ئۆفیسى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى چەرموو لە بەرواری 15 ى ئازارى 2022 ئەنجامى دوو توێژینەوە و ڕاپڕسی لەسەر جێ بەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا لە زانکۆکانى کوردستان خستە ڕوو. بەشداریکردنی زانکۆی چەرموو بە شێوەى ئۆنلاین بوو تیایدا ئەنجامى دوو ڕاپرسی لە سەر پرۆسەى بۆلۆنیا لە هەشت زانکۆى حکومى کوردستان کە بەشدارن لە پڕۆژەى ئەپرایز خستە ڕوو. لە توێژینەوەى یەکەمدا 1279 قوتابیانى زانکۆکانى کوردستان تیایدا بەشداربوون و لە توێژینەوەى دووەمدا 169 مامۆستا و ستاف و کارمەندى زانکۆکان بەشداربوون. د.پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵةتیەکانى زانکۆی چەرموو ئەنجامى هەردوو توێژینەوەکەى بەشێوەى پاوەرپۆینت پریزێنتەشن خستە ڕوو. هەردوو ڕاپرسی و توێژینەوەکەش بەهاوکارى د.پشتیوان فەرەج, پرۆفیسۆر.د. صلاح ڕەزاسەعید سەرۆکى زانکۆ و پرۆفیسیۆرى یاریدەدەر د. على وهاب کەریم, یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و د.شاخەوان حارس وادى, ڕاگر و د.ئومێد ئەمین, ڕاگر و بەڕێوەبەرى سەنتەرى توێژینەوەى چەرموو ئامادە کرابوون. تیایدا سەرەتا سوپاسی هەموو ئەو خوێندکار و مامۆستا و ستاف و ئەکادیمیاییانەیان کرد کە بەشداری ڕاپرسیەکەیان کردبوو. Charmo University Presents two Survey findings in University of Pisa Conference Dr. Pshtiwan Faraj, Director of IRO office presented the finding of two surveys conducted among eight kurdish universities who pare partners in APPRAIS Project. On 15th March 2022 Charmo University IRO director Dr. Pshtiwan Faraj presented the finding and results of two surveys they conducted on the implementation of the Bologna Process among Kurdish Partner Universities. In the first survey 1279 students participated and filled out the questionnaire of the survey. In the second survey 169 staff, lecturers and academics filled out and answered the questionnaire. Charmo University staff who prepared the survey questions included Dr. Pshtiwan Faraj, director of IRO, Professor Dr. Salah Saeed, President of Charmo University, Assistant Professor Dr. Ali Wahab, deputy President for Scientific Affairs, Dr. Shakhawan Hares Wady, Dean at Charmo University and Dr. Omed Amed, director of Charmo University Research center. |
News and Activities >