جینۆساید و کاریگەریەکانی زەبری دەروونى (تراوما) لەنێوان نەوەکان: بۆسنیا و هیرزیگۆفیا

posted Jun 28, 2022, 1:01 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Jun 28, 2022, 1:30 AM ]

جینۆساید و کاریگەریەکانی زەبری دەروونى  (تراوما) لەنێوان نەوەکان: بۆسنیا و هیرزیگۆفیا

وێبینار

ئەگە ر پسپۆریت لە بوارى جینۆساید و کاریگەریەکانى جینۆساید و زەبرى دەروونى ( تراوما) ئەوا ئەم وێبینارە لە کیس خۆت مەیە

لەبەروارى ١٣ تەمووزى ٢٠٢٢ سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوە و ڕێگریکردن و چارەسەرکردنى تراوماى نێوان نەوەکان وێبینارێک سازدەکات بۆ یادکردنەوە و لەبیرنەکردنى جینۆسایدى بۆسنیا و هیرزیگۆفیا کەلەبەروارى ١١ ى تەمموزى ساڵی ١٩٩٥ ڕویدا.

بەشداربووانى ئەم وێبینارە لە دایک بووى ساڵانى ١٩٨٦ بۆ ١٩٩٨ ن باس لە ئەزموونى منداڵی خۆیان و یادەوەریەکانی جینۆساید دەکەن کە چۆن کاریگەرى لەسەر نەک تەنها باوانیان بگرە لەسەر نەوەى دواتریش کردوە لە بۆسنیا و هیرزیگۆفیا. بەشداربووان باس لە ئەزموونى تاکەکەسى خۆیان هەروەها لە ڕوانگەیەکەى فرەڕەهەندى و ژیانی پیششەى جیاواز دەکەن.

بەشداربووان:

ئامینە دوراکۆفیج

دەروونناس و توێژەر و چالاکوانە, لە دایکبووى ساڵى ١٩٩٥ ە و لە ساڵی ڕووداوى جینۆسایدەکەدا لە دایک بووە, یەکێکە لە منداڵى ڕزگاربووانى جینۆسایدەکە. لە ئێستایا سەرقاڵی توێژینەوەیە لە بوارى جینۆساید و کاریگەرى زەبرى دەروونى نێوان نەوەکان و ناسنامى دەستەجەمعى و یادەوەرى. چەندین توێژینەوەى نوسیوە لەبوارى دەرونناسى کلینیکى و کۆمەڵایەتى و خاوەنى دوو کتێبە. ئامینە چالاکوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى و ئامانجى ئەوەیە کە تەندروستى دەروونناسی باشتر بکات.

جازمین جوزۆفۆفیک

لەدایک بووى ساڵی ١٩٨٦ لە شارى زفۆرنیکى بۆسنیا و خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە دارایی ئیسلامى و لەبوارى کاروبارى دارایی نێودەوڵەتى کاردەکات. هەروەها نوسەر و شاعیرە و کتێبێکى هەیە بەناوى جاکەتە سورەکە و کڵاوەکە کە باس لە ئەزمونى منداڵی خۆى وەک پەنابەر و ڕزگاربووى جینۆساید لە سربرێنیکا دەکات کە تیایدا باوکى و زۆر لە کەسوکارى کوژران. ئەم کتێبە وەرگێراوە بۆ زۆر لە زمانەکان و لە ئیستایا ئەم نوسەرە دەنگى خۆى هەڵبڕیوە لە دژى ئەوانەى کە نکۆڵی لە ڕوودانى جینۆساید دەکەن و کاردەکات بۆ ئەوەى ڕزگاربوانى جینۆساید بە ماف و دادپەروەریان بۆ بگەڕێتەوە.

ئەجنا جوسیک

سەرۆکى دامەزراوەى (منداڵە لەبیرکراوەکانى جەنگ)ە لە بۆسنیا و هیرزیگۆفیا. ئەجنا چالاکوانێکى گەنجە و کاردەکات لە پێناو یەکسانى جێندەرى و کەمکردنەوەى توندوتیژى لەسەر بنەماى جۆرى کۆمەڵایەتى و توندوتیژى سێکسی لەسەر ئاستى نیشتمانى و نێودەوڵەتى.

بەتایبەتى کار دەکات بۆ هاوکاریکردنى یاسایی و کۆمەڵایەتى ئەو منداڵانەى کەلە جەنگدا لە دایک بوون بەتایبەتى ئەو منداڵانەى کە لەدایکبووى لاقەکردنن یان لەدایکبووى ئەوانەى کە بەزۆر بەشوو دراون, یان ئەو منداڵانەى کە باوکیان خزمەت و کارى مرۆییان ڕێکخراوە مرۆییەکاندا لە ماوەى جەنگدا ئەنجام داوە .

میریلا ئوسمانۆفیج

پارێوزەرە و دەرچووى بەشى یاسای زانکۆى نێودەوڵەتى ساراجیفۆیە. یەکەم ئەزمونى کارکردنى لە سەنتەرى یادەوەریەکانى سریبرینکا بووە. لەهەمان زانکۆ کارى یارمەتیدانى خوێندکارانى زانکۆیە. میریلا لەشارى ساراجیفۆ لەدایک بووە و هەر لەوێش گەورە بووە بەڵام خۆى خەڵکى سریبرینکایە. میریلا دەڵێت قسەکردن لەسەر جینۆسایدى سریبرینیکا و بڵاوکردنەوەى ڕاستیەکان و پاراستنى یادەوەریەکان کارى من نیە بەڵکو پەیام و ئەرکى گەورە و قورسى ژیانمە.

 

 

مۆدێرەیتەرى ئەم پانێڵە

د.یەیڵ دانیاڵی

 سەرۆکى سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و ڕێگریکردن و چارەسەرکردنى تراوماى نێوان نەوەکان و کاریگەریەکانى جینۆساید هەروەها بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ڕزگاربوانى هۆلۆکۆست و منداڵەکانیان. پێشووتر بەڕێوەبەرى پڕۆژەى (دیموکراسى بونیات نانرێت لەسەر دەستى ئەو کەسانەى ڕۆحیان تێکشکاوە).

لەم لینکەوە ناوى خۆت تۆمار بکە:

https://us06web.zoom.us/webinar/register/WN_wD0tvdFBRkOBhMgGf6vTpQ

 

ئامادەکردنى

د.پشتیوان فەرەج

بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

زانکۆى چەرموو



Multigenerational Legacies of the Genocide in Bosnia and Herzegovina

Webinar

Wednesday, 13 July 2022, 1:00-2:30PM EDT / 7:00-8:30PM CMT

This International Center for the Study, Prevention and Treatment of Multigenerational Legacies of Trauma webinar is held in observance of the 11 July 1995 genocide in Srebrenica, Bosnia and Herzegovina (B&H). Born between 1986 and 1998, participants will discuss childhood and inter/multigenerational legacies of the genocide in B&H from both the personal and the multidimensional, multiple professional perspectives.




Written and Translated by
Dr. Pshtiwan Faraj
Director of International Relations Office
Charmo University

Register for the webinar here:

https://us06web.zoom.us/webinar/register/WN_wD0tvdFBRkOBhMgGf6vTpQ


 

 

 

 

Comments