posted Feb 22, 2022, 8:42 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed
[
updated Feb 25, 2022, 5:26 AM by Hidayat Jamal Qadir
]
ۆژەیەكی
یەكێتی ئەوروپا و زانكۆی چەرموو دەبێت بە سەردێڕی ئەلفەنار میدیا بۆ پەروەردە و
توێژینەوە و كەلتوور
ناونیشانی
بابەتەكەی ئەلفەنار میدیا بریتیە لە هەماهەنگی زانكۆ ئەوروپی و كوردیەكان دەبێتە
مۆدێلێك بۆ چاكسازی لە عيڕاقدا
ئەلفەنار
میدیا كار لەسەر بوارەكانی پەروەردە و توێژینەوە و كەلتوور دەكات و لەم بابەتە
نوێیەدا تیشكیان خستۆتە سەر پڕۆژەی ئەپرایز لەزانكۆی چەرموو و چەند زانكۆیەكی
دیكەی حكومی لە كوردستان.
سەركردە
و بڕیاڕبەدەستەكانی زانكۆ كوردیە حكومیەكان بۆ یەكەمین جار ڕووبەڕوو لە گەڵ
نوێنەری چەند زانكۆیەكی ئەوروپی پێكەوە كۆبونەوە لە مانگی ١١ ێ ساڵی ٢٠٢١.
پڕۆژەی
ئەپرایز كار لەسەر چاكسازی و ڕیفۆرم و بڕیاردان و شەفافیەت لە زانكۆكانی كوردستان.
ئەو
كۆبونەوەیە لە مانگی ١١ ێ ساڵی ٢٠٢١ لە هەولێری پایتەختی كوردستان كۆبونەوە. هەموو
زانكۆ حكومیەكانی كوردستان كە ژمارەیان ٨ زانكۆیە بەشداری ئەو كۆبونەوەیان كرد و
ئەم پڕۆژەیەش لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتالیا (یونیمد)
بەڕێوە دەچێت.
یونیمد
رێكخراوێكە بارەگا سەرەكیەكەی لە ڕۆمای ئیتالیایە و ١٢٧ زانكۆی جیهانی ئەندامی ئەم
ڕێكخراوەیە لە ٢٣ وڵاتی جیاوازدا. ئەم پڕۆژەی ئەپرایزە وەك سەرەتایەك دەبێت بۆ
ڕیفۆرمی زانكۆكان و هیواش وایە ئەم ڕیفۆرمە بگوازرێتەوەبۆ زانكۆكانی دیكەی عيڕاق.
لە
كۆبونەوەكەی مانگی ١١ ی ٢٠٢١ نوێنەری زانكۆكانی كوردستان كە پێك هاتبوون لە
زانكۆكانی چەرموو، سەلاحەدین، سلێمانی، دهۆك، دهۆكی پۆلیتەكنیك، گەرمیان و زاخۆ و
زانكۆی هەڵەبجە بەشداربوون و پێكەوە لە گەڵ نوێنەرانی زانكۆ ئەوروپیەكانی وەك
زانكۆی ئۆسلۆ لە نەرویج و زانكۆی پیزا لە ئیتالیا و زانكۆی ئیفۆریای پورتوگالی و
زانكۆی مورسیا لە ئیسپانیا كۆبونەوە و گفتوگۆو بۆوچونیان گۆڕیەوە دەربارەی ساڵی
یەكەمی پڕۆژەكە كە زیاتر بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بەڕێوە چوو.
ئەم
پڕۆژەیە بۆ دوو ساڵی دیكە بەردەوام دەبێت و لە مانگی ١ ی ساڵی ٢٠٢٤ كۆتایی بە
كارەكانیان دێت.
دەزگای
ئەفەنار میدیا چاوپێكەوتنیان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی زانكۆی چەرموو پ.د. سەلاح
ڕەزا سەعید لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان د.پشتیوان فەرەج ئەنجام
داوە و باسیان لە گرنگی ئەم پڕۆژەیە كردوە.
لە چاوپێكەوتنەكەدا
پ.د. سەلاح سەعید سەرۆكی زانكۆی چەرموو ڕایگەیاندوە كە زانكۆكانی كوردستان دەتوانن
سودی باش وەربگرن لەم پڕۆژە و هەماهەنگیە و تیایدا ستاف و كارمەندانی زانكۆكان
دەتوانن سودمەند بن لە خول و ڕاهێنانەكان چ لەناو كوردستان یان لە دەرەوەی
كوردستان یان بەشێوەی ئۆنلاین سوود لە خول و ڕاهێنانەكان وەربگرن. بەتایبەتی ئەو
خولانەی كە پەیوەندیدارن بە جێبەجێكردنی پرۆسەی بۆلۆنیا و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی
زانكۆكانی ئەوروپا. هەروەها سەرۆكی زانكۆی
چەرموو ڕایگەیاند كە بەهۆی پەتای كۆفیدەوە زۆربەی كارەكانی ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی
كارەكانی ساڵی یەكەم بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بەڕێوە چوون.
