ڕاپۆرتى هاریکارى نێودەوڵەتى دەقى وتارى جێگرى سەرۆکى شارەوانى پیزا لەچوارچێوەى پڕۆژەى ئەپرایز و زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان لە کۆنفرانسى زانکۆى پیزا لە ئیتالیا وەرگێرانى: د.پشتیوان فەرەج بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان زانکۆى چەرموو لە سەردەمێکى مێژوویی گرنگى بەجیهانى بوونى وەک ئێستا کە پڕە لە دیاردەى نەخوازراوى وەک شەڕ و کۆچى بە کۆمەڵ و توندڕەوى و دەمارگیرى نەتەوەیی و ئایینى و گرژى و ململانێ سیاسى و سەربازیەکان و شەڕأنگێزى وەک داگیرکردنى ئۆکرانیا لە لایەن ڕوسیاوە لەگەڵ کارەساتى گەورەى مرۆیی, پێویستە ئیتالیا و ئەوروپا ڕێگرى لەم دیاردانە بگرن. ئەویش بە کەرەتەى گرنگى وەک هاریکاریکردنى نێودەوڵەتى و هەماهەنگیکردن لە گەڵ وڵاتانى تازە پێشکەوتوو. دەستپێشخەرى بۆ هاریکارى نێودەوڵەتى بەشێکى دانەبڕاوى سیاسەتى دەرەوەى ئیتالیایە و وڵاتەکەمان دەیەوێت دوبارە ببێتەوە بە پاڵەوانێکى بەرپرسیار لەسەر مێزى نێودەوڵەتى ئەویش بەهاوکارى وڵاتانى تازەپێشکەوتوو, وەک لە یاسای ژمارە 125\2014 هاتوە و بەپێ ی ئەم یاسایەى ئیتالیا هاریکارى نێودەوڵەتى بەشێکى دانەبڕاو و گرنگى سیاسەتى دەرەوەى ئیتالیایە, ئەویش بەهەند وەرگرتنى بەرژەوەندى نیشتمانى ئیتالیا و بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان. لەوەش گرنگنتر بەرنامەى کارى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ساڵی 2030 بۆ گەشەپێدانى بەردەوام کە بریتیە لە پرۆگرامى کارکردن بۆ خەڵک و هەسارەکەمان و خۆشبەختى وڵاتان کە ئیمزا کراوە لە سێپتەمبەرى 2015 لەلایەن حکومەتەکانەوە لەلایەن 193 وڵاتانى ئەندام لەنەتەوە یەکگرتوەکان ئیمزا کراوە بەشێوەیەکى ئەرێی کاریگەرى هەیە لەسەر پەرەپێدانى بەردەوام. بەرنامەى کار یان ئەجێنداى 2030 بەشێوەیەکى ڕیشەیی دەستپێشخەریەکانى هاریکارى نێودەوڵةتى گۆڕیوە, ئەویش بە پیاداچونەوەیەکى قوڵ بۆ پرسی پەرەپێدان کە پێشووتر تەنها لە چوارچێوەى هاوسۆزى و خاوخەمیدا بووە ئەویش بەپێشکەشکردنى کۆمەکى دارایی, بەڵام لە ئێستادا ئەو دەستپێشخەریانە گۆڕاون بۆ دید و ڕوئیایەکى نوێ بۆ بەرپرسیاریەتى هاوبەش و پابەندبوونى هەمەلایەنانە بۆ هەموو وڵاتانى جیهان. پەرەپێدانى ئەولەویەتەکانیش لەم چەند تەوەرەى خوارەوەدان: - کۆتاییهێنان بە هەژارى بەهەموو شێوەکانیەوە - دابینکردنى پەروەردە و خوێندنێکى باش کە هەموان تیایدا بەشداربن و لە ئاستێکى باش و یەکساندا وە گرنگیدان بە هاندانى دەرفەتەکانى فێربوون بۆ هەموو ماوەى تەمەن بۆ هەموان بە یەکسانی. -دڵنیابوونەوە لە دابینکردن و بەڕێوەبردنى بەرپرسیارانەى ئاوو و سەرچاوە سروشتیەکان بۆ هەموان - گرنگیدان بە یەکسانى جێندەرى و باشترکردنى ژیان و بارودۆخى ژنان بەگشتى. پێکەوە پەرەپێدان کلیلى سەرەکیە زۆر گرنگە بایەخ بدرێت بە سیاسەتى دروست و کاریگەرى هاریکارى نێودەوڵەتى بەجۆرێک زۆرترین دامودەزگا و دامەزراوەکان بەشداربن لەوانەش هاوڵاتیان بەگشتى, بۆ ئەوەى ڕێگری بکەین لە دیاردەى کۆچى بەکۆمەڵ و کۆچکردن بەهۆکارى ئابورى ئەویش بە گرنگیدان و پەرەپێدانى ئابوری ناوخۆی وڵاتان کە ئەمەش گرنگى زەمانى ئەمن و ئاسایش و ئازادى و سەربەستى و شکۆی ئەو مرۆفانەیە کە کۆچ دەکەن. جێگەى باوەڕ نیە کەلەزۆربەى ناوچە و وڵاتانى جیهاندا ڕێگریکردن لە ناکۆکى و گرژى و ململانێ سیاسیەکان و کردارى چارەسەرکردن بەتەنها پشت بە کەرەستەکانى وەک دیالۆگی سیاسی و دیبلۆماسى دەبەستن ئەویش بە غیابى هاریکارى دارایی و ماددی کە پێوستن بۆ هاوکاریکردنى بونیاتنانەوە و دوبارە چارەسەرکردنى کێشەکان وەک دابینکردنى خزمەتگوزاریە گشتیەکان و بوژانەوەى ئابورى و هاوسەنگى و باڵانسی دامەزراوەیی و ئەمن و ئاسایش و سەقامگیرى. پێویستە ئامانجە سەرەکیەکانمان بریتى بێت لە گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى