News and Activities

With US embassy funding, US chamber of Commerce and Center for International Private Entrepreneurship (CIPE) and Kurdistan Economic Development Organization (KEDO) 50 Students of Charmo university participated in a one year job skills development program. Also 100 students from University of Halabja and Garmyan University participated in the same program. Below you can see an online virtual meeting for the closing ceremony for all the participants.

پڕۆژەی سەرکردایەتی ژنان لە خوێندنی باڵادا : لە نێوان زانکۆی چەرموو و زانکۆی کاتانیای ئیتالیا و ئینستیتوتی فینلەندا

posted Dec 3, 2022, 3:42 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Dec 3, 2022, 3:49 AM ]

ڕۆژی هەینی بەرواری 2\12\2022 بەڕێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەیەکانی زانکۆی چەرموو د.پشتیوان فەرەج بەهاوکاری زانکۆی کاتانیای ئیتالی و ئینستیتوتی فینلەندا بۆ توێژینەوەى پەروەردەیی جیفاسکیلای فینلەندی وزانکۆی کوردستان لەئێران کۆبونەوەیەکیان بەشێوەی سەرهێڵ(ئۆنلاین) ئەنجامدا کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند بۆ پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی  پڕۆژەیەک بەناونیشانی سەرکردایەتیکردنی ژنان لە کەرتی خوێندنی باڵادا. 

لە ئێستایادا مینجە و پڕۆژەکانی فەندکردنى یەکێتی ئەوروپا کراوەیە و چەند زانکۆیەکی کوردستانی عێڕاق لەوانەش زانکۆی چەرموو و بەهاوکاری زانکۆی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران و هاوکاری و هاوبەشی زانکۆی کاتانیا لە ئیتالیا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی چەند ساڵین لەبواری بەهێزکردنىی ژنانی سەرکردە لە بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی زانکۆکان ودواکات پۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەکە بەرواری 16 ى شوباتی 2023 یە.
ئەم مینحەو فەند و هاوکاریانەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەیە کە لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا پێگەی ژنان بەهێز بکەن لە کەرتی خوێندی باڵادا.

پڕۆژەکە هێشتا لە قۆناغی هەڵسەندگاندانیە و ئەگەر بێت و براوە بێت ئەوا زانکۆی چەرموو دوو ۆرک پاکێجی ئەم پڕۆژەیە لە ئەستۆ دەگرێت ئەویش بە هاوبەشی و هاوکاریکردن لە گەڵ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگای مەدەنی بەتایبەتی ئەو ڕێکخراوانەی کە چالاکن لە بواری سەرکردایەتی کردنی ژنان لە سەرجەم کایەکانى کۆمەڵگادا.

زانکۆ سێ پایەی سەرەکی هەیە کە ئەوانیش وانەگوتنەوە, توێژینەوە و پەیامی سێیەمن. ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە پەیامی سێیەمی زانکۆکان کە بریتیە لە ڕۆڵی زانکۆ لە بەهێزکردنی کایەکانى کۆمەڵگا و لەوانەش کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ بەهێزکردنی ئەو گروپ و چیانەنەی کەلە کۆمەڵگایا پەڕاوێزخراون لەوانەش ژنان و گەنجان.

بەهیوای ئەوەین ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت و ئامانجەکانی خۆی بەدەست بێتنێت لەوانەش ئامانجی بەهێزکردنی پێگە و ڕۆڵی ژنان لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی کردنی کەرتی خوێندنی باڵادا.



