وێبینارى ڕێکخراوى یونسکۆ - بەرهەمهێنانی داتاو زانیاری و ئامادەكاری بۆ سێیەمین كۆنفرانسی جیهانی خوێندنێ باڵا لە شاری بارسیۆلۆنەی ئیسپانی
ئامادەكردن و وەرگێرانی: د.پشتیوان فەرەح. ب. پەیوەندیە نێدووڵەتیەكان، زانكۆی چەرموو
ئێستا دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن بۆ زنجیرەى شەشەمى وێبینارى یونیسکۆ بۆ کاروبارى خوێندنى باڵا و تەوەى ئەم جارەش تایبەت کراوە بە بەرهەمهێنانى داتا و مەعریفە ئەم دیدار و گفتوگۆیەى ڕێکخراوى یونیسکۆ تایبەت کراوەبە خوێندنى باڵا و لە بەروارى 5 ى نیسانى 2022 کاتژمێر 12:00 بۆ 01:00 دواىنیوەڕۆ بە کاتى کوردستان دەبێت.
ئامانجى ئەم وێبینارەى ڕێکخراوى یونیسکۆ کۆکردنەوەى بڕیاڕبەدەستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانى خوێندنى باڵا بۆ گفتوگۆکردن و زانیارى گۆڕینەوە دەربارەى بەرهەمهێنانى داتا و زانیارى و مەعریفە بە جۆرێک کە خوێندنى باڵا بۆ هەموان بێت و کەس لەدواوە بە جێ نەهێڵڕێت و کوالیتى و ئاستى خوێندن بەرزتر و باشتر بکرێت. ئەمە شەشەمین زنجیرە دیدار و گفتوگۆێ ڕێكخراوی یونیسكۆیە بۆ پرسێ خوێندنی باڵا و بەشێكە لە ئامادەكاری بۆ ٣ سێ یەمین كۆنفرانسی جیهانى خوێندنى باڵا لە شارى بەرشەلۆنە لەبەرواری ١٨ بۆ ٢٠ ێ ئایاری ٢٠٢٢. ئامانج لەم دیدار و گفتوگۆیانە باسكردنێ گرنگنی زانكۆیە لە بەرهەمهێنانی داتا و زانیاری و مەعریفە بە جۆرێك خوێندنی باڵا بۆ هەمووان فەراهەم بكردێت و كەس بەجێ نەهێڵڕیت. ئەو پرسە گرنگانەی كە باس دەكرێن بریتین لە: چ بۆشایی یان كەموكوڕیەك هەیە لە داتا و زانیاری سەبارەت بە خوێندنێ باڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتێ و نیشتمانی و ناوخۆیی و دامەزراوەییدا؟ دەرئەنجامەكانی بەرهەمهێنانی داتا و زانیارێ چین بۆ تێگەشتن لە خوێندنێ باڵا و پرسی فێربوون بۆ هەموو تەمەنێ مرۆڤ؟ چۆن بەرهەمهێنانێ داتا كاریگەرێ هەیە لە زیاتر دابین كردن و فەرهەمكردنێ خزمەتكارێ خوێندنێ باڵا بۆ هەموان بەتایبەتی بوارێ میدیاێ دیجیتاڵی؟ چ میكانیزمێكێ دامەزراوەیی هەیە كە پێویستن بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە خوێندنی باڵا ڕیز لەبەرژەوەندی گشتی دەگرن بەتایبەتی بەرهەمهێنانی داتاو زانیاری بۆ خزمەتی گشتی؟ وەك دامەزراوەێ خوێندنێ باڵا ئایا زانكۆكان و وەزارەتەكانی خوێندنێ باڵا چ ڕۆڵێكیان هەبوە و بینیوە لە گرنگی دان بە خزمەتێ بەرژەوەندی گشتی و هاریكاری كردنی ئامانجە بەردەوام و درێژخایەنەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ساڵی ٢٠٣٠؟ وێبینارەكە بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەبێت
دەتوانیت ناوت تۆمار بکەین و بەشدار بیت و سودێکى باش لەو گفتوگۆیانە وەربگریت.
بۆ تۆمارکردنى ناوت تکایە کلیل لەو لینکەى زانکۆى چەرموو بکەن.
UNESCO Webinar on Data and Knowledge Production
Charmo University invites you to the sixth in
the series of UNESCO’s Higher Education Conversations, focusing on data
and knowledge production.
This conversation will be held on Tuesday, 5 April from 14:00 to 15:00 (CET) on Zoom. It aims to bring together policy makers and higher education stakeholders to discuss the importance of data and knowledge production in ensuring inclusive, quality higher education for all.
To register: click on this link on Charmo Univesity Website:
https://www.unesco.org/sites/default/files/medias/fichiers/2022/03/higher-education-conversation-series-april2022-agenda-en.pdf
and or this link: https://unesco-org.zoom.us/webinar/register/WN_vkgWySUpRHeEGjZvd4Xm-g
We encourage you to disseminate this information among your contacts. Best wishes International Relations Office Charmo University
|
News and Activities >