د. پشتیوان
فەرەج، بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی چەرموو لەوبارەیەوە دەڵێت ئەم
پرۆژەی ئەپرایزە ئامانجی هاوچەرخكردنی حكومڕانی دەمودەزگا زانستیەكانە و دوبارە
بونیاتنانەوە و نوێكردنەوەی سیستەمی حوكمڕانی لە زانكۆكان و خوێندنی باڵا لە
كوردستان. تیایدا جەخت دەكرێتەسەر پلان دانانی ستراتیژی و دڵنیایی جۆری و
جێبەجێكردنێ سیستەمی بۆلۆنیا.
پرۆسەی
بۆلۆنیا بریتیە لە زنجیرەیەك ڕێككەوتن لە نێوان ٤٩ دام و دەزگا و سیستەمی خوێندنی
باڵای وڵاتانی ئەوروپی بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی كە هەموو سیستەمەكانی خوێندن
هاوتەریبن و وڵاتان و زانكۆكان دان بە كرێدیت و بڕوانامی یەكتردا بنێن هەروەها كار
ئاسانكاریكردن بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی ستاف و كارمەند و خوێندكاران لە نیوان زانكۆ و
وڵاتە جیاوازەكاندا.
هەروەها
دەزگای ئەلفەنار چاوپێكەوتنی لەگەڵ سیلیفیا ماشیۆنی بەڕێوەبەری پڕۆژەكە كردوە و
ئەو خانمە ڕایگەیاندوە كە ئەم پڕۆژەیە وەها دەكات سیستەمی بڕیاردان باشتر و
كاریگەر تر دەبێت لەناو زانكۆكانی كوردستان و بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە زانكۆكان زیاتر
سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمی زیاتریان دەبێت،ليپێچینەوە و بەرپرسیارێتی زیاتر دەبێت،
بەشداریكردن و دڵنیایی جۆریی زیاتر و باشتر و كاریگەر تر دەبێت.
د.
سەلاح سەعید زۆر بە شانازیەوە باسی لە بەشداریكردنی چالاكانەی زانكۆی چەرموو و
بەشی پەیوەندیە نێوەدوڵەتیەكانی زانكۆی چەرمووی كرد لەو پڕۆژەیەدا.بەتایبەتی كە
زانكۆی چەرموو نوێترین و بچوكترین زانكۆی حكومی كوردستانە كەچی توانیویەتی ببێتە
پێشەنگ لە جێبەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنیا.
پ.د.
سەلاح سەعید، سەرۆكی زانكۆی چەرموو گوتی كە بەشی پەیوەندیەكانی زانكۆی چەرموو
بەشداری دەیان كۆبونەوەی سەرهێڵی ئەم پڕۆژەیەی كردوە و جەختمان كردۆتە سەر
پێداویستیەكانی بەشی دڵنیایی جۆری و تا ئێستا چەند ڕاپرسیەكمان ئەنجام داوە چەندین
كاری دیكەمان لەبەردەمایە بۆ دوو ساڵی ئایندە. هەروەها بەشی پەیوەندیە
نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی چەرموو توانیویەتی لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا یاساكانی
خوێندنی باڵای كوردستانیان لە كوردیەوە وەربگيڕن بۆ زمانی ئینگلیزی.
سیلفیا
ماشیۆنی دەڵێت وابڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەپرایزدا ٥٦ بریاربەدەستی زانكۆكان
سوود مەند بن لە خول و ڕاهێنانەكان و لەوانەش سەرۆكی زانكۆكان و جێگرەكانیان لەگەڵ
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و بەڕیوەبەرانی بەشی دڵنیایی جۆریی
بەشداری دەكەن لە خولەكانی پلانی ستراتیژی و دڵنیایی جۆریی و كرێدیتی خوێندن.
جگە لە
بڕیار بەدەستانی زانكۆكان بڕیار وایە كە ٨٠ كارمەندی بەشی كارگێڕی و بەڕێوەبردن و
دڵنیایی جۆری و بەنێودەوڵەتیكردن سوود مەند بن لە خولەكان. هەروەها ١٦٠ مامۆستای
زانكۆكانی كوردستان واتە لەهەر زانكۆیەك ٢٠ مامۆستا و ئەكادیمی سودمەند دەبن لە
خولی ڕاهێنەی ڕاهێنەران.
وەرگێرانی
لە ئینگلیزیەوە: د.پشتیوان فەرەج، بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان، زانكۆی
چەرموو
بۆ
خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكەی ئەلفەنار میدیا و ڕاوبۆچوونی نوێنەرانی دیكەی
زانكۆكانی كوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا تكایە كلیك لەسەر ئەو لینكەی خوارەوە
بكەن:
|
|