زنجیرە خولێکی ڕاهێنانی (مووک) لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەپرایز لە زانکۆی چەرموو دەکرێتەوە

posted Nov 25, 2022, 2:31 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Nov 26, 2022, 2:26 PM ]

*مووک واتە  کۆرسێک یان خولێکی چڕی کراوەی سەرهێڵ, وشەکە کورتکراوەی زاراوەیەکی ئینگلزیە بەناوی ماسیف ئۆپن ئۆنلاین کۆرسز

پڕۆژەی ئەپرایز پڕۆژەیەکی یەکێتی ئەوروپایە تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی خوێندنی باڵادا و  ئەم پڕۆژەیە لە هەشت زانکۆی حکومى کوردستان و چوار زانکۆی ئەوروپی  جێبەجێ دەکرێت. لە چوارچێوەی ۆرک پاکێجى 4 بڕیاڕ دراوە کە حەوت زنجیرە خولى مووک بکرێتەوە. خولی مووک بەمانای کۆرسی چڕی کراوەى سەرهێڵ دێت و وەرگیراوە لە زارەوەکانی ماسیف ئۆبن ئۆنلاین کۆرس. ئەم خولانە کورت خایەن بەڵام چڕن دەربارەی تەوەرەکانی حکومڕانی, دڵنیای جۆری و پرۆسەی بۆلۆنیا. لەهەر زانکۆیەک 12 ستافی ئەکادیمی و کارگێری بەشدار دەبن و زانکۆی چەرمووش یەکێکەلەزانکۆ بەشداربووەکانی ئەم پڕۆژەیە.ئەو بەڕێزانەى بەشداری ئەم خولە دەکەن بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن زانکۆ ئەوروپیەکانەوە وەردەگرن و دەبن بەڕاهێنەری ڕاهێنەران لەو تەوەرانەدا. لە دوای ئەوەی بەشداربوو خولی مۆدیولەکانى (مووک) تەواو دەکات دواتر دەتوانن لەو تەوەرانەی وەریانگرتوە خولی دیکەی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆکەیان بکەنەوە.

لە خوارەوەدا ڕەشنووسی ئەم خول و کۆرس و مۆدیولی ڕاهێنانە و هەموو ناوەرۆک و بەروار و زانیاریەکی دیکەی پێوست بە چۆنیەتى بەشداربوون بەزمانی کوردی بەردەستە. بۆ خوێندنەوەى زانیاریەکان بە زمانى ئینگلیزی ئەو فایلەی بە شێوەی پی دی ئێف هاوپێچ کراوە بخوێنەوە.


ۆرک پاکێجی 4

 مووک (کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ)

 حکومڕانی

 دڵنیایی جۆری

 جێبەجێکردنی  پرۆسەی بۆلۆنیا

 ئامادەکردنی: پڕۆژەی ئەپڕایز- یونیمێد

وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە

د.پشتیوان فەرەج

ب.پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

زانکۆی چەرموو

 

دەستپێک

 پرۆسەی بۆلۆنیا ئامانجی یەکخستنی خوێندنە لە کەرتی خوێندنی باڵای ئەوروپا و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە کارئاسانکاریە بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکار و ستاف بۆ ئەوەى خوێندنى باڵا زیاتر بەردەست بێت بۆ هەموان, هەموان لێ ی سوودمەند بن و کێبرکێش زیاتر ببێت. جگە لەوە پرۆسەی بۆڵۆنیا دڵنیاکردنەوەیە لە داننان بە بڕوانامە و ماوەى خوێندن لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەى کە کۆرسێک لە زانکۆیەکی دیکە دەخوێنن. هەروەها حجێبەجێکردنى سەستەمێکی دڵنیایی جۆری بۆ بەهێزترکردنى دڵنیایی جۆری و پەیوەست کردنى وانەگوتنەوە و فێربوون.

پرۆسەی بۆلۆنیا وەک سەکۆیەک وایە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتر تێگەشتن لە نێوان وڵاتاندا سەبارەت بە ڕیفۆرم و چاکسازی کردن و ئەو پرسیارانەى کە پەیوەستن بە لە سوودوەرگرتن لە پرینسیپەکانى ئەکادیمی بۆ نمونە سەربەخۆیی زانکۆکان و بەشداری زیاتر خوێندکاران لە سەرجەم کایەکاندا.

