زانکۆی چەرموو بەشداری خولێکی ڕاهێنانی زانکۆی ئۆسلۆی كرد لە وڵاتی نەرویج

posted May 18, 2022, 2:32 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated May 25, 2022, 1:59 AM ]

لە چوارچێوەى پڕۆژەى ئەپرایز بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی لە سیستەمى حوکمڕانى زانکۆ حکومییەکانى کوردستان، نوێنەرانى زانکۆی چەرموو بەشداری خولێکی یەک هەفتەییان کرد لە زانکۆی ئۆسلۆ لە وڵاتى نەرویج.

زانکۆی ئۆسلۆ یەکێکە لە 100 زانکۆ باشەکانى جیهان و بەشێکە لە پڕۆژەى ئەپرایز، لەم پڕۆژەیەدا چوار زانکۆی ئەوروپى، زانکۆی ئۆسلۆ لەنەرویج، زانکۆی پیزا لەئیتالیا، زانکۆی مورسیا لەئیسپانیا و زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال بەشدارن، زانکۆ کوردییەکانیش زانکۆی چەرموو،هەڵەبجە، گەرمیان، سلێمانى، هەولێر، دهۆک، زاخۆ و دهۆکی پۆلی تەکنیک بەشدارن.

له‌ خولەکەدت  زیاد لە 20 بەرپرسی زانکۆی ئۆسلۆ سیمینار و پریزێنتەیشنیان پێشکەش کرد، هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی چەرموو و زانکۆی زاخۆش پریزیێنتەشنى خۆیان پێشکەش کرد دەربارەى جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا.

هەریەکە لە پرۆفیسۆر د.سه‌ڵاح ڕەزا سەعید سەرۆکی زانکۆی چەرموو، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د. على وەهاب یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، د. پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان، مامۆستا لەنجە عاصى حەیدەر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بەشدارى ئەم خولەیان کرد، سەرۆکى زانکۆ پ.د. صلاح سەعید ڕه زا سیمینارێکی پێشکەش کرد دەربارەى جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیان لە زانکۆی چەرموو.

بابەتەکانى خولەکە بریتی بوون لە:

 ڕۆژى یەکەم: پرۆسەى بۆلۆنیا

 

- پلاندانانى ستراتیژی، بەڕێوەبردن و دڵنیایی جۆریی و بونیاتنانى تواناکان.

- پرۆسەى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا.

- بڕوانامە، فێربوون و چۆنیەتى دیزاینکردنى پرۆگرامى کۆرس بەپێ ی بۆلۆنیا.

- ڕۆڵی خوێندکار لەزانکۆ.

- ڕیفۆرم و چاکسازی لە سیستەمى خوێندنى لە زانکۆی ئۆسلۆ لە چوارچێوەى پرۆسەی بۆلۆنیا.

- پرۆسەى بۆلۆنیا و هێزى کار بۆ بازاڕ.

- دیموکراسی و شەفافیەت لە کەرتى خوێندنى باڵا.

- فەلسەفەى حوکمڕانى لە کۆمەڵگا بەگشتى و کەرتى خوێندنى باڵا و لایەنى یاسایی.

 

ڕۆژی دووەم: سیاسەتى حوکمڕانى زانکۆکان و وەزارەتى خوێندنى باڵا لە نەرویج

 

- ڕۆڵی حکومەتى نەرویج لە کەرتى خوێندنى باڵا.

-ڕۆڵی وەزارەتى خوێندنى باڵا لە سیستەمى زانکۆکانى نەرویج.

- بەڕێوەبەرایەتى توانست و کەرتى خوێندنى باڵای نەرویج و سیاسەتى بونیاتنانى تواناکان.

- ئاژانسى نەرویجى بۆ دڵنیایی جۆری خوێندنى زانکۆکانز

 

ڕۆژى سێیەم: بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى زانکۆ و ڕۆڵی خوێندکاران

 

- بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى زانکۆ و خزمەتگوزارى بۆ خوێندکاران.

- توێژینەوەو تەکنەلۆجیا و پڕۆژەى بچوک.

- ئۆفیسی تەکنەلۆجیا لە زانکۆی ئۆسلۆ.

- ژیانى خوێندکاران و ڕێکخراوی خوێندکارانى زانکۆی نەرویج.

- سەنتەرى کارى خوێندکاران.

- پانێڵێک لەسەر ڕۆڵی خوێندکاران و دامەزراندن و دیموکراسی.

 

ڕۆژى چوارەم: دڵنیایی جۆری لە توێژینەوە

 

- ڕۆڵی ئەنجومەنى توێژینەوەى نیشتمانى، ئیتیک و ئازادى ئەکادیمى و هاوکاری ماددى بۆ توێژینەوە.

- ڕۆڵی نوێنەرایەتى زانستى زانکۆی ئۆسلۆ.

- ئیتیک و توێژینەوە.

- وانەوتنەوە بە پشتبەستن بە توێژینەوە و ئازادی توێژەر و ئەکادیمى.

- کوالیتى توێژینەوە.

- سەرکردایەتى لە توێژینەوە.

- .پرۆگرامى سەرکردایەتى لە بوارى توێژینەوەدا.

- سەنتەرى توێژینەوە و هەماهەنگى نێودەوڵەتی.

 

ڕۆژى پێنجەم: پلاندانانى ستراتیژی لە کەرتى خوێندنى باڵادا

 

-لاپلانى ستراتیژی لە چالاکیەکانى زانکۆدا.

- پلان دانان بۆ شەفافیەت، بەشدارى هەموان، پرۆسەى بڕیاڕدان و دیموکراسی.

- چەند دانیشتنێکى ڕاهێنان بۆ نوسینەوەى پلانى ستراتیژی.

- یەکێتى خوێندکارانز

- پێشکەشکردنى کاری بەگروپ و فیدباکى زانکۆ ئەوروپییەکان.

- کورتکردنەوەى ئامانجەکانى ڕاهێنانە یەک هەفتەییەکە و ئەو وانانەى فێربووین.

هەروەها لە کۆتایی خولەکەدا نوێنەرانی هەر هەشت زانکۆکە چاویان کەوت بە نوێنەرانى کردانى دایاسپۆرا لە وڵاتى نەرویج .
















Charmo University representatives participated in the APPRAIS project hosted by the University of Oslo, Norway, from May 9th to May 13th. This project, which is funded by the European Union, aims to improve and develop the Higher Education system in the Kurdistan region.
Comments