خولى پەرەپێدانى تواناى مرۆیی بۆ مامۆستایانى ئایننى وتاربێژان لە زانکۆی چەرموو بەڕێوە چوو

posted Jun 7, 2022, 5:43 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Sep 10, 2022, 5:52 AM by Hidayat Jamal Qadir ]
خولى پەرەپێدانى تواناى مرۆیی بۆ مامۆستایانى ئایننى وتاربێژان لە زانکۆی چەرموو بەڕێوە چوو

لەبەروارى 7 ى 6 ى 2022 ڕۆژى سێ شەمە د.پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆی چەرموو پێشوازى کرد لە بەڕێز بارزان باران, بەڕێوەبەرى بۆردى ڕێکخستنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى.
 لەبەروارى 7 ى 6 ى 2022 رؤژى سێ شەمە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى لە زانکۆى چەرموو هەستان بە ئەنجامدانى خولى پەرەپێدانى تواناى مرۆیی بۆ زیاتر لە 137 مامۆستایانى ئایینى ووتاربێژ کەلە سنورى شارى چەمچەماڵ و قەزا و ناحیەکانى دەوروبەرى وتار پێشکەش دەکەن.چەند مامۆستایەکى دیار لەوانەش مامۆستا ئەبوبەکر کاروانى وتاری بەپێزیان پێشکەشکرد دەربارەى گرنگى ڕؤلى وتاربێژان لە گوتارى ئاشتى و پێکەوەژیان و پرسە نەتەوایەتیەکان. ئەم خولەش لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە.
جێ ى باسە لەقەزاى چەمچەماڵ و دەوروبەرى نزیکەى 193 مزگەوت هەیە بەڵام تەنها نزیکەى 100 مامۆستایی وتاربێژ دامەزراوە و ئەوانى دیکە بەشێوەى خۆبەخش وتارى هەینى پێشکەش دەکەن و خزمەت بە ناوچەکانى خۆیان دەکەن.











Comments