وەزارەتى خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی بەرپرسە لە ڕیفۆرم و چاکسازی لە کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا. ئەم ڕیفۆرم و چاکسازیە سوودوەرگرتنە لە بیرۆکەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بۆ ئەوەى پەیوەندی زانکۆکانی کوردستان بەهێزتر بێت لەگەڵ زانکۆکانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەم موکە یان کۆرسی چڕی کراوەیەی سەرهێڵانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسموس جێبەجێ دەکرێت بۆ بونیاتنانى تواناکانی خوێندنی باڵا (کەى 2) لە پڕۆژەی ئەپرایز تایبەت بە حکومڕانی و شەفافیەت و پرۆسەی چاکسازی نمونەیی لە کوردستانی عێڕاقدا.

ئامانجە گشتیەکانى ئەم کۆرسی مووکە دابینکردنى چەند مۆدێلێکی جیاوازی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی کوردستان. هەروەها دابینکردنى ئەو ڕاهێنانەى کە پێویستن بۆ باشترکردنى حکومڕانی زانکۆکان و جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە کەرتی خوێندنى باڵای هەرێمی کوردستان. ئەمەش دەبێت بە بنەمایەک بۆ پێناسەکردنى پلانی ستراتیژی دامەزراوە بەشداربووەکان.

تەوەرە سەرەکیەکان تایبەت بەم کۆرسی مووکە تایبەتە بە حکومڕانی,دیزاینکردنى پرۆگرامی خوێندن, ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) کاتژمێری کارکردنى خوێندکار (ستودینت ۆرکلەود) و سیستەمى گواستنەوەى کرێدیت سیستەمى ئەوروپی, داننان بە کرێدیت, ئاڵوگۆڕی فێربوون لێرینینگ مۆبیلیتی, و دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکى زانکۆکان.

هەموو زانکۆ هاوبەشەکانى ئەوروپا کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا, لە چوارچێوەى ۆرک پاکێجى 4- زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا وەک زانکۆی جێبەجێکار و زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆی هاریکاری ئەم ۆرکپاکێجە, بەشدار دەبن لە بەڕێوەبردنی ئەم ۆرکپاکێجە. ئەوانیش باس لە ئەزمونى خۆیان لەبواری سوود وەرگرتن لە کۆرسی چڕی کراوەى سەرهێڵ (مووک) دەکەن هەروەها ئەزمونى مومارەسەی باش (گود پراکتیس) و مەعریفە و زانین و دابین کردنى پیاچوونەوەیەکى گشتی دەربارەی پرینسیپلە سەرەکیەکانى پرۆسەی بۆلۆنیا وەک چۆن لە لایەن دامەزراوەکانى خوێندنی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت.

جگەلەوەش, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردن و فرەچەشن کردنی کاریگەری ڕاهێنان چونکە بەکاردێت وەک کەرەستەیەکی وانەگوتنەوە بۆ ئەو ڕاهێنانەى دواتر بۆ ئەو ئەکادیمی و کارمەندە کارگێڕیانەى  کە بەشداری خولی مووکەکە دەکەن لە زانکۆکانی کوردستاندا. هەروەها لەهەمان کاتدا زیاتر سوود دەگەیەنێت بە ستافی نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان.

 

ڕاهێنراوان

لە هەنگاوى یەکەمدا ئەم کۆرسە چڕە کراوەیەی سەرهێڵ  تەنها تایبەت دەبێت بە ستافی ئیداری و ئەکادیمی زانکۆ بەشداربوەکانی ئەم پڕۆژەیە. بەتایبەتی ئەم ستافانەى کە بەشدارن لە حکومڕانی و دلێنیایی جۆری و جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکەیان.

لەهەنگاوى دووەمدا, هەموو بابەتەکانى ڕاهێنانەکانی ئەم کۆرسە وەردەگێردرێت بۆ زمانى کوردی و وەک کەرەستەیەکی ڕاهێنان بەکاردەهێنرێت لەلایەن هەموو ستافی ئەکادیمی و ئیداری زانکۆ بەشداربووەکانى پڕۆژەی ئەپڕایز.

