زانكۆى چه‌رمۆ به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى ئاشتى و ڕێگریكردن له‌ جینۆساید ده‌كات

posted May 8, 2021, 10:55 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated May 10, 2021, 2:22 PM ]
زانكۆى چه‌رمۆ به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى ئاشتى و ڕێگریكردن له‌ جینۆساید ده‌كات 

له‌ژێر دروشمى "بونیاتنانى ئاشتى و ڕێگریكردن له‌ جینۆساید: یاده‌وه‌رى جینۆساید له‌ ئه‌نفال و ئه‌هواره‌كان تا هه‌ڵه‌بجه‌ و سنجار"زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى كۆنفرانسێكى هاوبه‌ش ده‌كات به‌ هاوكارى 7 زانكۆ و ناوه‌ندى دیكه‌ى ئه‌كادیمى

زانكۆى چه‌رموو یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ به‌شداربوه‌كان سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفال و جینۆساید له‌ زانكۆى چه‌رموو بۆ  به‌هاوكارى كورسى یونسكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ڕێگریكردنى جینۆساید له‌ جیهانى ئیسلامى زانكۆى به‌غداد و وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و گه‌شتیارى و ده‌زگاى شه‌هیدان سكرتێرى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ده‌زگاى زیندانیه‌ سیاسیه‌كان و به‌یت ئه‌لحیكمه‌ و ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ له‌ زانكۆى كۆیه‌ و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ و به‌شى جینۆسایدى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له‌ سلێمانى له‌ به‌روارى 15 بۆ 16 ى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2021.


له‌م كۆنفرانسه‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ڕژێمه‌كانى پێشووى عێڕاق ئه‌نجامیان داوه‌ وه‌ك تاوانه‌كانى جینۆساید و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دژى گه‌لى كورد له‌ كوردستان- باكورى عێڕاق و جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژى دانیشتوانى ئه‌هواره‌كان له‌ باشوورى عێڕاق. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ توندڕه‌وه‌كان وه‌ك داعش له‌ دژى هاوڵاتیانى عێڕاق ئه‌نجامیان داوه‌ به‌ تایبه‌تى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى جینۆساید كردنى كه‌مایه‌تیه‌ ئاینیه‌كانى وه‌ك ئێزیدى و كریستیان و شه‌به‌ك له‌ موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێڕِاق .

ڕژێمى دیكتاتۆرى به‌عسیه‌كان بۆ 35 ساڵ حوكمى عێڕاقیان كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین تاوانى گه‌وره‌ى وه‌ك جینۆساید و تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تى و به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كۆمه‌ڵكوژیان به‌كار هێنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌كانى دیكه‌ كوردستان و لێشاوى به‌دناوى ئه‌نفال و ئاواره‌كردنى سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى و به‌تاڵانبردنى ماڵ و موڵك و وێرانكردنى خاك و نیشتمانى كوردان و له‌ناوبردنى سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ باشوورى عێڕاق و چه‌ندین گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى. هه‌روه‌ها كوشتن و له‌سێداره‌دانى شۆڕشگێڕانى عێڕاقى له‌دژى ڕژێمى به‌دناوى سه‌دام و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردن و كوشتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى وه‌ك ژن و منداڵ كه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار هه‌تا ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن.

دواتریش هاتنى گروپى تیرۆریستى توندڕه‌و به‌ناو داعش كه‌ دیسانه‌وه‌ چه‌ندین تاوانى گه‌وره‌ى وه‌ك جینۆساید كردنى ئێزیدیه‌كان و كریستیانه‌كان و شه‌به‌ك و له‌ناوبردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى به‌ناو خه‌لافه‌ت نه‌بوون.

زانكۆى چه‌رموو به‌شێوه‌یه‌كى چالاكانه‌ به‌شدارى له‌م كۆنفرانسه‌دا ده‌كات و به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د. هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارایی و كارگێڕى وه‌ك ئه‌ندامى زانستى ئه‌م كۆنفراسه‌یه‌ به‌شدار ده‌بێت هه‌روه‌ها 
د. پشتیوان فه‌ره‌ج محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو وه‌ك ئه‌ندامى ئاماده‌كارى ئه‌م كۆنفرانسه‌یه‌ به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه‌

بۆ زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى توێژینه‌وه‌ و مه‌رجه‌كانى به‌شداربوون تكایه‌ بڕواننه‌ ئه‌و دوو نوسراوه‌ى كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى هاوپێچ كراوه‌.




https://sites.google.com/a/charmouniversity.org/international-office/news/internationalconferencepeacebuildingandgenocidepreventionmemoryofthegenocidefromanfalandthemarshlandstohalabjaandsinjar?fbclid=IwAR1mJfX_F_TXpSmxx42gDFpowXO0P1DgEDLoqFxYVCb4XBkJf7eABPagq6g 

Ċ
Pshtiwan Faraj Mohammed,
May 8, 2021, 10:55 AM
Comments