زنجیرە خولێکی ڕاهێنانی (مووک) لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەپرایز لە زانکۆی چەرموو دەکرێتەوە

posted Nov 25, 2022, 2:31 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Nov 26, 2022, 2:26 PM ]

*مووک واتە  کۆرسێک یان خولێکی چڕی کراوەی سەرهێڵ, وشەکە کورتکراوەی زاراوەیەکی ئینگلزیە بەناوی ماسیف ئۆپن ئۆنلاین کۆرسز

پڕۆژەی ئەپرایز پڕۆژەیەکی یەکێتی ئەوروپایە تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی خوێندنی باڵادا و  ئەم پڕۆژەیە لە هەشت زانکۆی حکومى کوردستان و چوار زانکۆی ئەوروپی  جێبەجێ دەکرێت. لە چوارچێوەی ۆرک پاکێجى 4 بڕیاڕ دراوە کە حەوت زنجیرە خولى مووک بکرێتەوە. خولی مووک بەمانای کۆرسی چڕی کراوەى سەرهێڵ دێت و وەرگیراوە لە زارەوەکانی ماسیف ئۆبن ئۆنلاین کۆرس. ئەم خولانە کورت خایەن بەڵام چڕن دەربارەی تەوەرەکانی حکومڕانی, دڵنیای جۆری و پرۆسەی بۆلۆنیا. لەهەر زانکۆیەک 12 ستافی ئەکادیمی و کارگێری بەشدار دەبن و زانکۆی چەرمووش یەکێکەلەزانکۆ بەشداربووەکانی ئەم پڕۆژەیە.ئەو بەڕێزانەى بەشداری ئەم خولە دەکەن بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن زانکۆ ئەوروپیەکانەوە وەردەگرن و دەبن بەڕاهێنەری ڕاهێنەران لەو تەوەرانەدا. لە دوای ئەوەی بەشداربوو خولی مۆدیولەکانى (مووک) تەواو دەکات دواتر دەتوانن لەو تەوەرانەی وەریانگرتوە خولی دیکەی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆکەیان بکەنەوە.

لە خوارەوەدا ڕەشنووسی ئەم خول و کۆرس و مۆدیولی ڕاهێنانە و هەموو ناوەرۆک و بەروار و زانیاریەکی دیکەی پێوست بە چۆنیەتى بەشداربوون بەزمانی کوردی بەردەستە. بۆ خوێندنەوەى زانیاریەکان بە زمانى ئینگلیزی ئەو فایلەی بە شێوەی پی دی ئێف هاوپێچ کراوە بخوێنەوە.


ۆرک پاکێجی 4

 مووک (کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ)

 حکومڕانی

 دڵنیایی جۆری

 جێبەجێکردنی  پرۆسەی بۆلۆنیا

 ئامادەکردنی: پڕۆژەی ئەپڕایز- یونیمێد

وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە

د.پشتیوان فەرەج

ب.پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

زانکۆی چەرموو

 

دەستپێک

 پرۆسەی بۆلۆنیا ئامانجی یەکخستنی خوێندنە لە کەرتی خوێندنی باڵای ئەوروپا و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە کارئاسانکاریە بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکار و ستاف بۆ ئەوەى خوێندنى باڵا زیاتر بەردەست بێت بۆ هەموان, هەموان لێ ی سوودمەند بن و کێبرکێش زیاتر ببێت. جگە لەوە پرۆسەی بۆڵۆنیا دڵنیاکردنەوەیە لە داننان بە بڕوانامە و ماوەى خوێندن لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەى کە کۆرسێک لە زانکۆیەکی دیکە دەخوێنن. هەروەها حجێبەجێکردنى سەستەمێکی دڵنیایی جۆری بۆ بەهێزترکردنى دڵنیایی جۆری و پەیوەست کردنى وانەگوتنەوە و فێربوون.

پرۆسەی بۆلۆنیا وەک سەکۆیەک وایە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتر تێگەشتن لە نێوان وڵاتاندا سەبارەت بە ڕیفۆرم و چاکسازی کردن و ئەو پرسیارانەى کە پەیوەستن بە لە سوودوەرگرتن لە پرینسیپەکانى ئەکادیمی بۆ نمونە سەربەخۆیی زانکۆکان و بەشداری زیاتر خوێندکاران لە سەرجەم کایەکاندا.

وەزارەتى خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی بەرپرسە لە ڕیفۆرم و چاکسازی لە کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا. ئەم ڕیفۆرم و چاکسازیە سوودوەرگرتنە لە بیرۆکەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بۆ ئەوەى پەیوەندی زانکۆکانی کوردستان بەهێزتر بێت لەگەڵ زانکۆکانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەم موکە یان کۆرسی چڕی کراوەیەی سەرهێڵانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسموس جێبەجێ دەکرێت بۆ بونیاتنانى تواناکانی خوێندنی باڵا (کەى 2) لە پڕۆژەی ئەپرایز تایبەت بە حکومڕانی و شەفافیەت و پرۆسەی چاکسازی نمونەیی لە کوردستانی عێڕاقدا.