لەهەنگاوى سێیەمدا, ئەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵ (مووک)انە  لەلایەن زانکۆکانی دیکەى کوردستانەوە بەکاردەهێنرێت و ئامانجەکەش ئەوەیە کە زۆرترین ئەکادیمی سوودمەند بن.

بەشداربوانى کۆرسی مووک (لەهەر زانکۆیەکی بەشدار)

- دوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (یاریدەدەری زانستی و خوێندنی باڵا و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران).

- 3 بەشداربوو لە دڵنیایی جۆری و گەشەپێدانی پرۆگرام (بەڕێوەبەر + دوو کارمەند)

- 1 یەک بەشدار بوو لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (یان سەرۆکی پەیوەندیەکان یان هەر کارمەندێکی دیکە لە پەیوەندیەکان کە کاربکات لە پرۆگرامی ئیراسموس پلەس)

- 3 بەشداربوو لە کۆمیتەى پرۆسەی بۆلۆنیا (سەرۆک + دوو ئەندام)

- 1 ڕاگری کۆلێژێک کە بەشدارە لە جێبەجێکردنى پرۆسەی بۆلۆنیا

- 3 سەرۆک بەش کە بەشدارن لە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا یان 1 یەک ئەندامی لیژنەی زانستی هەر بەشێک(وانەبێژێکی پێشکەوتوو) 

- هەروەها سەرۆکی زانکۆکان دەتوانن بەشداری یەکەم کۆرسی مووک بکەن کە تایبەتە بە حکومڕانی و پلاندانانی ستراتیژی, بەڵام ئەوان ناچار نین کە بەشداری هەموو کۆرسەکانی مووک بکەن. 

سەبارەت بە وەزارەت 10 بەشداربوو دەتوانن بەشداری ئەم کۆرسی مووکە ببن لە بەشی دڵنیایی جۆری, جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا و پلاندانانی ستراتیژی و حکومڕانی لە وەزارەت. 

کەى؟

هەموو ڕاهێنانەکە لە 10 ى کانونى دووەمى 2022 دەست پێدەکات و لە کۆتایی شوباتى 2022 کۆتایی دێت. ئەم کۆرسی مووکە وەها دیزاین کراوە کە پێک هاتووە لە 6 مۆدیول و پێویستی بە 4 کاتژمێری کارکردن هەیە لە هەفتەیەکدا. 

خشتەی کارەکان

- ڕۆژی سێ شەممە (جگە لە دانیشتنی سەرەتایی ناساندن و دانیشتنەکانى ئۆنلاین).

- کاتى کوردی :12:00 نیوەڕۆ

- زانکۆی پیزا و ئۆسلۆ و مورسیا :کاتژمێر 10:00 بەیانی

- زانکۆی ئیفۆریا : کاتژمێر 09:00 بەیانی

 

- ماوەى هەر دانیشتنێکی ئۆنلاین 1 یەک کاتژمێر (20 خولەک ناساندن و پێشکەشکردن + 25 خولەک ڕوونکردنەوەى مادە و کەرەستەکان و چالاکی و هەڵسەندگاندن + 15 خولەک پرسیار و وەڵام)

زانکۆی بەشداربوو

مۆدیول

ڕۆژ

یونیمێد+ زانکۆ ئەوروپیەکان+ هەموو زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان

پێشەکى گشتى کۆرسی مووک

چوارشەممە 21 ى دیسەمبەری 2022

زانکۆی ئیفۆریای پورتوگال

مۆدیولی 1

سێ شەممە 10 ى کانونى دووەمى 2023

زانکۆی پیزای ئیتالی

مۆدیولی 2

سێ شەممە 24 ى کانونى دووەمى 2023

زانکۆی مورسیای ئیسپانی

مۆدیولی 3

سێ شەممە 31 ى کانونى دووەمى 2023

3 گروپ (بەشداربووە کوردیەکان 1 کاتژمێر بۆ هەر بەشداربوویەک (2 زانکۆی ئەوروپی بۆ هەر گروپێک)

