بەشداریکردنى زانکۆى چەرموو لە پڕۆژەیەکى ڕێکخراوى ئایریکسى ئەمریکى و وەزارەتى خوێندنى باڵا

posted Dec 14, 2021, 11:20 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Dec 15, 2021, 3:08 AM by Hidayat Jamal Qadir ]


 ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 14-12-2021 هه‌ریەک لە د.پشتیوان فەرەج, بەڕێوەبەرى پەیوەندیەنێودەوڵەتیەكانى زانکۆى چەرموو و د. على وهاب کریم یاریده‌ده‌ری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا , د. بەختیار کەمال عەزیز ڕاگرى کۆلێژى زانستە کردارییەکان و م. هاوار فازیل ئیسماعیل بەڕێوەبەرى سەنتەرى گەشەپێدانى کار بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەیەکى سەرهێڵى (فێرچواڵ) لەگەڵ هەریەکە لە نوێنەرانى ڕێکخراوى ئایریکسى ئەمریکى و زانکۆ هاوبەشەکانى دیکەى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا.

ئەم پڕۆژەیە بۆ دروستکردنى تیمى هاوبەشى خوێندنى باڵا چەند زانکۆیەکى کوردستانە لە پێشکەشکردن بۆ هەندێکى فەندى بچووک کەلەلایەن سەفارەتى ئەمریکاوە لە بەغداد پاڵپشتى لێوە دەکرێت. ئەم فەندەیان مینحە بچوکانە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پشتگیری کردنى چەند بوارێکى گەشەپێدان کە بڕیاڕ وایە ببێتە هۆى بونیاتنان و بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان زانکۆکان و کەرتى خوێندنى باڵا.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پرۆسەى چۆنیەتى خۆئامادەکردن کرا بۆ ئامادەکردنى پڕۆژە و پێشکەشکردنى داواکارى بۆ وەرگرتنى مینحە لەلایەن پرۆگرامى هاوبەشى کەرتى خوێندنى باڵاى عێڕاقی و وەزارەتى خوێندنى باڵاى کوردستان لە هەولێڕ. 

ئەم دەستپێشخەریەى ڕێکخراوى ئایریکس بۆ ئەم ساڵ لەم بوارانەدایە:

1. پڕۆژەى هاوبەشى (پاتنەشیپ)

2. کۆرسى بەڕێوەبردنى توێژینەوە

3. کتێبخانەى خزمەتگوزاریی کار و پیشە 

هەر یەکە لەو پڕۆژانە بە شێوەى جیاجیا دەبرێن بەڕێوە. پڕۆژەى هاوبەشى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى زەمالەکان و پەیوەندیە کەلتوریەکانى وەزارەت دەبرێت بەڕێوە. ئەم پڕۆژەیە بەڕێز. مەقسود محەمەد دەیبات بەڕێوە کە بەڕێوەبەرى پەیوەندیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵایە.

وەزارەتى خوێ،دنى باڵا (لە چوارچێوەى ڕێنماییەکانى ئایریکس) ئەم چوار بوارەى بە گرنگ زانیوە بۆ پڕۆژەى هاوبەشى: 

1.  دامەزراندنى سەنتەرێکى توێژینەوەی ئابورى بۆ ئەوەى وەک ناوەندێک بێت بۆ توێژینەوە لەناو کۆلێژى بازرگانى. سەنتەرەکانى توێژینەوەى ئابورى توێژینەوە ئەنجام دەدەن لەسەر نوێترین دیاردە و گۆڕانکاریە ئابوریەکانى نیشتمان و داتا و توێژینەوەکانیان بڵاودەکەنەوە بەشێوەى پۆلیسى پەیپەر بۆ دامەزراوە و ئاژانسەکانى دەوڵەت و ڕێکخراو و دامەزراوە گشتى و ئەهلیەکان.

