سەرۆکى زانکۆى چەرموو بەشدارى ۆرکشۆپێکى نیشیتمانى زانکۆکانى عێراقى کرد

posted Nov 10, 2021, 10:59 PM by Hidayat Jamal Qadir   [ updated Nov 13, 2021, 4:44 AM ]

پرۆفیسۆرد. سەڵاح ڕەزا سەعید سەرۆکى زانکۆى چەرموو بەشدارى ۆرکشۆپێکى سێ ڕۆژەیی کرد لە ڕێكه‌وتی (8 بۆ 10-11-2021) لەگەڵ ڕێکخراوى سپارکى هۆڵەندى وبە پاڵپشتى وەزارەتى دەرەوەى هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێڕاقی و هاوبەشى زۆربەى زانکۆکانى عێڕاق و ڕێکخراوى یونسیکۆ بەشداریان تێداکردوە.هەروەها سەرۆکى زانکۆکانى سنورى شارى بەغداد و خواروو ناوەڕاستى عێڕاق لەم ۆرکشۆپەدا بەشداربوون.

زۆربەى تەوەرەکانى ئەم ۆرکشۆپە نیشتمانییە تایبەتبوون بە تەوەرەکانى ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا بەتایبەتى پرۆسەى بۆلۆنیا و جێبەجێکردنى لە عێڕاقدا، هەوڵدان بۆ داڕشتنى چوارچێوە یان فرەیم ۆرکێکى نیشیتمانى عێڕاقى دابنرێت تاوەکو ببێت بە چەترێک بۆ ڕیفۆرم و چاکسازى لە زانکۆکانى عێڕاقدا، ڕێکخراوى یونیسکۆ پێشووتر چوارچێوەیەکى نیشیتمایان بۆ زانکۆکان داڕشتوە و دابەشکردنى ئەم ناشناڵ فرەیم ۆرکە بۆ هەموو زانکۆکانى عێڕاق. 

سەرۆکى زانکۆى چەرموو وتی لە ڕاستیدا ئەوەى کە لە ئێستادا زانکۆکانى عێڕاق بەنیازن جێبەجێى بکەن، زانکۆى چەرموو ماوەى سێ ساڵە دەستى پێکردوە لە جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا و ئامادەکاریەکان. زانکۆى چەرموو لە ئاستێکى باش و بەهێزدایە و سەرۆکى زانکۆى چەرموو دکتۆرسه‌ڵاح ڕەزا لەگەڵ بریكاری وەزیرى خوێندنى باڵاى عێڕاقیدا  گفتوگۆى چڕیانکردوە و زانکۆى چەرموو دەتوانێت وەک دەستە خوشکى هەر زانکۆیەکى عێڕاقى ڕابسپێرێت و سەرمەشق و ڕێبەرایەتیان بکات لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى عێڕاقدا. 

بریكاری وەزیرى خوێندنى باڵاش خۆشحاڵى خۆى بەو پێشکەوتنانەى زانکۆى چەرموو دەربڕیوە و زانیویەتى کە زانکۆى چەرموو لەو ڕووەوە کێشەى کەمترى هەیە لە چاو ئەوانەى تازە بە نیازى جێبەجێکردنى ئەم پرۆسەیەن، هەروەها باس لەوە کراوە کە چۆن سەپلیمێنت و دۆکیومێنت دروست بکرێت چونکە ئەم ساڵ زانکۆى چەرموو یەکەم گوژمەى دەرچووى پرۆسەى بۆلۆنیاى دەبێت و لە ئیستادا سەرقاڵی ئەو کارە و ئامادەکاریانن، زانکۆى چەرموو لە ئاستێکى زۆر باشدایە و زۆر لە پێش زانکۆکانى دیکەوەیە 

سەرۆکى زانکۆى چەرموو لە ۆرکۆشەکەدا ڕایگەیاندوە کە لە ڕاستیدا ئەوە ناشارینەوە کە لەوانەیە ئەو ۆرکۆشە زۆر بەهێز و نوێ و گرنگ بوو بێت بەڵام هیچ ئیزافەیەکى ئەوتۆى نەبووە بۆ زانکۆى چەرموو چونکە زانکۆى چەرموو لەو بوارەدا زۆر لە پێشە و پێشەنگە.چونکە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێڕاق تازە بە نیازى سوود وەرگرتن و ئەنجامدانى پرۆسەى بۆلۆنیان بەڵام زانکۆى چەرموو لە کوردستاندا ئەوە بۆ سێ ساڵ دەبێت ئەو پرۆسەیە جێ بەجێ دەکات. 