ئامانجە گشتیەکانى ئەم کۆرسی مووکە دابینکردنى چەند مۆدێلێکی جیاوازی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی کوردستان. هەروەها دابینکردنى ئەو ڕاهێنانەى کە پێویستن بۆ باشترکردنى حکومڕانی زانکۆکان و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە کەرتی خوێندنى باڵای هەرێمی کوردستان. ئەمەش دەبێت بە بنەمایەک بۆ پێناسەکردنى پلانی ستراتیژی دامەزراوە بەشداربووەکان.

تەوەرە سەرەکیەکان تایبەت بەم کۆرسی مووکە تایبەتە بە حکومڕانی,دیزاینکردنى پرۆگرامی خوێندن, ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) کاتژمێری کارکردنى خوێندکار (ستودینت ۆرکلەود) و سیستەمى گواستنەوەى کرێدیت سیستەمى ئەوروپی, داننان بە کرێدیت, ئاڵوگۆڕی فێربوون لێرینینگ مۆبیلیتی, و دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکى زانکۆکان.

هەموو زانکۆ هاوبەشەکانى ئەوروپا کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا, لە چوارچێوەى ۆرک پاکێجى 4- زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا وەک زانکۆی جێبەجێکار و زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆی هاریکاری ئەم ۆرکپاکێجە, بەشدار دەبن لە بەڕێوەبردنی ئەم ۆرکپاکێجە. ئەوانیش باس لە ئەزمونى خۆیان لەبواری سوود وەرگرتن لە کۆرسی چڕی کراوەى سەرهێڵ (مووک) دەکەن هەروەها ئەزمونى مومارەسەی باش (گود پراکتیس) و مەعریفە و زانین و دابین کردنى پیاچوونەوەیەکى گشتی دەربارەی پرینسیپلە سەرەکیەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا وەک چۆن لە لایەن دامەزراوەکانى خوێندنی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت.

جگەلەوەش, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردن و فرەچەشن کردنی کاریگەری ڕاهێنان چونکە بەکاردێت وەک کەرەستەیەکی وانەگوتنەوە بۆ ئەو ڕاهێنانەى دواتر بۆ ئەو ئەکادیمی و کارمەندە کارگێڕیانەى  کە بەشداری خولی مووکەکە دەکەن لە زانکۆکانی کوردستاندا. هەروەها لەهەمان کاتدا زیاتر سوود دەگەیەنێت بە ستافی نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان.

 

ڕاهێنراوان

لە هەنگاوى یەکەمدا ئەم کۆرسە چڕە کراوەیەی سەرهێڵ  تەنها تایبەت دەبێت بە ستافی ئیداری و ئەکادیمی زانکۆ بەشداربوەکانی ئەم پڕۆژەیە. بەتایبەتی ئەم ستافانەى کە بەشدارن لە حکومڕانی و دلێنیایی جۆری و جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکەیان.

لەهەنگاوى دووەمدا, هەموو بابەتەکانى ڕاهێنانەکانی ئەم کۆرسە وەردەگێردرێت بۆ زمانى کوردی و وەک کەرەستەیەکی ڕاهێنان بەکاردەهێنرێت لەلایەن هەموو ستافی ئەکادیمی و ئیداری زانکۆ بەشداربووەکانى پڕۆژەی ئەپڕایز.

لەهەنگاوى سێیەمدا, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە  لەلایەن زانکۆکانی دیکەى کوردستانەوە بەکاردەهێنرێت و ئامانجەکەش ئەوەیە کە زۆرترین ئەکادیمی سوودمەند بن.

بەشداربوانى کۆرسی مووک (لەهەر زانکۆیەکی بەشدار)

- دوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (یاریدەدەری زانستی و خوێندنی باڵا و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران).

- 3 بەشداربوو لە دڵنیایی جۆری و گەشەپێدانی پرۆگرام (بەڕێوەبەر + دوو کارمەند)

- 1 یەک بەشدار بوو لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (یان سەرۆکی پەیوەندیەکان یان هەر کارمەندێکی دیکە لە پەیوەندیەکان کە کاربکات لە پرۆگرامی ئیراسموس پلەس)

- 3 بەشداربوو لە کۆمیتەى پرۆسەی بۆلۆنیا (سەرۆک + دوو ئەندام)

- 1 ڕاگری کۆلێژێک کە بەشدارە لە جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا

- 3 سەرۆک بەش کە بەشدارن لە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا یان 1 یەک ئەندامی لیژنەی زانستی هەر بەشێک(وانەبێژێکی پێشکەوتوو) 

- هەروەها سەرۆکی زانکۆکان دەتوانن بەشداری یەکەم کۆرسی مووک بکەن کە تایبەتە بە حکومڕانی و پلاندانانی ستراتیژی, بەڵام ئەوان ناچار نین کە بەشداری هەموو کۆرسەکانی مووک بکەن. 

