ئه‌مڕۆ به‌روارى 6 ى ئایارى 2021 د.پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئه‌پڕایزى كرد به‌سه‌رپه‌رشتى یونیمێد و هه‌شت زانكۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به‌شدار له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كه به شێوه‌ى ئۆنلاین\فێرچواڵ بوو تایبه‌ت بوو به پاكێجى كاركردنى ژماره 1 (ۆرك پاكێجى 1) ى پڕۆژه‌ى ئه‌پڕه‌یز و تیایدا هه ر یه‌كه له زانكۆكانى به‌شدار باسیان له كار و چالاكیه‌كانى خۆیان له‌م پاكێجه‌دا كرد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه و وه‌رگێڕانى هه‌ندێك له یاساكانى خوێندنى باڵا له كوردستان و عێڕاق كه ته‌نها به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى به‌رده‌ست بۆ زمانى ئینگلیزى و هێشتا كاركردن له‌وبواره‌دا به‌رده‌وامه زانكۆكانى دیكه‌ش باسیان له كار‌و پڕۆژه‌كانى خۆیان كرد بۆ نمونه زانكۆى گه‌رمیان هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانى ڕاپرسى له‌ناو زانكۆ به‌شداره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ سیسته‌مى پله‌به‌ندى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆكان و چه‌ندین گفتوگۆ و كارى باش له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌نجام دراوه د.پشتیوان فه‌ره‌ج باسى له‌وه كرد كه به‌پێ ى به‌دواداچوونه‌كانیان هه‌موو یاساكانى خوێندنى باڵا به زمانى كوردى به‌رده‌ستن و له ماڵپه‌ڕى خوێندنى باڵادا دانراون. به‌ڵام وه‌رگێڕانى هه‌موو ئه‌و یاسایانه بۆ زمانى ئینگلیزى هه‌م كاتى زۆر و هه‌م تێچوى زۆرى ده‌بێت و پێویست ده‌كات له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى ئاست به‌رز و شاره‌زا له بوارى ئینگلیزى و یاسادا بكرێن به زمانى ئینگلیزى و ئه‌نجامدانى كارێكى له‌م شێوه‌یه خزمه‌تێكى باش به ڕه‌وتى خوێندن له كوردستان ده‌كاتو ئه‌كرێت سودیشى هه‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان كه بیانه‌وێت له كه‌رتى خوێندنى باڵادا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن یان بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى جیهاندا ئه‌م جۆره كارانه خزمه‌ت به ڕه‌وتى خوێندنى باڵا ده‌كه‌ن |
News and Activities >