مێزگردى خۆپاراستن لە توندڕەوى توندوتیژ لە هەڕێمى کوردستان: دوو مێزگرد لەگەڵ نوێنەر و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان لە زانکۆی چەرموو لە شارى چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

posted Aug 1, 2022, 5:56 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Aug 1, 2022, 9:33 AM by Hidayat Jamal Qadir ]

لەبەروارى 1 ى ئابی 2022 لە هۆڵی کۆنفرانسى سەرۆکایەتى زانکۆی چەرموو ڕێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ و بەهاوکارى حکومەتى هؤڵەندا و بەشى پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکانى زانکۆی چەرموو دوو مێزگرد ڕێکخرا لەگەڵ نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارە خۆجێییەکانى چەمچەماڵ و چالاکوان و ڕۆشنبیران و ئەکادیمیان و مامۆستایانى زانکۆى چەرموو. 

ناونیشانى مێزگردەکە بریتى بوو لە خۆپاراستن لە توندڕەوى لە هەڕێمى کوردستان: مێزگردێک لەگەڵ نوێنەر و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان لە  شارەکانى (چەمچەماڵ, کەڵار هەڵەبجە , ڕانیە)

لە مێزگردەکەدا د. کامەران محمد پاڵانى, ڕاوێژکارى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچى سەربە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان هەستا بە بەڕێوەبردنى هەر دوو مێزگردەکە و نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش  تیایدا قایمئامیەتى قەزاى چەمچەماڵ و بەرپرسە ئیداریەکانى شارەکە بەشدار بوون لە مێزگردى یەکەمدا و لە مێزگردى دووەمیش بەشداربوان  لە کەسایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى و چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى  چەمچەماڵ وناوەندى ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و سەنتەرى ئازادى لاوانى کوردستان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆی چەرموو بەشدار بوون

بەرنامەى مێزگرد

یەکدى ناسین و پێشەکیەک لەسەر پڕۆژەکە

تەوەرى یەکەم :دۆخى گشتى کۆمەڵگا

چۆن وەسفى دۆخى ئێستای کۆمەڵگا دەکەی؟

کێشە سەرەکیەکانى ناوچەکەى ئێوە چین بەگشتى و هۆکارەکانى ئەو کێشانە چین؟ 

تەوەرى دووەم: توندوتیژى و توندڕەوى

ئایا توندڕەوى توندوتیژ لە کۆمەڵگادا بڵاوبۆتەوە؟ ئەگەر بەڵێ هۆکارەکانىچین؟ وە ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە, ئەو هۆکارانە چین کە ڕێگرى لێ کردوە؟

سەبارەت بە چین و پێکهاتەکانى کۆمەڵگا, چى گروپ و چینێکى کۆمەڵگا لەژێر مەترسیدان و پێویستە بپارێزرێن؟ (بۆ نمونە گەنجان, دەرچوانى زانکۆ, کچان,,,)

 بڕیاڕ وایە ئەم مێزگردانە بەردەوام بن لە شارەکانى دیکەى وەک کەلار و هەڵەبجە و ڕانیە

 

 Two Focus Group Discussions on the Prevention of Violent Extremism were conducted at Charmo University Presidency

Focus Group Discussion in prevention of Violent Extremism in Kurdistan Region: A Focus Group Discussion with local stakeholders and community leaders in Charmo university

On Saturday 1st August 2022 two focus group discussions were conducted at conference hall of the Presidency of Charmo University. These FGC were conducted with the support of International Organization of Migration and the support of the Government of the Netherlands and with the participations of local stakeholders like the Mayor of Chamchamal District, representatives of local community leaders such as Civil Society Organizations (CSOs), Activists, intellectuals, academics and university lecturers.

All the two focus group discussions were moderated by Dr. Kamaran Mohammed Palani, who is the local advisor of IOM.

Also Dr. Pshtiwan Faraj Mohammed, Director of International Relations Office also provided facilitation, participated and actively engaged wit

h the discussions.   

These focus Group discussions will also continue in the other parts of KRI including Garmyan, Kalar, Halabja and Ranya. These FGD were the first of series which were implemented in Charmo University in Chamchamal.


فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال & وه‌هاب ئه‌حمه‌د










Comments