ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2-2-2021 پ. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى چه‌رموو له‌گه‌ڵ د.پشتیوان فه‌ره‌ج محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رمۆ به‌شدارى یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى "ئهپراێز" كورتكراوه‌ى حكومڕانى و كوالیتى، شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتى : پرۆسه‌ى ڕیفۆرم و چاكسازى له زانكۆكانى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى زانكۆكانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (یونیمید) كرد كه تیایدا چوار زانكۆى ئه‌وروپا له‌وانه زانكۆى پێزا له ئیتالیا و زانكۆى ئۆسلۆ له نه‌رویج و زانكۆى مورسیا له ئیسپانیا و زانكۆى ئیڤۆریا له پورتوگاڵ له‌گه‌ڵ هه‌شت زانكۆى كوردستان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بن. زانكۆ هاوبه‌شه‌كانى كوردستان پێك دێن له زانكۆى چه‌رموو و زانكۆى سلێمانى و صه‌لاحه‌دین و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و زاخۆ و دهۆكى پۆلیته‌كنیك . ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستپێكى ئه‌م پڕۆژه‌یه به كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نلاین-فێرچواڵ ده‌ستى پێكرد و سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌رى یونیمید مارسیلیۆ سكالیسى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و دواتریش نوێنه‌رى ئۆفیسى یه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌ولێر فینسینت پۆپیۆ وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد. دواتر هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى زانكۆ و نوێنه‌رى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وته‌ى خۆیان پێشكه‌ش كرد. د.سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆی چه‌رموو و د.پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وتارى خۆیان پێشكه‌ش كرد و باسیان له خاڵه به‌هێز و په‌یوه‌ندیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه كرد و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه زانكۆى چه‌رموو ستراتیژى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خۆى هه‌یه و ئامانجه‌كانى ئه‌م ستراتیژه‌یان خسته ڕوو، ته‌نها باس له خاڵهبههێزهكانى زانكۆى چه‌رموو نه‌كرا به‌ڵكو كه‌موكوڕى و خاڵه لاوازه‌كان و پێداویستیه‌كانى زانكۆى چه‌رموویان خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ چاوهڕوانیهكان له پڕۆژه‌ى ئه‌پڕه‌یز كه ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ ڕیفۆرمى زانكۆكانى كوردستان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونى ئه‌وچوار زانكۆ ئه‌وروپیه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و نوێنه‌رى زانكۆ كوردیه‌كان و زانكۆكانى ئه‌وروپا كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر زانكۆكانى خۆیان باس كرد و خسته ڕوو. د.محمد احمد نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تیایدا جه‌ختى كردوه كه وه‌زیر و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پاڵپشتى سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه گرنگه ده‌كه‌ن، به‌وهیوایه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه ببێته مایه‌ى چاكسازى گرنگ و ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا له مه‌وداى درێژخایه‌ندا و بوژانه‌وه‌ى زانكۆكان و گرنگى ڕۆڵى زانست و توێژینه‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنى پرسه گرنگه‌كانى كوردستان هه‌ر له كه‌رتى تایبه‌ت و ده‌رفه‌تى كار تاوه‌كو داهێنان و بهرهپێشبردنى ڕه‌وتى خوێندن له كوردستان. . |
News and Activities >