سەبارەت بە وەزارەت 10 بەشداربوو دەتوانن بەشداری ئەم کۆرسی مووکە ببن لە بەشی دڵنیایی جۆری, جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا و پلاندانانی ستراتیژی و حکومڕانی لە وەزارەت. 

کەى؟

هەموو ڕاهێنانەکە لە 10 ى کانونى دووەمى 2022 دەست پێدەکات و لە کۆتایی شوباتى 2022 کۆتایی دێت. ئەم کۆرسی مووکە وەها دیزاین کراوە کە پێک هاتووە لە 6 مۆدیول و پێویستی بە 4 کاتژمێری کارکردن هەیە لە هەفتەیەکدا. 

خشتەی کارەکان

- ڕۆژی سێ شەممە (جگە لە دانیشتنی سەرەتایی ناساندن و دانیشتنەکانى ئۆنلاین).

- کاتى کوردی :12:00 نیوەڕۆ

- زانکۆی پیزا و ئۆسلۆ و مورسیا :کاتژمێر 10:00 بەیانی

- زانکۆی ئیفۆریا : کاتژمێر 09:00 بەیانی

 

- ماوەى هەر دانیشتنێکی ئۆنلاین 1 یەک کاتژمێر (20 خولەک ناساندن و پێشکەشکردن + 25 خولەک ڕوونکردنەوەى مادە و کەرەستەکان و چالاکی و هەڵسەندگاندن + 15 خولەک پرسیار و وەڵام)

زانکۆی بەشداربوو

مۆدیول

ڕۆژ

یونیمێد+ زانکۆ ئەوروپیەکان+ هەموو زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان

پێشەکى گشتى کۆرسی مووک

چوارشەممە 21 ى دیسەمبەری 2022

زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال

مۆدیولی 1

سێ شەممە 10 ى کانونى دووەمى 2023

زانکۆی پیزای ئیتالی

مۆدیولی 2

سێ شەممە 24 ى کانونى دووەمى 2023

زانکۆی مورسیای ئیسپانی

مۆدیولی 3

سێ شەممە 31 ى کانونى دووەمى 2023

3 گروپ (بەشداربووە کوردیەکان 1 کاتژمێر بۆ هەر بەشداربوویەک (2 زانکۆی ئەوروپی بۆ هەر گروپێک)

گفتوگۆی ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەی 3 مۆدیولی یەکەم

پێنج شەممە 2 ى شوباتى 2033

لە کاتژمێر 09:00 بۆ 12:00 کاتى ئەوروپا

زانکۆی پیزای ئیتالی

مۆدیلوی 4

سێ شەممە 7 ی شوباتى 2023

زانکۆی ئۆسلۆی نەرویجی

مۆدیولی 5

سێ شەمم 14 ى شوباتى 2023

زانکۆی مورسیای ئیسپانی

مۆدیولی 6

سێ شەممە 21 ى شوباتى 2023

3 گروپ (بەشداربووە کوردیەکان 1 کاتژمێر بۆ هەر بەشداربوویەک (2 زانکۆی ئەوروپی بۆ هەر گروپێک)

گفتوگۆی ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەی 4 مۆدیولی کۆتایی

پێنج شەمە 24 ى شوباتى 2023

کاتژمێر 09:00 بۆ 12:30 بە کاتى ئەوروپا

 

لە کوێ؟

کۆرسەکان لە ڕێگەى پلاتفۆرمی مووک لەلایەن یونیمێدەوە پێشکەش دەکرێت. هەر مۆدیولێک دانیشتنێکی تایبەتی هەیە کە بە زووم ئەنجام دەدرێت. دواتر زانیاری زیاتر دەدرێت بەبەشداربوان.

http://learn.uni-med.net/. 

زمانى کۆرسەکەکان

هەموو کۆرسی مووکەکان بە زمانى ئینگلیزی دەبێت. پێویستە بەشداربوان ئینگلیزی بزانن. لەهەنگاوى دواتردا هەندێک لە کەرەستە و مەوادەکانى کۆرسی مووک دەکرێن بە کوردی و وەک کەرەستەى ڕاهێنان سوودى لێوەردەگیرێت بۆ هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری زانکۆکان کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا. 

ئامانج

ئامانج لەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵانە دابینکردنى مۆدیولی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان. هەروەها تەوەری حکومڕانی و پلاندانانى ستراتیژی و دڵنیایی جۆری زانکۆکان. ئەم کۆرسی مووکە تەواوکەرى چالاکی بونیاتنانى تواناکانە لە ۆرکپاکێجی 3 و ۆرک پاکێجی 4 ى پڕۆژەی ئەپرایز.