 سیمینارەکانى ناو ۆرکشۆپەکە زانیارى به‌سودی تێدابوو تاڕادەیەکى باش سوودى بەهەموو بەشداربووان گەیاند بەتایبەتى زانیارى دەربارەى دروست کردنى بۆرد و چۆنیەتى ڕوونکردنەوەى گرنگى پرۆسەى بۆلۆنیا و بازاڕى کار چیە و ڕۆڵى ستیودێنت سەنتەر ئەف لێرنین واتە خوێندکار چەقى خوێندن بێت زانکۆى چەرموو کارى لەسەر ئەو پرسانە کردوە. 

پرۆفیسۆر. د. سه‌ڵاح ڕه‌زا  ڕایگەیاند بەشێوەیەکى گشتى پرۆسەى بۆلۆنیا بووە بە ئەمرى واقیع و دەبێت لە زانکۆکانى کوردستان وهەمووعێڕاقدا جێبەجێ بکرێت چونکە ئەم پرۆسەیە کار ئاسانى دەکات بۆ ئەوەى خوێندکار هەلى کار لە بازاڕدا بدۆزێتەوە و ئەو بابەتانەش بخوێنن کە بە کەڵکى بازار و پێشەنگى کاردێت. 

له‌و ۆرکشۆپەی وەزیرى خوێندنى باڵاى تیادا بوو لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵاى کوردستان و لەناو زانکۆکانى کوردستاندا تەنها سەرۆکى زانکۆى چەرموو بەشدار بووە بە هۆی ئەوەى سەرۆکى زانکۆى چەرموو لەو بوارەدا پێشەنگ بووە ، هەموو سەرۆکى زانکۆکانى بەغدادى تیادا بەشدار بوون و پرۆسەى بۆلۆنیا ئەبێت بە ئەمرى واقیع بۆ هەموو زانکۆکانى عێڕاق و کوردستان.





Charmo University President Participates in a national workshop on Bologna Process in Baghdad

Prof. Dr. Salah Saeed has participated in a three day workshop in Baghdad from 8th to 10th November 2021. In collaboration of Spark Organization and with the support of Netherland Foriegn Ministry, Ministry of Higher Education and Scientific Research of Baghdad, UNESCO, and Representatives of all Universities of Bghdad and Southern Part of Iraq participated in this workshop. This workshop was about the implementation of the Bolgna Process in Iraqi universities, creation of a national framework for implementing Bologna, and facilitate reform and change in Iraqi Universities. UNESCO has previously prepared and designed a national framework and has distributed it to Iraqi universities.

Prof. Salah Saeed has reported the result of this workship and has spoken to Dr. Pshtiwan Faraj, the director of International Relations Office of Charmo University that "What the universities in Baghdad and Southern part of Iraq want to implement we have implemented it three years ago and we are soon to have the first cohort of Bologna Process graduates. Charmo University has made good progress in that regard. Prof. Salah Saeed has also spoken to the deputy of Minister of Higher Education of Iraq and they have discussed how Charmo University can assist other Iraqi universities as a sister university. President of Charmo University has also said that actually the workshop was new and useful for most Iraqi universities but for us as an implementing partner was not much new, but that the activities and the workshop was useful, timely and relevant.

 

Especially useful was discussion on how to create a Board for the implementation of Bologna Process, how to explain the significance of Bologna Process, jobs in the market and the role of university in preparing qualified cadre for the market, the role of student centered approach to education and how students become the center of learning and that Charmo is a pioneer in that.

The Minister of Higher Education and Scientific Research of Iraq along with representative of the Ministry of Higher Education and Scientific Research of Kurdistan has also attended the workshop in Baghdad. Prof. Dr. Salah was the only president of kurdistan Universities who participated in the workshop as he is an expert on the subject. Finally Prof. Dr. Salah said that "the implementation of Bologna Process has become a fact and that all Iraqi and Kurdistan Universities have to implement it and adapt themselves to this process.



Comments