2. گەشەپێدانى پرۆگرامى تەکنیکى و پیشەیی لەوبوارانەى کە خواستیان زۆر لەسەرە لە بازاڕ و جیهانى کارکردن وەک کەرتى کشتوکاڵ و بازرگانى و تەکنیکى و گەشتوگوزار. ئەم پرۆگرامانە پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتیەکان دەگونجێنن لەگەڵ مەنهەجى خوێندن و وانەگوتنەوە و فێربوون بۆ ئەوەى خواستى بازاڕ و کەرتى تایبەت پڕبکرێتەوە و وەڵامى پێویست بێت بۆ دەرفەتى کار بۆ گەنجان لە بازاڕدا.

3. سودوەرگرتن لە توێژینەوە بۆ ڕێگریکردنى لە کاریگەریەکانى گۆڕانکارى کەش و هەوا لە عێڕاقدا بۆ نمونە بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى  دەربارەى باشتر بەکارهێنانى سەرچاوە سروشتیەکانى وەک ئاو سەرچاوە سروشتیە گرنگەکانى دیکە.

4. چاکسازى و ڕیفۆرم لە مەنهەجى خوێندن و گەشەپێدان بۆ ئەو بەشانەى کە لەڕووى ئەکادیمیەوە گرنگى و بایەخى زۆریان هەیە ئەویش لەڕێگەى نوێکردنەوەى ناوەرۆک و وانەگوتنەوە و سودوەرگرتن لە نوێترین ئەزمونى زانست و زانین و مەعریفە و دڵنیایی جۆرى و ئەزمونى فێربوونى خوێندکاران. 

هەریەکە لە سەرۆکى زانکۆ و جێگرەکانیان و بەڕێوەبەرانى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێوەبەرانى سەنتەرەکانى پەرەپێدان و گەشەپێدانى کارى زانکۆکان بەشدارى ئەم کۆبونەوەیان کرد.

 


 

Charmo University Participated in Higher Education Partnership Program with IREX

Today the director of IRO of Charmo University Dr. Pshtiwan Faraj, Assit. Prof. Ali Wahab, Vice President for Academic Affairs, Prof. Dr. Bakhtyar Kamal Aziz, Dean of Medical and Applied Sciences, and Mr. Hawar Fazil, director of CDC of Charmo University participated in an online partnership meeting with IREX, ministry of Higher Education and Scientific Affairs and a number of other Kurdish Universities.

Charmo University along with the Ministry of Higher Education and Scientific Research and IREX, and a number of Kurdish universities  joined the formal  announcement  of the  2022 Higher Education Partnership Program  on  Tuesday,  December 14th 2021.

IREX IRAQ, Higher Education Partnerships Team – HEP – shared with Partner universities the announcement of the Request for Application for  Higher Education Partnership Program (HEPP) - Institutional Small  Grants funded by the US Embassy in Baghdad, that will provide  opportunities to support target areas for development that build and foster sustainable relationships for Iraqi Higher Education.

The purpose of the meeting was to learn more about the  small grant partnership program and the process for submitting a proposal. The Higher Education Partnership Program is supported by the U.S. Embassy, Baghdad under the U.S. Iraq Higher  Education Partnerships Program and in partnership with the Ministry of Higher Education and Scientific Research,  Baghdad and the Ministry of Higher Education and Scientific Research, Erbil.

 IREX's initiatives for this year were:

  1. Partnership projects
  2. Research Management Course
  3. Career Services Library

Each project is managed separately, thus the Partnership Project is going to be handled by the General Directorate of Scholarships and Cultural Relations and I am the focal point between the ministry, your good selves and IREX. The ministry  has (according to the IREX's outline) selected the following four focus areas for the partnership project:

1. Creation of an Economic Research Center to serve as a hub for research within a college of business. Economic Research Centers conduct research on national economic trends and disseminate data and policy analysis for state agencies and public and private organizations.

 2. Development of technical and vocational programs in demand driven occupational fields such as agriculture, technical trades, and hospitality. These programs will align international standards in curriculum, teaching and learning in order to meet private sector job market and youth employment needs.

 3. Applied research into mitigation of impact of climate change in Iraq such as a more sustainable use of water and other natural resources. 

4. Curriculum reform and development for high priority academic departments through updates to content and delivery that reflect current academic knowledge and practice and quality assurance of student learning experiences.   

Written and translated by Dr. Pshtiwan Faraj

Director of IRO 

Charmo University





Comments