 

ئامانجى تایبەتی ئەم کۆرس ومۆدیولانە ئەم تەوەرانە لە خۆ دەگرێت: 

- شارەزابوون بە ڕێوشوێنی حکومڕانی لە زانکۆکانی ئەوروپادا

- ناساندنى چوارچێوەی بڕوانامەى ئەوروپی و پێناسەکردنى ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) لە پرۆگرامەکانى خوێندندا.

- خۆگونجاندن لە گەڵ پرۆگرامی خوێندنی ڕاستەقیە لە سیستەمى گواستنەوەی کرێدتی زانکۆ ئەوروپیەکان.

- جێبەجێکردنی دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکی بەپێ ی ستانداردە ئەوروپیەکان و ڕێبەری دڵنیایی جۆری (ئى ئێس جى).

- داڕشتنى ڕێوشوێن بۆ هاندانى ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە زانکۆکانی کوردستان و بەشێوەیەکى دروست دان بە کرێدیتدا بنرێت.

 

میتۆدی وانەگوتنەوە و هەڵسەندگاندن 

هەر یەکە لە مۆدیولەکان بە میتۆدۆلۆجی بلێندید دیزاین کراوە و ئەم چالاکیانە لە خۆدەگرێت و یەک هەفتە دەخایەنێت. هەرەیەکە لە مۆدیولەکان نمونەى واقیعی دەخاتە ڕوو وە کەیس ستەدی تایبەتی هەیە ئەویش چالاکی پراکتیکی لەخۆ دەگرێت بەم جۆرە:

میتۆدی وانەگوتنەوە و هەڵسەندگاندن

هەر یەکە لە مۆدیولەکان بە میتۆدۆلۆجی بلێندید دیزاین کراوە و ئەم چالاکیانە لە خۆدەگرێت و یەک هەفتە دەخایەنێت. هەرەیەکە لە مۆدیولەکان نمونەى واقیعی دەخاتە ڕوو وە کەیس ستەدی تایبەتی هەیە ئەویش چالاکی پراکتیکی لەخۆ دەگرێت بەم جۆرە

 بەخێرهاتن و پێشکەشکردنى ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەى کۆرسی مووک

 وانەى سنکرۆنەس : خولی چەند وێبینارێکی ڕاهێنان (هەفتەى یەک جار)

 کەرەستەى تەواوکاری (چالاکیەکان و خوێندنەوە و فیدیۆ و لینکی وێب پەیج و هتد) کەرەستەى زیاتر بۆ بەشداربوان دابین دەکرێت وەک خوێندنەوەى زیاتر, لیستى چەند سەرچاوەیەکی پێشنیارکراو بۆ ڕأوێژکاری, پاوەرپۆینتى پێشکەشکردنەکان, کەرەستەکانى ڕأهێنانی زانکۆ ئەوروپیەکان, ڕأهێنەری ئەوروپی, کەرەستەی بەسوودی پڕۆژەکانى دیکە, کەرەستەکانى ئۆنلاین دەکرێت بەکاربێن لەلایەن زانکۆ کوردیەکانەوە هەر کات ویستیان سوودى لێ وەربگرن, تەنها ئاگاداریان دەکەینەوە کەی ئەو کەرەستانە ئەپلەود دەکرێت. هەریەکە لە زانکۆ ئەوروپیەکان وەک پێویست بەشدار دەبن لە زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە.

هەڵسەندگاندن: ڕاپرسی هەڵسەندگاندن لە کۆتایی هەریەک لە مۆدیلەکان بەردەست دەبێت. هەروەها بۆ هەر کۆرسێک هەڵسەندگاندێکی گشتگیر دەکرێت بۆ ئەوەى دڵنیابینەوە لە کوالیتی جۆری کۆرسەکە و هەروەها سوود لێ وەرگرتنی بۆ ۆرک پاکێجی 5.

 کاری پڕۆژە: هەریەکە لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان داوایان لێدەکرێت کاری پڕۆژەیەک ئامادە بکەن کە تایبەت دەبێت بە دیزاین کردنی پرۆگرامی ڕاهێنەری ڕاهێنەران بۆ زانکۆکەی خۆیان, هەروەها دەستنیشانکردنی لیستی بەشداربوانى ڕاهێنان و ڕاهێنراوان, کەرەستە و مەوادی ڕاهێنان و دواتر لەو زانکۆیەدا سوودی لێ وەردەگیرێت 

ناساندێکی گشتگیر بۆ کۆرسەکان

لەبەرواری چوارشەمەی 21 ى دیسەمبەری لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ بەکاتى کوردستان ناساندنێکی گشتگیر دەکرێت بۆ کۆرسەکان. لەو ناساندنەدا بەشداربوان ئاشنا دەکرێن بە پلانی ڕاهێنانەکان, و ئەنجامى فێربوون, پێدانی ڕێنمایی بەبەشداربوان کە چۆن بەشداری کۆرسەکان بکەن (بەشێوەیەکی پراکتیکی و چۆنیەتی سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی کەرەستەکانى ئۆنلاین (سەرهێڵ).


