زانکۆى چەرموو له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى چاوى زانکۆ دەربارەى فۆکەس گروپى پرۆسەى پۆلۆنیا کۆبونەوە

posted Nov 7, 2021, 5:21 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Nov 9, 2021, 3:16 AM by Hidayat Jamal Qadir ]
لە ڕووێكه‌وتی 6-11-2021  لە شارى هەولێر بە ئامادەبوونى هەریەکە لە د.پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى چەرموو لەگەڵ  بیلال فارس ئەحمەد بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى چاوى زانکۆ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستى تاوتوێکردنى پرۆسەى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا لە زانکۆکانى کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەى کە هەن.
پێشووتر ڕێکخراوى چاوى زانکۆ چەند فۆکەس گروپ دیسکەشنێکى لە نێوان نوێنەرى زانکۆکانى کوردستان ڕێکخست بەمەبەستى تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لە سەر چۆنیەتى تێگەشتن و جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا و چى بکرێت بۆ ئەوەى ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتووى ئەنجامبدرێت بە هاوشێوەى زانکۆکانى ئەوروپا کە لە دواى ساڵانى (1999) ەوە گۆڕانکارى و ڕیفۆرمى گرنگیان کردوە بۆ ئەوەى زانکۆکان بگونجێنن لە گەڵ بازاڕى کار و دەرفەتى زیاتر بۆ دەرچوانى زانکۆ.






Charmo University meeting with Chawi Zanko Organization on Bologna Process
On Saturday 6th November 2021 Dr Pshtiwan Faraj, the director of International Relations Office of Charmo University held a meeting with the head of Chawi Zanko Organization Mr. Bilal Fars Ahmed. Both sides discussed the implementation of the bologna process in kurdistan and the challenges and opportunities this process presents to university graduates.
Chawi Zanko Organization had previously held some focus group discussions in both Sulaimani and Erbil for several representatives of public Universities and they have shared with each other their practices, experiences and what could be done to further improve and accelerate this process which is good for university graduates, the local market, and mobility of students, staff and academics.




Comments