و کەلتورى و ئابورى و گەشەى دامەزراوەکان لەو وڵاتانانەى کە کەمتر سەقامگیرن بەتایبەتى لەم سەردەمى بڵاوبونەوەى پەتای جیهانى و قەیرانى ئابورى و جەنگ و ململانێ سیاسیەکان, ئەمەش ئەرک و واجبێکى ئەخلاقی و ئیتیکى هەموانە کەزیاتر گرنگى بدەین بە بارودۆخەدژاوارەکان کە دەکرێت ببنە هۆى ناسەقامگیرى زیاترى وڵاتان و تێکچوونى هاوسەنگى نێودەوڵەتى و هەڕەشە و مەترسی بۆ ئەمن و ئاسایشى نێودەوڵەتى. شارەوانى پیزا گرنگى زۆر و بایەخپێدانێکى گرنگى هەبووە بۆ پرسێکى هەستیارى وەک هاریکارى نێودەوڵەتى وە لە ساڵى 2018 ەوە لەو پێناوەدا بە پێشنیارى من وەک جێگرى سەرۆکى شارەوانى ئەم پڕۆژانەى خوارەوەمان جێبەجێ کردوە: ساڵى 2018 پڕۆژەى قەترەیەک شیر لە شارى حەلەب- بڕیاڕی 254 لەبەروارى 20 ى 12 ى 2018 لەلایەن دەزگاى هاوکارى بۆ کەنیسە بەبڕى 26,500 یۆرۆ پڕۆژەى منداڵانى دڵخۆش و پڕۆژەى پێگەیشتوان -بڕیاڕى 255 بەروارى 20 ى 12 ى 2018 - لە بەڕازیل بەبڕى 14,000 یۆرۆ ساڵى 2019 نوێکردنەوەى پڕۆژەى قەترەیەک شیر لە شارى حەلەب بڕیاڕى 221 لە 12 ى 12 ى 2019 پڕۆژەى هاوکارى بۆ کەنیسە بەبڕى 5,000 هەزار یۆرۆ نوێکردنەوەى پڕۆژەى منداڵانى دڵخۆش و پڕۆژەى پێگەیشتوان بڕیارى 220 بەروارى 12 ى 12ى 2019 لە بەڕأزیل بەبڕى 5,000 هەزار یۆرۆ پڕۆژەى وەڵامدانەوەى دەستبەجێ و خێرا بۆ حاڵةتى بارى نائاسایی لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا لە چوارچێوەى پڕۆژەى ئوئێن دى پى بڕیارى 222 بەروارى 12 ى 12 ى 2019 بەبڕى 25,000 هەزار یۆرۆ. پڕۆژەى مەهامى تونس یۆرۆمید کۆنفرانسى ڕێگریکردن لە توندڕەوى و پەڕگیرى گەنجان, میانڕەوى کردنى ململانێکان و گەشەپێدانى سیاسەتى گەنجان پڕۆژەى تونس -باشترین کارى بەڕێوەبردنى پاشماوە و پاشەڕۆکان گەشەپێدانى ناوخۆیی و خزمەتگوزارى لامەرکەزى بۆ بوشانەوەى ئابورى و گەشەپێدانى بەردەوام. ساڵى 2020 پڕۆژەى ئەو دەستەى کە هاوکارى دەکات لە کۆرۆمبیا لە بەڕأزیل بڕیارى 246 لە 11 ى 12 ى 2020 بەبڕى 10,000 یۆرۆ پڕۆژەى سەنتەرى فرە مەبەست لە ڕوندونامیبیا- ریارى 215 لە 27 ى 11 ى 2020 لەلایەن دامەزراوەى کیتیکۆ لە ئیتالیا بەبڕى 10,000 یۆرۆ پڕۆژەى سەرچاوەمرۆییەکان و بەدەستهێنانىکارامەیی بۆ سەنتەرى ڕاوێژکارى زەبری دەروونى تراوما لە نەیجیریا بەبڕیارى 216 لە بەروارى 27 ى 11 ى 2020 بەبڕى 20,000 هەزار یۆرۆ ساڵی 2021 پڕۆژەى بونیاتنانى کۆلێژێک بۆ خوێندکارانى ئاوارەبوو لە بۆگەندى لە بورکینافاسۆ بڕیارى 314 لە 10 ى 12 ى 2021 پڕۆژەى خوێندن پرسێکى جیدیە بۆ گەنجانى ناوچەکە لە کۆرەمبیا لە بەڕازیل بەبڕى 5,000 هەزار یۆرۆ پڕۆژەى قەڵاى بەزەیی لە شارى روندو لە وڵاتى نامیبیا بەبڕیارى 313 لە 10 ى 12 ى 2021 بەبڕى 5,000 هەزار یۆرۆ پڕۆژەى دابینکردنى کەرەستەى پزیشکى بۆ نەخۆشخانەى بۆسێمپتێل لە کۆمارى ئەفریاى ناوەڕاست بەبڕیارى 311 لەبەروارى 10 ى 12ى 2021 بەبڕى 5,000 هەزار یۆرۆ هەروهها جێگەى خۆشحاڵیەکى زۆر بووکە توانیمان خێزانێکى ئەفغانى لە ئامێزى خۆمان بگرین لە شارەکەمان کەلە جەنگى ئەفغانستان هەڵھاتبوون و توانیمان خانویان بۆ دابین بکەین ئەویش بەهاوکارى ڕێکخراوى خاچى سوورى ئیتالى . لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بدەم بە بەشداریکردنى شارەوانى پیزا لە پلاتفۆرمى شارەوانیەکانى وڵاتانى دەریاى ناوەڕاست لە شارى فلۆرینس وە ئیمزاکردنى ڕێکەوتنى فلۆرینس بۆ ئاشتى و گەشەسەندن لە وڵاتانى تازە پێشکەوتووى سەر سنورى دەریاى ناوەڕاست کە لەڕووى مێژوویەوە بریتیە لە دروستکردنى پردى پەیوەندى کەلتورى نێوان وڵاتانى ئەوروپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەند. نزا بۆ ئاشتى دەکەین, سوپاس بۆ سەرنج و بەشداری بونتان و هیواى کاتێکى شاد و خۆشتان بۆ دەخوازم لە شارەکەمان جێگرى سەرۆکى شارەوانى پیزا REPORT ON INTERNATIONAL COOPERATION