ناوەرۆکی مۆدیولەکانی کۆرسی مووک

هەرشەش 6 مۆدیولەکانى ئەم کۆرسی مووکە بریتین لە:

 

مۆدیولی 1: حکومڕانی, شەفافیەت و پلاندانانى ستراتیژی (مونەسیق: زانکۆی ئیفۆریا)

حکومڕانی لە زانکۆدا هۆکارێکی گەورەی گۆڕانکاریە: چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی وەک زانکۆ دەبێت بەهۆکارێکی گرنگی بەدەستێهنانی ئامانج و چاکسازی لەهەریەک لە زانکۆکانی کوردستان. چەندین مۆدێلی جیاوازى حکومڕانی هەیە بەڵام زۆربەیان وەها پێناسە دەکرێن کە بریتی بن لە هاوسەنگی یان گرژی نێوان سێ هێزی سەرەکی: دەوڵەت, هێزی بازاڕ, لێهاتووی ئەکادیمی و هەبوونی توانای ئەمادیمی سەربەخۆ و ئازادی ئەکادیمی. جێبەجێکردنی حکومڕانی باش وەک مومارەسەیەک لە زانکۆکانی سەربەوەزارتی خوێندنى باڵای کوردستان بریتیە لە سەپاندنى بەهای دامەزراوەکان وەک ئۆتۆنۆمی (سەربەخۆیی) و شەفافیەت. مۆدیولی یەکەم باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنى زانکۆ ئەوروپیەکان دەکات ئەویش بە پشت بەستن بە حکومڕانی ئەکادیمی و بەشداربوونی خوێندکاران.

پلاندانانی ستراتیژی دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا ئەو پرۆسەیەیە کە لە دامەزراوەکاندا هەیە بۆ ئەوەى دید و ڕۆئیای زانکۆکان بهێنێتە دی و باس لە باشترین ئایندە بۆ دامەزراوەکە دەکات. وەک ڕێبەرێک وایە کە ئامانجە تایبەتەکان پێناسە دەکات و تەنها تایبەت نین بە چالاکی ئەکادیمی. پلاندانانى ستراتیژی کەرەستەیەکی بەسوودە بۆ داڕشتنی پێکهاتەیەک و ڕێکخستنى زانیاریەکان کە وەها بکات دەمەزراوەکان بڕیاڕی دامەزراوەیی بدەن چ لەسەر ئاستی دوور مەودا یان لەسەر ئاستی کاری ڕۆژانە. وە دڵنیابوونەوە لەوەى کە پرۆسەی بڕیاڕدان و بەڕێوەبردنیى کارەکان بەپێ ی میشن و فیشن یان دید و ڕۆئیا و بەهاکانی زانکۆکە دەڕوات بەڕێوە وە پابەندن بە ڕێنماییەکانى حکومەت و ناوەندەکانی یەکسانکردنی بڕوانامە و هتد.


مۆدیولی 2: ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) (مونەسیق: زانکۆی پیزا)

ئەنجامى فێربوون یان لێرنین ئاوتکەم وەها پێناسە کراوە کە تایبەت بێت بە ئاستی زانینی تاکێک, تا چەند تاکێک زانینى هەیە, تێگەشتنى هەیە یان توانی ئەنجامدانی چی هەیە لە کۆتایی پرۆسەی فێربووندا. ئەمەش بەپێی زانیاری و مەعریفە و توانست و بەرپرسیارێتی و ئۆتۆنۆمی پێناسە دەکرێت. ئەنجامى فێربوون و تێڕوانینەکان بۆ چەند مەبەستێک بەکاردەهێنرێت وەک چوارچێوەی بڕوانامە و ئاستی فێربوون و گەشەپێدانی مەنهەج و هەڵسەندگاندن و دڵنیابوونەوە و دڵنیایی جۆری و وانە گوتنەوە و ڕاهێنان.

بۆ هەموو ئەو مەبەستانە ئەنجامى فێربوون وەک ڕێچکەیەکە مەبەست لەوەیە کە تاکی فێرخواز ئاستی مەعریفەی و توانستی و لێهاتوویەکانى لە چ ئاستێکدایە. ئەمەش هاوسەنگیەکە بۆ ئاستی فێربوون و ڕاهێنان و ماوەى خوێندن و شوێنی ڕاهێنان.

