دابینكردنی چەند پێداویستیەكی ئەلیكترۆنی بۆ زانكۆی چەرموو لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئەپرایزدا

posted Dec 8, 2021, 12:47 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Dec 9, 2021, 8:03 AM by Hidayat Jamal Qadir ]
پڕۆژەی ئەپرایز كەلەلایەن یەكیتی ئەوروپاوە هاوكاری و پاڵپشتی دەكرێت پڕۆژەیەكە بۆ باشتركردنی حكومڕانی هەشت زانكۆی حكومی لە كوردستان و زانكۆی چەرموو یەكێكە لە زانكۆ بەشدرابووەكانی ئەم پڕۆژەیە.
لە ڕێكه‌وتی ٧\١٢\٢٠٢١ هەریەك لە د.پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و مامۆستا لەنجە عاصی حیدر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆی چەرموو بەشداری كۆبونەوەی سەرهێڵی (ئۆنلاین)ی پڕۆژەی ئەپرایزیان كرد لە گەڵ زانكۆ بەشداربووەكانی دیكەی كوردستان و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە كە بریتیە لە یونیمد(تۆڕی زانكۆكانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتالیا).
بەشيكی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە تەرخان كردنی بڕی ٦٠٠٠ شەش هەزار یۆرۆ بۆ كڕینی چەند پێداویستیەكی ئەلیكترۆنی وەك:
 ٣ كۆمپیوتەری دیسكتۆپ 
 یەك لاپتۆپ 
 دوو پرینتەر 
سكانەرێك
 سیستەمیك بۆ بەڕێوەبردنی دڵنیایی جۆری زانكۆی چەرموو
 لەگەڵ هەندێك پیداویستی سیستەمی دەنگی بۆ هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆ.



Appraise Project Meeting on Equipment Purchase for Charmo University
Appraise Project is funded by European Union and is led by UNIMED for better governance, quality and accountability for eight kurdish partner Universities in Kurdistan and Charmo University is one of the implementing partner of this Project.
On December 7th 2021 Charmo University participated in an online meeting with all the other implementing partners and UNIMED.
Dr. Pshtiwan Faraj, directior of IRO office and Mrs. Lanja Asse, director of Quality Assurance of Charmo University participated in this meeting and they discussed the equipment needs of Charmo University.
In this project each partner university will receive an allocated amount of 6000 Euro for purchasing and installing the following items:
3 Desktop Computers
1 Laptop and or personal Computer
2 Printers 
1 One scanner
Video Conference System needs
Quality Assurance Management system.
In the meeting it was discussed and agreed that some implementing partners might swap the desktop computers with more personal computers and or sound systems. The meeting started at 12;00 and ended in 01:30 pm.


 
Comments