In a historical phase such as the present one, characterised by global phenomena, mass migrations, radicalisation of ethnic and religious conflicts and consequent conflict situations and, as a result of armed aggression, such as that of Russia in Ukraine, increasingly dramatic humanitarian emergencies, Italy and Europe must curb these phenomena, identifying international cooperation as one of the main tools and, in particular, decooperation with developing countries. International cooperation initiatives are an inalienable element of Italy's foreign policy, which must once again become a responsible protagonist on international tables together with other more developed countries, as identified by Law no. 125/2014, which identifies international cooperation as "an integral and qualifying part of Italy's foreign policy, taking into account national interests and their strenuous, inalienable defence". Crucially, the 2030 Agenda for Sustainable Development, an action programme for people, planet and prosperity signed in September 2015 by the governments of the 193 UN member countries, is positively influencing areas of development. The 2030 Agenda has fundamentally changed the nature of international cooperation initiatives, deeply revising their purely solidarity-based nature, which was essentially based on financial aid, to convert it into a new vision of shared responsibility and programmed commitments for every country in the world. PRIORITY THEMES TO BE DEVELOPED: -end poverty in all its forms; -providing quality, inclusive and equal education and promoting lifelong learning opportunities for all; -ensuring the availability and sustainable management of water and sanitation for all; -realising gender equality and improving the living conditions of women. CO-DEVELOPMENT IS THE KEY It is necessary to develop correct and effective international cooperation policies, involving as many institutional and private stakeholders as possible, including individual citizens, in order to contain and stem migratory phenomena, especially economic ones, by promoting the development of local economies, which is essential to guarantee dignity, freedom and security to those who would otherwise migrate. It is unthinkable that in so many areas of the world, effective conflict prevention and resolution action relying exclusively on the tools of political dialogue and diplomacy will suffice in the absence of financial and, above all, operational instruments through which to support construction or reconstruction, the functioning of basic services, economic recovery, as well as stability and institutional balances. The social, cultural, economic and institutional growth of more fragile countries, albeit at a time of pandemic, economic crisis and war, remain objectives that must be pursued, in the knowledge that they are responding not only to an ethical and moral duty, but also to the due attention to critical situations, potential sources of destabilisation of international balances and threats to international security. The Municipality of Pisa has shown particular attention and sensitivity to the theme of international cooperation and, since 2018, on my proposal, as Deputy Mayor, has joined the following projects: Year 2018 - Project "A drop of milk" Aleppo - Syria - Resolution 254 of 20.12.18 - A.C.S. Foundation "Aid to the Church in Need" - € 26,500 - Happy Children and Adolescents Project (PCAF) - Corumbà - Resolution 255 of 20.12.18 - Brazil - Missionary Fathers of Don Bosco City at the Association LA CITTA DEI BAMBINI of Father Ernesto Saksida ONLUS - € 14,000
