شاندێکی زانکۆی چەرموو بەشداری ڕاهێنانێکی مەیدانی لە زانکۆی پیزا لە ئیتالیا زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال کرد

posted Oct 26, 2022, 9:44 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed
لەبەرواری 17 بۆ 21 ى ئۆکتۆبەرى 2022 شاندێکی زانکۆی چەرموو کە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان د. پشتیوان فەرەج, ڕاگری کۆلێژى زانستە پزیشیکیەکان پرۆفیسیۆر د. بەختیار کەمال عەزیز,  و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری د. زانا عوسمان موحەمەد بەشداری  ڕاهێنانێکی مەیدانیەیان کرد بۆ هەردوو زانکۆی ئەوروپی زانکۆی پیزا لە ئیتالیا و زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال.

جگە لە شاندی زانکۆی چەرموو شاندی حەوت زانکۆی دیکەى حکومى وەک زانکۆکانى گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و سەلاحەدین و دهۆک و زاخۆ و دهۆکی پۆلیتەکنیک لە کوردستان بەشداریان کرد لەم پڕۆژەیەی یەکێتی ئەوروپا کە تایبەتە بە ڕیفۆرم و چاکسازی و شەفافیەت لە کەرتی خوێندنی باڵا ئەویش بەهاوکاری چوار زانکۆی ئەوروپی کە ئەوانیش زانکۆکانى ئۆسلۆ و پیزا و ئیفۆرا و زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا.

هەروەها شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵاش بەشداربوون لەم پڕۆژەیەدا . پڕۆژەکە ناوی ئەپڕایزە و ئامانج لێ ی بەهێزکردن و بونیاتنانى تواناکانی ستاف و  ئەکادیمیا و بەڕێوەبەرانی بەشە جیاوازەکانى زانکۆکانە و بە هاوکاری تؤڕی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتالیا کە ناسراوە بە یونیمێد بەڕێوە دەچیت. ئەم پڕۆژەیە ساڵی یەکەمى زۆربەى کارەکانى بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبرد و لە ئێستادا پڕۆژەکە لەساڵی دووەمى جێبەجێکردنیدایە و بڕیاڕ وایە تا ساڵی 2024 بەردەوام بێت.
خولەکەش تایبەت بوو بە پلاندانانی ستراتیژی, بەڕێوەبردن, دڵنیایی جۆری و بونیاتنانی تواناکانى زانکۆکانى کوردستان.
لەم خولەدا بەشێوەیەکى مەیدانی سەردانی ئۆفیسە گرنگەکانی هەردووزانکۆی پیزا و ئیفۆریا کرا و لە نزیکەوە باش ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەک دڵنیایی جۆری و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و سەنتەری کار و ناوەندی بەڕێوەبردنی ڕۆژەکان و سەرجەمبەڕێوەبەرایەتیەکانی کاروباری خوێندکاران و بەشی توێژینەوە و وانەگوتنەوە و پەیامی سێ یەمی زانکۆکان کرا.

سەردانی زانکۆی پیزا لە ئیتالیا بۆ ئەم بەشانەى خوارەوە بوو:

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و جێگرەکانی پێشوازیەکی گەرمیان لە تیمی زانکۆ کوردیەکان کرد و باسی گرنگی کاری هاوبەشیان کرد لە گەڵ زانکۆکانی کوردستاندا

1. سەردانى ئۆفیسی بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆی پیزا: یەکەى هاوکاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی
2. پڕۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی زانستی
3. سەردانی مەیدانى : بەشداربوان دابەشکران بۆ سێ گروپ, گروپی یەکەم سەردانی ئیدارەى گشتى و خزمەتگوزاری سەنتەرى کاری زانکۆی پیزایان کرد,گروپی دووەم سەردانی بەشیکارگێڕیگشتى ئۆفیسی توێژینەوەیان کرد و گروپی سێیەمیش سەردانی ئۆفیسی دڵنیایی جۆری زانکۆی پیزایان کرد هەروەها سەردانکردنی ئۆفیسی بەشداریپێکردنى خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد. جگە لەوەش هەر سێ گروپ سەردانی بەشی یەکەى هەڵسەندگاندنیان کرد و دواتر سەردانی هەندێک لە بەشە گرنگەکانی زانکۆیان کرد وەک سەردانی بەشی مێژووی شارستانیەتەکان و بەرهەم هێنانی مەعریفە و زانین کرد.

هەروەها لە سەردانکردنی زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگاڵ ئەم بەشانە بەسەر کرانەوە:

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و جێگرەکانی پێشوازیەکی گەرمیان لە تیمی زانکۆ کوردیەکان کرد و باسی گرنگی کاری هاوبەشیان کرد

1. سەردانى ئۆفیسی دڵنیایی جۆری زانکۆی ئیفۆریا کرا
2. سەردانی بەشی یەکەى داهێنانی زانکۆ و پەیامی سێیەمى زانکۆی ئیفۆریا کرا و سیمینار و پریزێنتەشن پێشکەش کرا لەو بارەوە و گفتوگۆ و بۆچوون ئاڵوگۆڕی پێکرا لەنێوان هەردوو لایەن.
3. دواتر سەردانی پالاس یانکۆشکی فیمیسیۆ کرا لەگەڵ ئینستیتوتی توێژینەوە و پێشکەوتن کرا لە تاقیگەى هەرقل.
4. دواتر بە ڕێبەرایەتى بەڕێوەبەرانی زانکۆکە سەردانی شاری مێژووی و کۆلێچی بەشی ئیسپیریتۆ سانتۆ کرا.
5. هەروەها سەردانى بەشی خزمەتگوزاری ئەکادیمی و پرۆسەی بۆلۆنیا و خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان و کارئاسانکاریەکانى دیکەى ناو زانکۆکە کرا لەناو بینای سانتۆ ئۆگەستینۆ.
6. دواتر بە پاس هەموو بەشداربوان هاوەڵی کران بۆ پارکی تەکنەلۆجیا و زانستی زانکۆکەو لەو شوێنەدا دامەزرێنەری پارکەکە سۆمۆدیپ سارکار پڕوانامەی بەشداریکردنى ئەو خولەى بەبەشداربوان بەخشی.
زانکۆی چەرموو لە ئێستادا لە گەڵ زانکۆی ئیفۆریا سەرقاڵی ئامادەکردنی یاداشتێکی لێکتێگەشتنن بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و توێژینەوەى هاوبەش و مۆبیلیتی ئاڵوگۆڕپێکردنى خوێندکار و ستافی وانە گوتنەوە و بڕیاڕ وایە لە ئایندەیکی نزیکدا بەرهەمی ئەم سەردانە دەربکەوێت.






Comments