 

مۆدیولی 3: سیستەمى گواستنەوەى کرێدیتی ئەوروپی و داننان بە کرێدیتدا (مونەسیق: زانکۆی مورسیا)

سیستەمى گواستنەوەى کرێدیتى ئەوروپی کە ناسراوە بە ئى سی تی ئێس لەلایەن زۆرترین وڵاتانى ئەوروپاوە کاری پێدەکرێت لە سیستەمى ناوچەی خوێندنى باڵای ئەوروپا وەک سیستەمێکی کرێدیتی نیشتمانى و تا دێت وڵاتانی دیکەش سوود لەم سیستەمە وەردەگرن. ئەم سیستەمە کەرەستەى سەرەکی پرۆسەی بۆلۆنیایە کە ئامانجى ئەوەیە سیستەمى پەروەردەی نیشتمانى لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەراورد پێ بکرێت. سیستەمى ئی سی تى ئێس کەرەستەیەکە وەها دەکات خوێندن و کۆرسەکان زیاتر شەفاف بن وە کارئاسانی دەکات بۆ گونجاندنى پرۆگرامی خوێندن. سیستەمى کرێدیتی ئەوروپی دیاری دەکات کە خوێندکار لە میانەى خوێندنەکەیدا چر فێربووە وە چەند کاتژمێر کاری کردوە بۆ ئەو فێربوونە. سیستەمى کرێدیتی ئەوروپی هاریکاری دەکات بۆ پلاندانان و پێشکەشکردن و هەڵسەندگاندنى پرۆگرامی خوێندنی باڵا. هەروەها لە میانەى ئەم سیستەمەدا دەتوانی نوسراوی دیکەی وەک دیپلۆما سەپڵیمێنت دروست بکەیت کە ئەمەش ڕ,ونتر و ئاسانترە بۆ ئەوەى خوێندکار لە وڵاتانی دیکە بەکاری بهێنێت. ڕێوشوێنەکانى داننان بە کرێدیت وەک بەشێک لە سیاسەتى دامەزراوەیی خوێندن بۆ داننان بە کرێدیت ئەویش بەپێ ی پرینسیپڵ و ڕێوشوێنەکانى ئیتیفاقیە یان ڕێکەوتنى داننانى لیشبۆن لە ساڵی (1999) دا.

بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندنى باڵا وە پابەندبوونى بەهێزی دامەزراوەکان بۆ مۆبیلیتی خوێندکار یان ئاڵوگۆڕپێکردنی خوێندکاران وەها دەکات کە پێویستمان بە چەند ڕێوشوێنێک هەبێت بۆ ئەوەى دان بنرێت بەو بڕوانامەیەی کە خوێندکار لە میانەى خوێندنەکەى لە زانکۆیەکی دیکە یان وڵاتێکی دیکە بەدەستی هێناوە. پێویستە دانبنرێت بەو بڕوانامەیەی کە خوێندکار لە وڵاتێکی دیکە و دامەزراوەیەکی دیکە بەدەستى هێناوە تەنها مەگەر ئەو کاتەى کە جیاوازیەکى زۆر هەیە لەو بابەتانەى کە خوێندویەتی و دەیەوێت بڕوانامەکەى بۆ یەکسان بکرێت لەگەڵ ئەو بڕوانامەیەی کە وڵاتەکە دەیدات بەو کەسەی کە خوێندویەتی.

پێویستە داننان بەکرێدیت بە پێ ی چەند ستاندارد و پێوەرێک بێت وە بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بێت لە هەموو بوارەکانى داننان بە بڕوانامەى وڵاتانی دەرەکی بۆ دڵنیابوونەوە لە بڕوانامەی بەدەستهێنراو ئەو ماوەیەی کە خوێندکار لەدەرەوە خوێندویەتی لە زانکۆیەکی دیکە جگە لە زانکۆکەی خۆی.


مۆدیولی 4: دڵنیایی جۆریی دەرەکی (مونەسیق: زانکۆی پیزا)

دابینکردنى ڕاهێنان دەربارەی بەڕێوەبردنى دڵنیایی جۆری بەپێ ی پێوەر و ستانداردە ئەوروپیەکان وە ئەو ڕێبەرایەتیەى هەیە بۆ دڵ،یایی جۆری ناسراو بە (ئی ئێس جى) و پرۆسەی بۆلۆنیا.  یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانى ڕێبەری دڵنیایی جۆری لە ناوچەی خوێندنى باڵای ئەوروپا بۆ دڵنیابونەوەیە لە تێگەشیتنێکی هەمەلایەینە بۆ فێربوون و وانەگوتنەوە لە دەرەوەى سنور و وڵاتان و پەیوەست بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە. پرۆسەکانى دڵنیایی جۆری دەرەکی ڕێگە بە سیستەمى خوێندنی باڵای ئەوروپا دەدات بۆ خستنە ڕووی کوالیتی و شەفافیەتی زیاتر, ئەمەش دەبێتە هۆی دروست کردن و بونیاتنانى متمانەى هەمەلایەنە وە باشتر داننان یان ئیعترفاکردن و یەکسانکردنى بڕوانامەکان و پرۆگرامەکان و تەوەرە پەیوەندیدارەکانى دیکەوە.