گفتوگۆی ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەی 3 مۆدیولی یەکەم

پێنج شەممە 2 ى شوباتى 2033

لە کاتژمێر 09:00 بۆ 12:00 کاتى ئەوروپا

زانکۆی پیزای ئیتالی

مۆدیلوی 4

سێ شەممە 7 ی شوباتى 2023

زانکۆی ئۆسلۆی نەرویجی

مۆدیولی 5

سێ شەمم 14 ى شوباتى 2023

زانکۆی مورسیای ئیسپانی

مۆدیولی 6

سێ شەممە 21 ى شوباتى 2023

3 گروپ (بەشداربووە کوردیەکان 1 کاتژمێر بۆ هەر بەشداربوویەک (2 زانکۆی ئەوروپی بۆ هەر گروپێک)

گفتوگۆی ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەی 4 مۆدیولی کۆتایی

پێنج شەمە 24 ى شوباتى 2023

کاتژمێر 09:00 بۆ 12:30 بە کاتى ئەوروپا

 

لە کوێ؟

کۆرسەکان لە ڕێگەى پلاتفۆرمی مووک لەلایەن یونیمێدەوە پێشکەش دەکرێت. هەر مۆدیولێک دانیشتنێکی تایبەتی هەیە کە بە زووم ئەنجام دەدرێت. دواتر زانیاری زیاتر دەدرێت بەبەشداربوان.

http://learn.uni-med.net/. 

زمانى کۆرسەکەکان

هەموو کۆرسی مووکەکان بە زمانى ئینگلیزی دەبێت. پێویستە بەشداربوان ئینگلیزی بزانن. لەهەنگاوى دواتردا هەندێک لە کەرەستە و مەوادەکانى کۆرسی مووک دەکرێن بە کوردی و وەک کەرەستەى ڕاهێنان سوودى لێوەردەگیرێت بۆ هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری زانکۆکان کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا. 

ئامانج

ئامانج لەم کۆرسی چڕی کراوەی سەرهێڵانە دابینکردنى مۆدیولی ڕاهێنانە دەربارەى هەندێک تەوەری دیاریکراو تایبەت بە پێناسە و جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنیا لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان. هەروەها تەوەری حکومڕانی و پلاندانانى ستراتیژی و دڵنیایی جۆری زانکۆکان. ئەم کۆرسی مووکە تەواوکەرى چالاکی بونیاتنانى تواناکانە لە ۆرکپاکێجی 3 و ۆرک پاکێجی 4 ى پڕۆژەی ئەپرایز.

 

ئامانجى تایبەتی ئەم کۆرس ومۆدیولانە ئەم تەوەرانە لە خۆ دەگرێت: 

- شارەزابوون بە ڕێوشوێنی حکومڕانی لە زانکۆکانی ئەوروپادا

- ناساندنى چوارچێوەی بڕوانامەى ئەوروپی و پێناسەکردنى ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) لە پرۆگرامەکانى خوێندندا.

- خۆگونجاندن لە گەڵ پرۆگرامی خوێندنی ڕاستەقیە لە سیستەمى گواستنەوەی کرێدتی زانکۆ ئەوروپیەکان.

- جێبەجێکردنی دڵنیایی جۆری ناوخۆیی و دەرەکی بەپێ ی ستانداردە ئەوروپیەکان و ڕێبەری دڵنیایی جۆری (ئى ئێس جى).

- داڕشتنى ڕێوشوێن بۆ هاندانى ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە زانکۆکانی کوردستان و بەشێوەیەکى دروست دان بە کرێدیتدا بنرێت.

