ministry of Higher Education and Scientific Research. In the meeting Mr. Richard J. Faillace, the Consular Chief at the U.S. Consulate General, Erbil, Iraq welcomed the participants and presented a speech in which he explained several topics related to studying in the US. He shared a brief biography of himself that he joined the Foreign Service in March of 2004, and his first tour was in Lagos, Nigeria. He later served consular tours in Baghdad, Moscow, as a staffer in the CA Front Office, Istanbul, FSI, Freetown, Munich, and Karachi. He also had extended TDYs in New Delhi, Mumbai, and the Provincial Reconstruction Team in Babil, Iraq. Rich speaks German, Russian, Turkish, and he is currently in Kurdish language training. Mr. Faillace before joining the Department, Rich has earned a Ph.D. in Russian history and instructed at the university level for eight years. He told the participants that he still teaches Western Civilization as an adjunct assistant professor at Northern Virginia Community College. He told the participants that he is a native of Bergen County, NJ. In his presentation he talked about the following topics: 1. The importance of studying in community colleges 2. The Application Process timeline 3. Planning your study Abroad and Budget and how should students plan their finances while studing in the US 4. Types of Higher Education 5. Reasons to study at a U.S. University 6. Graduate studies in the United States 7. Education USA 8.US Consulate General-Erbil Exchange Programs 9. Financial Aid Resources and Planning 10. And a session for questions and answers Finally Mr Dler A. Hamad, Cultural Affairs Specialist also provides some advices on why it is so important to plan early, prepare very well and improve language skills to maximize students opportunities. He also answered some of the questions raised by each of the directors of International Office of each respective universities. |
News and Activities >