وێبیناری: چیرۆکی سەرکەوتنی گەشەپێدانی ئابوری تونس: بۆچی تونس بەبەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی بە دەست هێنا؟

posted Feb 5, 2023, 11:50 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed
وێبیناری: چیرۆکی سەرکەوتنی گەشەپێدانی ئابوری تونس
بۆچی تونس بەبەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی بە دەست هێنا؟

سکوڵی ئیکۆنۆمی لەندەن سبەس کاتژمێر 4 ى ئێوارە بۆ 5 بەرواری 6 ى شوبات وێبینارێک ڕێکدەخات بەو ناونیشانەی سەرەوە
ئەم پانێڵە بە هەماهەنگی زانکۆی حەمەد بن خەلیفە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی وێبینارێکی گرنگ سەبارەتبە چیرۆکی سەرکەوتنی گەشەپێدانی ئابوری تونس و چی وای کرد تونس باشتر بێت بەبەراورد بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناونیشانی پانێڵەکە خۆی ناونیشانی کتێبێکە کەلەلاەین هەردوو نوسەر موستەفا نەبیل و جێفری نوجێنت نوسراوە. کتێبەکە وەک زنجیرەیەک لە کتێبەکانی ئابوری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەلایەن ڕۆتلێج چاپ کراوە و لەلایەن حەسەن حەکیمیان پێشەکی بۆ نوسراوە.
هەر لەسەربەخۆیی تونسەوە لە ساڵی 1956 تا ساڵی 2010 تونس چەندین چیرۆکی سەرکەوتنی ئابوری تۆمار کردوە و بەبەراورد بە ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا چیرۆکی وڵاتێکی سەرکەوتوو بووە. دوای ئەوەى تونس لە حوکمڕانی ئۆتۆکراسی و تاکڕەویەوە گۆڕا بۆ وڵاتێکی دیموکراسی لە ساڵی 2010 دا تونس توشی چەند زنجیرەیەک ئاڵنگاری قورس بویەوە و ئەگەری ئەوەی هەبوو توشی داڕمانێکی ئابوری قورس ببن بە ڵام وڵاتەکە توانی بەسەر ئەو ئاڵنگاریانەدا سەربکەوێت.
کتێب و وێبینارەکە پڕە لە پەند و وانەی بەسوود کە چۆن تونس توانی بەسەر قەیرانەکاندا سەربکەوێت و پڕە لە پێشنیار و ڕاسپاردە نەک هەر بۆ تونس بگرە بۆ سەرجەم وڵاتەکانی دیکەی ناوچەکە و چۆنیەتی قۆستنەوەی دەرفەتەکان و زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکان و باشتر ئیدارەکردنی قەیران و بەڕێوەبردنی گەشەپێدانی ئابووری.
لەم وێبینارەدا کە بە شێوەی ئۆنلاینەو لە ڕێگەی زوومەوە پێشکەش دەکرێت تیشک دەخرێتە سەر ئابوری تونس و ئەزمونى دەگمەنى سەرکەوتنى گەشەپێدانی ئابوری ئەو وڵاتە  گفتوگۆیەکی بەچێژ لەوبارەیەوە دەکرێت.
هەر کەسێک ویستی ئەم کتێبە بکڕێت داشکاندنی %20 بۆ دەکرێت بەبەکارهێنانی کۆدی ئى ئێف ئێل 01 و ئەم داشکاندنە تەنها بۆ خوێنەرە نەوەک بۆ دامەزراوەکان.
دەربارەی نوسەرەکان و پانێڵەکە
موستەفا نەبیل
پرۆفیسۆری ئابوریە لە زانکۆی تونس و سەرۆکی بازاڕی بۆرسەی تونسە, وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی هەرێمایەتی بووە لە حکومەتى تونس. ئابوریناسی پێشکەوتوی بانکی جیهانیە بۆ گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی تونس بووە. نوسەری کتێبی گەشەپێدانی ئابوری تونس: بۆچی تونس باشترە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جێفری نوجێنت
پرۆفیسۆری ئابوریە لە زانکۆی ساوزرن کالیفۆرنیا. لە چەندین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و لە نەتەوە یەکگرتوەکان و بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی  کاری کردوە. هەروەها سەرۆکی دامەزراوەى ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خاوەنى دەیان گتێبی گرنگە لە بواری ئابوریدا و پێکەوە لەگەڵ موستەفا نەبیل بەشداری لە  نوسینی ئەم کتێبەی گەشەپێدانی ئابوری تونسی کردوە.
لەیلا بەغدادی
 پرۆفیسۆری ئابوریە لە ئیسێکت و زانکۆی تونس و سەرۆک و خاوەنى کورسی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیە لەو زانکۆیەدا. ئەندامی بۆردی جێبەجێکاری ئەنجومەنى تونسە بۆ شیکاری ئابوری و نوسینی ڕاپۆرت بۆ حکومەتى تونس و لە ساڵانی 2017 بۆ 2021 سەرۆکی شیکاری بەشی ئابوری بووە لەو ئەنجومەنە. هەروەها سەرنوسەری گۆفاری زانستی گەشەپێدانی ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و زیاتر گرنگی بە ئابوری نێودەوڵەتی دەدات.
موحەمەد عەلی مارونی
 پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە ئابوری لە زانکۆی سۆربۆن بۆ دیراساتی گەشەپێدان و لە ئێستایا توێژەری پێشکەوتوی بواری ئابوریە لە تونس و ئەندامی گروپی ڕاوێژکاریە لە تۆڕی بەڵگەی ئەفریقی. توێژینەوەکانى تایبەتن بە گۆڕانکاری پێکهاتەی دەسەڵات و کاریگەری ئابوری و کۆمەڵایەتی قەیرانەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حەسەن حەکیمیان: پرۆفیسۆری ئابوری و بەڕێوەبەری دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕساتە لە زانکۆی حەمەد بن خەلیفە. لە ساڵانی 2010 بۆ 2019 بەڕێوەبەری ئینستیتوتی لەندەن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و مامۆستا بوە لە زانکۆی سواس لە لەندەن. توێژینەوەکانی تایبەت بە هێزى کاری بازاڕ و ئابڵوقەی ئابوری و گەشەپێدانی هەمەلایەنە و ئابوری وڵاتانی عەرەبی لە دوای ڕاپەڕین.
بۆ ناوتۆمارکردن کلیک لەسەر ئەو لینکە بکەن:

https://lse.zoom.us/webinar/register/WN_g0e7LkHgRSmXznzDv0KK4Q



Comments