سڵاولە هەموان, مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران قوتابخانەى هاوینەى کۆسیمینا لە وڵاتى میصر 2022 ئایا تۆ هاوڵاتى یەکێک لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى یان باکورى ئەفریقا یان ئەڵمانیا؟ ئایا لە ئێستایا خوێندکارى ماستەرى یان ماستەرت تەواوکردوە؟ ئایا دیراساتى کشتوکاڵ و ژینگە بەلاتەوە گرنگە و ئایا خوازیاری فێربیت کە چۆت کشتوکاڵ بە شێوەزانستیەکەى بەجۆرێک سوودى بۆژینگە هەبێت و لە مەوداى دوور خایەندا دەتەوێت سوود بە کۆمەڵگا و وڵاتەکەت بگەیەنیت؟ ئایا دەتەوێت فێربیت کە چۆن ژینگەیەک و ئیکۆسیستەمێکى ژینگەدۆست بهێنیتە دى لە هەرێم و اوچە و شارەکەى خۆتدا؟ کەواتە تۆ شیاوى ئەوەى هەر ئێستا پێشکەشى بەرنامەى خوێ،دنى هاوینەى کۆسیمینا بکەیت بۆ ساڵی 2022 لەم بەرنامەیەدا 18 توێژەرى گەنج و پسپۆر لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقا و ئەڵمانیا بانگێشت دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە یەک هەفتە خوێندنى هاوینە لە وڵاتى میصر. ماوەى پێشکەشکردن بریتیە لە 20 ى حوزەیران بۆ 20 ى حوزەیرانى 2022 بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ئەم پرۆگرامە و ناوەرۆکەکەى تکایە کلیک لەسەر ئەو لینکەى خوارەوە بکە: https://www.daad.eg/.../cosimena-summer-school-2022-on.../ بەروارى دەستپێکردنى خولەکە : لە 10 بۆ 18 ى سێپتەمبەرى 2022 شوێن: کامپى هێلیۆپۆلیس لە زانکۆى قاهیرە گەشت و شوێنى مانەوە: ڕێکخراوى دادى ئەڵمانى هەموو تێچووەکانى گەشتکردن و شوێنى مانەوە دەگرێتە ئەستۆى خۆى. هەروەها گەیاندن لە فرۆکەخانەوە بۆ مامپى ئێلیپۆلیس لە ناو زانکۆى قاهیرە و کێڵگەى سێکێم دابین دەکرێت. کێ دەتوانێت داواکارى پێشکەش بکات؟ توێژەرە گەنج و کەم ئەزمونەکان لەوانەش: ئەوانەى کە ئێستا خوێندکارى ماستەرن ئەوانەى کە لە 5 ساڵی ڕابردوودا خوێندنى ماستەریان تەواو کردوە ئەو بوارانەى کە خوێندکار دەتوانێت تیایدا بەشدار بێت: کشتوکاڵ خۆراک ئابورى, زانستە مرۆفایەتیەکان, ئەندازیارى ژینگە چۆن داواکاری پێشکەش بکەم؟ تکایە لەم لینکەوە زانیارى داواکارى پێشکەش بکە https://www.daad.de/surveys/718232?lang=en ئەو داواکاریانەى کە پێویستن: سی فی بە زمانى ئینگلیزى دیبلۆما تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى وەک تۆیفل و ئایلێتس و کۆرسى زمانى زانکۆکەت و بەڵگەى خوێندن بە زمانى ئینگلیزى نامەى هاندان یان بۆچى دەتەوێت بەشدار بیت بە زمانى ئینگلیزى و چۆن دەتوانیت سوود لەم بەرنامە وەربگریت و ئەزمونى توێژینەوەى خۆت و پێویستە ئەم نامەیە لە 250 وشە زیاتر نەبێت. دوا وادەى پێشکەشکردن 30 ى حوزەیرانى 2022 بە کاتى قاهیرە لە کۆتایی مانگى حەوت یان تەمووزدا پێشکەشکار لە ئەنجامى پێشکەشکردنەکەى ئاگادار دەکرێتەوە کە ئایا وەرگیراوە یان نا.
بۆ زانیارى زیاتر بڕوانە ئەو لینکە
https://www.daad.eg/.../cosimena-summer-school-2022-on.../
نوسین و وەرگێران و ئامادەکردنى د. پشتیوان فەرەج بەرێوەبەرى پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان زانکۆی چەرموو Call for Applications: COSIMENA Summer School 2022 in Egypt
Are you from Germany or from one of the countries in the Middle East or North Africa? Then apply *now* for the COSIMENA Summer School 2022!
Date: 10–18 September 2022 • Agriculture How to apply? Required documents include: • your CV in English
The application deadline is 30th June 2022 by midnight (Cairo Time)
Best Regards, Dr. Pshtiwan Faraj Director of International Relations Office Charmo University
|
News and Activities >