یاداشتی لەیەکترگەشتن لەنێوان زانکۆی چەرموو و دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژی و توێژینەوەى زانستی ئیمزا کرا

posted Sep 11, 2022, 12:23 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed
لەبەرواری 11 ى سێپتەمبەرى 2022 بە ئامادەبوونى پ.ی.د. هەڵەت ڕەشید عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆی چەرموو  و د.پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەرى پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان هەروەها بەڕێز پۆڵا خانەقا سەرۆکى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژی و توێژینەوەى زانستی و د. بڕیاڕ حەسەن و چەند ئەکادیمیەکی دیکەى هەردوو زانکۆ یاداشتى لێکتێگەشتن لە نیوان هەردولا ئیمزا کرا.
لەدوای گفتوگۆیەکى چڕی زانستیانە دەربارەى پرسە گرنگەکانى تایبەت بەکاروباری زانستى زانکۆ و ڕۆڵی دامەزراوە زانستی و ئەکادیمیەکان هەردوولا تاوتوێ  کارى زانستى هاوبەشیان کرد و لەسەرئەم تەوەرانەى خوارەوە ڕێکەوتن:

1. ئەنجامدان و ڕێکخستنى پرۆگرامى خوێندنى ماستەر و خوێندنى باڵا بەشێوەی هاوبەش, هەروەها جێبەجێکردنى پرۆگرامى هاوبەش بەبەکارهێنانى لۆگۆی زانستى هەردوو لایەن.
2. هاوکاریکردنى هەردوولا لەبوارەکانى خوێندن, وانە گوتنەوە, توێژینەوەى هاوبەش
3. ئاڵوگۆڕپێکردن و سوود وەرگرتن لەتوانامرۆیی و زانستیەکانی هەردوولا و کارى هەماهەنگی و پێکەوەیی.
4. کارى ڕاوێژکارى هاوبەش و ئاڵوگۆڕپێکردنى زانستی و سەرچاوەى هاوبەش 
5. ڕێکخستنى بۆنەى زانستى وەک کۆنفرانس و گفتوگۆی کراوە و سیمینار و پانێڵ و ۆرکشۆپی هاوبەش لە ناو کوردستان
6. بڵاوکردنەوەى توێژینەوەی زانستى هاوبەش و گرنگیدان بە نوێکردنەوەى گۆفاری زانستی و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەکان و بەنێودەوڵەتیکردنى توێژینەوەى هاوبەش بەتایبەتى لەگەڵ گۆفاری  سپرینگە.
7. هەرچالاکیەکى دیکەى هاوبەش کە سوودی بۆ هەردولا هەبێت.





Comments