Year 2019 - Renewal of the project "A drop of milk" Aleppo - Syria - Resolution 221 of 12.12.19 - A.C.S. Foundation "Aid to the Church in Need" - € 5,000 - Renewal of the "Happy children and adolescents" project (PCAF) - Corumbà - Resolution 220 of 12.12.19 - Brazil - Missionary Fathers of Don Bosco City at the Association LA CITTA DEI BAMBINI of Father Ernesto Saksida ONLUS - euro 5,000 - Project "Immediate response to the emergency in north-eastern Syria" in the framework of the UNDP - United Nations Development Programme - Resolution 222 of 12.12.2019 - euro 25,000 - Mission to Tunisia: Euromed - Conference on the Prevention of Radicalisation of Young People. Conflict mediation and youth policy development - Tunisia: Best practices in waste management, local development and decentralised services for sustainability, circular economy Year 2020 - Project "Hands that help - Corumbà - Brazil" - Resolution 246 of 11.12.20 - Missionary Fathers of Don Bosco City at the Association LA CITTA DEI BAMBINI di Padre Ernesto Saksida ONLUS - euro 10,000 - Multipurpose Centre in Rundu - Namibia" project - Resolution 215 of 27.11.20 - Associazione Ketuko Italia Onlus - € 10,000 - Project "Human resources and skill acquisition centre for trauma counselling in the catholic diocese of maiduguri", Nigeria - Resolution 216 of 27.11.20 - Fondazione A.C.S "Aiuto alla Chiesa che soffre" - euro 20,000
Year 2021
- Project " Project to build a college for the benefit of displaced students from Bogande " - Burkina Fasu -Deliberation 314 of 10.12.21 - Fondazione A.C.S "Aiuto alla Chiesa che soffre" - euro 15.000 - PCAF projects - Education is a serious matter" "Young apprentice" - Corumbà - Brazil - Missionary Fathers of Don Bosco City at the Association LA CITTA DEI BAMBINI of Father Ernesto Saksida ONLUS - euro 5.000 - Project "Citadel of Mercy" Rundu - Namibia - Resolution 313 of 10.12.21 - to Associazione Ketuko Italia Onlus - € 5,000 - Medical equipment for the Bossémptléle hospital - Central African Republic - Resolution 311 of 10.12.21 - Association "Noi per l'Africa e il Mondo - Onlus" - € 5,000 It was also a great joy and satisfaction to welcome in our city an Afghan family fleeing the war, for which we made available a building owned by the municipality in agreement with the Italian Red Cross and the Prefecture. Last but not least, I would like to recall the participation of the Municipality of Pisa in the Florence Mediterranean Mayor's Forum and the signing of the Florence Charter for peace and development in the countries bordering the Mediterranean, historically a crossroads of European, Asian, northern and southern cultures. Praying for Peace, I thank you for your attention and wish you all good work and a peaceful stay in our city.
|
News and Activities >