ڕێبەری دڵنیایی جۆری ئەوروپا لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەکاردێت هەروەها لەلایەن ئاژانسەکانى دڵنیایی جۆری بەکاردێن وەک نوسراوێکى سەرچاوەیی بۆ سیستەمى دڵنیایی جۆری دەرەکی. جگە لەوەش, ئەمەش بەکاردێت لەلایەن تۆماری دڵنیایی جۆری (ئى کیو ئەى ئاڕ) کە بەرپرسە لە تۆماری دڵنیایی جۆری ئاژانسەکان و دەبێت پابەندی ڕێبەری دڵنیایی جۆری یەکێتی ئەوروپا بن.

مۆدیولیى 5: دڵنیایی جۆریی ناوخۆی (مونەسیق : زانکۆی ئۆسلۆ)

پێویستە دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا سیاسەت یان پۆلیسیان هەبێت بۆ دڵنیایی جۆری و ئەو سیاسەتەش ئاشکرا و ئیعلان بکرێت و بەشێک بێت لە ستراتیژیەتی بەڕێوەبردن. سیاسەت و پرۆسەکان کۆڵەکەى سەرەکین بۆ سیستەمى دڵنیایی جۆری دامەزراوەیی کە بەشێک بێت لە خولگەى بەرەوپێشوونى بەردەوام و ئەمەش هەمووی پێکەوە دەبێت بەهۆی شەفافیەت لەو دامەزراوەیەدا. سیاسەتەکانى دڵنیایی جۆری ئەو کاتە زۆر کاریگەر دەبن کە ڕەنگدانەوەى پەیوەندی نێوان توێژینەوە و فێربوون و وانە گوتنەوە بن وە لەچوارچێوەیسیاسەتى  نیشتمانى وڵاتەکەدا داڕێژرابن بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ سیاسەتى دامەزراوەکە و ئەو ڕێچکەیەى کە دەگیرێتە بەر بۆ بەدیهێنانى.

ستاندارد و ڕێبەری ئەوروپی بۆ دڵنیای جۆری ناسراو بە  (ئی ئێس جى) بەکاردێن لەلایەن دامەزراوەکانەوە وەک سەرچاوەیەکی بەپێز بۆسیستەمى  دڵنیایی جۆری ناوخۆی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندی باڵا.

 

مۆدیولی 6: فێربونى مۆبیلیتی (ئاڵوگؤرپێکردن) : مونەسیق: زانکۆی مورسی

وەک یەکێک لە کارە سەرەکیەکانى بۆلۆنیا پرۆسێس لێرنین مۆبیلیتی یان فێربوونی مۆبیلیتی باشترکردنى هەماهەنگى ئەکادیمیە لە دەرەوەى سنورەکان و دانپێدانانی هاوبەشە بۆ ماوەى خوێندن و ئەو بڕوانامانەى کەلە دەرەوە بەدەست دێن. فێربوونی مۆبیلیتی دەرفەتێک دەدات بە خوێندکاران بۆ گەشەپێدانی توانستی بەبەها وە فراوانترکردنى ئاسۆی فێربوونیان ئەویش بە درێژە پێدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات و وەرگرتنی ڕاهێنان لەدەرەوەى زانکۆکانی خۆیان. سەفەر کردن بۆ مەبەستی خوێندن لە دەرەوە یان بۆ مەبەستی ڕاهێنان گرنگترین هۆکارە بۆ گەشەپێدانی توانستی پیشەیی و کۆمەڵایەتی و ئاشنابوون بە کەلتورەکان. هەروەها سەفەر کردن و دونیابینین و خوێندن لە دەرەوە باشترین هۆکارە بۆ زیاترکردنى دەرفەتى دامەزراندنیان و دۆزینەوەى هەلی کار. ئەو خوێندکارانەى خوێندنى باڵا کە لەبەرنامەى مۆبیلیتی دەچنە دەرەوە و بەشێکی خوێندنەکەیان لە زانکۆیەکی دیکە و وڵاتێکی دیکە دەخوێنن دەرفەتی دامەزراندنیان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەدواى ساڵی یەکەمى تەخەروج کردنیان.

بۆ ئەوەى ئاسانکاری بکرێت بۆ مۆبیلیتی و دانپێدانانی پڕوانامەى بەدەست هاتوو لەدەرەوە هەرسێ لایەنی پەیوەندیدار -خوێندکار و ئەو دامەزراوەى کە خوێندکار دەنێرێتە دەرەوەلەگەڵ ئەو دامەزراوەى کە خوێندکارەکە وەردەگرێت یان ئەو ڕێکخراوە یان دەمەزراوەى کە خوێندکار وەردەگرێت پێویستە سەرەتا ڕێکبکەون لەسەر ئەو پرۆگرامەى کەلە دەرەوە دەخوێنرێت. لەم مۆدیولەدا باس لە ڕاوبۆچۆن و ئەزمونى ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە سوودیان لەپرۆگرامی مۆبیلیتی وەرگرتوە.

