کۆبونەوەى زانکۆ هاوبەشەکانى پڕۆژەى ئەپرایز

posted Sep 13, 2022, 6:34 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Sep 13, 2022, 6:37 AM ]
بەرواری 13 ى سێپتەمبەرى 2022 زانکۆی چەرموو بەشداری سێ یەمین کۆبونەوەى زانکۆ هاوبەشەکانى پڕۆژەى ئەپڕایزیانکرد کەلەلایەن یونیمێد تؤڕی ڕێکخراوەکانى ئیتالیاوە بەڕێوە دەچێت.
لەم پڕۆژەیەدا چوار زانکۆی ئەوروپی بەشدارن لەوانەش زانکۆی پیزا لە ئیتالیا و زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج و زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال و زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا لەگەڵ هەشت زانکۆی حکومى کوردستان کە زانکۆی چەرموویەکێکە لە زانکۆ بەشداربووەکان.
د.پشتیوان فەرەج,بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵةتیەکان و ڕێکخەرى ئەم پڕۆژەیەى یەکێتی ئەوروپالە زانکۆی چەرموو بەشداری کۆبونەوەکەى کرد کە تایبەت بوو بە هەڵسەندگاندنى ئەنجامەکانى ساڵی دووەمى پڕۆژەکە و باس کردنى سەرجەم ئەو ۆرک پاکێجانەى کە تەواو بوون و ئەوانەشی کە بڕیاڕ وایە لەمەودا ئەنجان بدرێت.
ئەم پڕۆژەیەى یەکێتی ئەوروپا تامانگى ئازارى ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت و ئامانجى چاکسازیە لە سیستەمى خوێندنى باڵا لەهەرێمی کوردستانى عێڕاق. 
کۆبونەوەکە لە کاتژمێر 10 ى بەیانى تاوەکو 1 ى دواى نیوەڕۆی خایاند.
بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى ئەجێندای کۆبونەوەکە تکایە بڕواننە ئەوفایلەى کەبە شێوەى پىدى ئێف هاوپێچ کراوە.


Apprais Project Partnership Meeting:

On Septemeber 13th 2022 Charmo University participated in a virtual online partnership of the Apprais Project which is funded by EU and is managed by UNIMED, With the participation of four European Universities Pisa University in Italy, Oslo University in Norway, Evora University in Portugal and Murcia University in Spain as well as with the partnership of Eight Kurdish Public universities.
Charmo University is one of the partner University and is the coordinator of WP2. Dr. Pshtiwan Faraj Director of International Relations Office and coordinator of the project participated in the meeting where they evaluated the progress being made and the upcoming WPs.

ć
Pshtiwan Faraj Mohammed,
Sep 13, 2022, 6:34 AM
Comments