به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سێیه‌مى پڕۆژه‌ى ئه‌پره‌یسى كرد



به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سێیه‌مى پڕۆژه‌ى ئه‌پره‌یسى كرد


ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 19-4-2021  د.پشتیوان فه‌ره‌ج محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى "ئه‌پراێز" كورتكراوه‌ى حكومڕانى و كوالیتى، شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتى : پرۆسه‌ى ڕیفۆرم و چاكسازى  له‌ زانكۆكانى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى زانكۆكانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (یونیمید) كرد كه‌ تیایدا چوار زانكۆى ئه‌وروپا  له‌وانه‌ زانكۆى پێزا له‌ ئیتالیا و زانكۆى ئۆسلۆ له‌ نه‌رویج و زانكۆى مورسیا له‌ ئیسپانیا و زانكۆى ئیڤۆریا له‌ پورتوگاڵ له‌گه‌ڵ هه‌شت زانكۆى كوردستان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بن 

زانكۆ هاوبه‌شه‌كانى كوردستان پێك دێن له‌ زانكۆى چه‌رموو و زانكۆى سلێمانى و صه‌لاحه‌دین و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و زاخۆ و دهۆكى پۆلیته‌كنیك 

د.پشتیوان فه‌ره‌ج محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى زانكۆى چه‌رموو به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سێیه‌مى پڕۆژه‌ى ئه‌پره‌یسى كرد . تیایدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ۆرك پاكێچى یه‌كه‌مى ئه‌مپڕۆژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆ هاوبه‌شه‌كانى كوردستان كه‌ پێك هاتوون له‌ زانكۆكانى چه‌رموو و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و زاخۆ و دهۆك و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى دهۆك و گه‌رمیان و یونیمێدى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئیتالیا

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ ۆرك پاكێجه‌كانى پڕۆژه‌كه‌ به‌ گشتى كرا و به‌تایبه‌تى ۆرك پاكێچى ژماره‌ یه‌ك كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌سنیشانكردنى چۆنیه‌تى به‌شداریكردنى زانكۆكان له‌گه‌ڵ یونیمید


Comments