 

چەند چالاکیەکى دیکە

1. گفتوگۆی سەرهێڵ (ئۆنلاین)

ئەم گفتوگۆیانە ئامانجیان دروستکردنى چەند کاتێکە بۆ دیالۆگ و لەیەکترتێگەشتن لەنێوان زانکۆ کوردی و زانکۆ ئەوروپیەکانی بەشداری ئەم پڕۆژەیە هەروەها گفتوگۆ و ەیەکترتێگەشتن لە نێوان زانکۆ کوردیەکان خۆیاندا. پێویستە ئەم گفتوگۆیانە لەلایەن کەسێکی کارئاسانکاری مۆدێرەیتەر ڕێکبخرێت وە تەرکیز بخەنە سەر چەند تەوەرێکی زۆر دیاری کراو دەربارەی تەوەرە سەرەکیەکانى ئەم کۆرسی سەرهێڵە یان (مووکە) وەلەسەر پلاتفۆرمی زووم ڕێکدەخرێن و جێبەجێ دەکرێت.

ئامانجى سەرەکی ئەم گفتوگۆ سەرهێڵانە بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکان و ڕەوینەوەى گومانەکان و پێشکەشکردنى ڕوونکردنەوەى زیاتر کەلەوانەیە لەلایەن ئەکادیمیایانی بەشداربووی زانکۆ کوردیەکانەوە دروست ببن دواى ئەوەى کەمۆدیولەکان تەواو دەبن.

بۆ باشتر ئیدارەکردن و بەڕێوەبردنى کات و ڕێکخستنى دانیشتنەکان بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) ئێمە بەشداربووان دابەش دەکەینە سەر 3 سێ گروپ هەروەها بەتێکەڵکردنى هەموو پرۆفایلە بەشداربووەکان ئەوەیش بۆ ئەوەى تێڕوانینێکی گشتگیر هەبێت دەربارەی ئەو تەوەرانەى کە باس دەکرێن لە چەندین گۆشەنیگای جیاواز و پلەی وەزیفی جیاوازەوە باسیان لێوەدەکرێت.

ئەم دانیشتنە سەرهێڵانە کە تایبەتن بە پرسیار و وەڵام لەنێوان مۆدیولە جیاوازەکاندا ڕێکدەخرێن: 

- یەکەم دانیشتن و گفتوگۆی سەرهێڵ دواى ئەوەى کە سێ مۆدیولی یەکەم کۆتایی هات

- دووەم دانیشتن و گفتوگۆی سەرهێڵ دواى ئەوەى کە هەموو مۆدیوڵەکان کۆتاییان هات.

لەڕۆژانی پێنحشەممان ڕێکدەخرێن وە سێ گروپی جیاواز دەبێت. هەرگروپێک یەک کاتژمێری دەبێت کە تیایدا ڕاهێنەرە کوردیەکان پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی هاوەڵە ئەوروپیەکان دەکەن و ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە.

بۆ کارئاسانکاری ئەم پرۆسەیە لە کۆتایی هەر مۆدیولێکدا بەشداربووە کوردیەکان هەموو پرسیارەکان و گومانەکان و پرسە گرنگەکان کۆدەکەنەوە بەتایبەتی ئەو تەوەرانەى کە پێویستیان بە ڕوونکردنەوەى زیاتر هەیە وە پرسیارەکان و تەوەرەکان دەنوسن لەسەر بلاکبۆردی ڕاهێنانەکە لە ناو پلاتفۆرمی موودڵی یونیمێد کە تیایدا کۆرسە گەورە کراوەکانى سەرهێڵ (مووک) پێشکەش دەکرێن. زانکۆی زاخۆ, کە یاریدەدەری هاوبەشی ۆرکپاکێجی 4 ە ڕابەرایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات وە هەماهەنگی یان تەنسیقی ئەم ئەرکە دەکات لەگەڵ زانکۆ هاوبەشە کوردیەکانی دیکەدا, ئەویش بە ڕێکخستنەوەى وە یەکخستنەوەى پرسیارەکان و دابەشکردنیان بەپێ ی تەوەرەسەرەکیەکان بۆ دوورکەوتنەوەلەوەى کە پرسیاری دوبارەبوەوە  بوونى هەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر بەڕێوەبردنی دانیشتنی گفتوگۆیەکان کەبەشێوەی سەرهێڵ ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هەرسێ گروپی بەشداربوو.

تێبینی: بۆ خوێندنەوەى هەموو ئەم زانیاریانەی سەرەوە ە زمانى ئینگلیزی تکایە بڕوانە ئەو فایلەی کەبەشێوەی پىدی ئێف هاوپێج کراوەلەگەڵ ئەم پۆستەدا.


  


Ċ
Pshtiwan Faraj Mohammed,
Nov 25, 2022, 2:31 PM
Comments