ۆرکشۆپێك دەربارەی مینحە بچوكەكانی ڕێکخراوى ئایرێکسى ئەمریکى لە زانكۆی چەرموو ئەنجامدرا

posted Dec 21, 2021, 5:47 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Dec 21, 2021, 7:05 AM by Hidayat Jamal Qadir ]

 ڕۆژی  سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 21-12-2021  بەڕێوەبەرێتی (پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیایی جۆرى و سەنتەرى کار)ی زانكۆی چه‌رموو  ۆرکشۆپێکیان بۆ مامۆستایانى زانکۆى چەرموو ئەنجامدا، ۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە مینحە بچووکەکانى ڕێکخراوى ئایرێکسى ئەمریکى و پاڵپشتى دارایی سەفارەتى ئەمریکا لە عێراق.

تیایدا هەریەکە لە د.پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستا هاوار فازڵ بەڕێوەبەرى سەنتەرى کار  سیمیناریان پێشكه‌شكرد،  پ. ی. د. على وه‌هاب کەریم یاریده‌ده‌ری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و پ. ی. د. بەختیار کەمال عەزیز ڕاگرى کۆلێژی زانستە کردارییەکان وتەیان دەربارەى گرنگى ئەم جۆرە مینحانە پێشكه‌شكرد، دواتر مامۆستا هاوار فازڵ باسى لە هەر چوار بوارەکەى ئەم جۆرە مینحانە کرد پاشان دكتۆر پشتیوان فەرەج  تیشکى خستە سەر چۆنێتی پڕکردنەوەى فۆرمى ئۆنلاینى ئەم جۆرە مینحانە.

 مامۆستا پەرژین جه‌بار وەک مامۆستایەکى سەرکەوتوو باسى لە ئەزمونى خۆى کرد لە چۆنێتی پێشکەشکردن و بردنەوەى پڕۆژەکانى ڕێکخراوى ئایرێکسى ئەمریکى هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌ چۆنێتی  ئامادەرکردن و ئیشکردنی بە شێوەى تیم و پێشکەشکردنى پڕۆپۆزەڵى پڕۆژەكان كرد ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ زیادکردنى هەلى بردنەوەى ئەو مینحانەى کە لە بەردەستدان و لە ئێستادا دەرفەتى پێشکەشکردن هەیە.

ئەم پڕۆژەیە بۆ دروستکردنى تیمى هاوبەشى خوێندنى باڵا چەند زانکۆیەکى کوردستانە لە پێشکەشکردن بۆ هەندێکى فەندى بچووک کە لە لایەن سەفارەتى ئەمریکاوە لە بەغداد پاڵپشتى لێوە دەکرێت، ئەم فەندە یان مینحە بچوکانە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنى چەند بوارێکى گەشەپێدان کە بڕیاڕ وایە ببێتەهۆى بونیادنان و بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان زانکۆکان و کەرتى خوێندنى باڵا، مینحه‌كه‌ بۆ مامۆستایان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی پسپۆری (كۆمپیوته‌ر، یاسا و ڕامیاری، دارایی و ئابوری ، ژینگه‌ و جیۆلۆجی).

Charmo University organized a Workshop on IREX Small Grants

On Tuesday morning 11:00 am to 01:30 Charmo University organized a workshop for lecturers of Charmo University. The workshop was about IREX small grants which are supported by U.S. Embassy Baghdad.

Dr. Pshtiwan Faraj, Director of IRO, Mr. Hawar Fazil, director of CDC, Mrs. Lanja Asse director of Quality Assurance as well as lecturer Mrs. Parzheen Jabar participated with a presentation about these small grants.

First, Dr. Ali Wahab, deputy President of Charmo University for Scientific and Academic Affairs presented a brief speech about the importance of such small grants, followed by a speech of Dr. Bakhtyar Kamal Aziz, Dean of the college of Medical and Practical Science also highlighted the need for applying for these small grants.

Mr. Hawar Fazil, director of CDC made a presentation about the type of these small grants, what areas and or specific topics are highlighted in these small grants and then Dr. Pshtiwan Faraj, Director of IRO made a presentation explaining how to apply to the online application for such small grants, explaining all the four different sections of the applications like personal details and institutional information followed by other required documents such as resume, budget cost, budget narrative, and support letter of university decision makers. Also shared with them some of the templates available.

Finally, Miss. Parzheen Jabar in another presentation talked about her successful wining of the last year's project of IREX and explained the mechanisms needed to successfully prepare, apply and win and implement such small projects.

It was followed by a session of questions and answers.






































Comments