 

میتۆدی وانەگوتنەوە و هەڵسەندگاندن 

هەر یەکە لە مۆدیولەکان بە میتۆدۆلۆجی بلێندید دیزاین کراوە و ئەم چالاکیانە لە خۆدەگرێت و یەک هەفتە دەخایەنێت. هەرەیەکە لە مۆدیولەکان نمونەى واقیعی دەخاتە ڕوو وە کەیس ستەدی تایبەتی هەیە ئەویش چالاکی پراکتیکی لەخۆ دەگرێت بەم جۆرە:

میتۆدی وانەگوتنەوە و هەڵسەندگاندن

هەر یەکە لە مۆدیولەکان بە میتۆدۆلۆجی بلێندید دیزاین کراوە و ئەم چالاکیانە لە خۆدەگرێت و یەک هەفتە دەخایەنێت. هەرەیەکە لە مۆدیولەکان نمونەى واقیعی دەخاتە ڕوو وە کەیس ستەدی تایبەتی هەیە ئەویش چالاکی پراکتیکی لەخۆ دەگرێت بەم جۆرە

 بەخێرهاتن و پێشکەشکردنى ئۆنلاین (سەرهێڵ) دەربارەى کۆرسی مووک

 وانەى سنکرۆنەس : خولی چەند وێبینارێکی ڕاهێنان (هەفتەى یەک جار)

 کەرەستەى تەواوکاری (چالاکیەکان و خوێندنەوە و فیدیۆ و لینکی وێب پەیج و هتد) کەرەستەى زیاتر بۆ بەشداربوان دابین دەکرێت وەک خوێندنەوەى زیاتر, لیستى چەند سەرچاوەیەکی پێشنیارکراو بۆ ڕأوێژکاری, پاوەرپۆینتى پێشکەشکردنەکان, کەرەستەکانى ڕأهێنانی زانکۆ ئەوروپیەکان, ڕأهێنەری ئەوروپی, کەرەستەی بەسوودی پڕۆژەکانى دیکە, کەرەستەکانى ئۆنلاین دەکرێت بەکاربێن لەلایەن زانکۆ کوردیەکانەوە هەر کات ویستیان سوودى لێ وەربگرن, تەنها ئاگاداریان دەکەینەوە کەی ئەو کەرەستانە ئەپلەود دەکرێت. هەریەکە لە زانکۆ ئەوروپیەکان وەک پێویست بەشدار دەبن لە زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە.

هەڵسەندگاندن: ڕاپرسی هەڵسەندگاندن لە کۆتایی هەریەک لە مۆدیلەکان بەردەست دەبێت. هەروەها بۆ هەر کۆرسێک هەڵسەندگاندێکی گشتگیر دەکرێت بۆ ئەوەى دڵنیابینەوە لە کوالیتی جۆری کۆرسەکە و هەروەها سوود لێ وەرگرتنی بۆ ۆرک پاکێجی 5.

 کاری پڕۆژە: هەریەکە لە زانکۆ کوردیە بەشداربووەکان داوایان لێدەکرێت کاری پڕۆژەیەک ئامادە بکەن کە تایبەت دەبێت بە دیزاین کردنی پرۆگرامی ڕاهێنەری ڕاهێنەران بۆ زانکۆکەی خۆیان, هەروەها دەستنیشانکردنی لیستی بەشداربوانى ڕاهێنان و ڕاهێنراوان, کەرەستە و مەوادی ڕاهێنان و دواتر لەو زانکۆیەدا سوودی لێ وەردەگیرێت 

ناساندێکی گشتگیر بۆ کۆرسەکان

لەبەرواری چوارشەمەی 21 ى دیسەمبەری لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ بەکاتى کوردستان ناساندنێکی گشتگیر دەکرێت بۆ کۆرسەکان. لەو ناساندنەدا بەشداربوان ئاشنا دەکرێن بە پلانی ڕاهێنانەکان, و ئەنجامى فێربوون, پێدانی ڕێنمایی بەبەشداربوان کە چۆن بەشداری کۆرسەکان بکەن (بەشێوەیەکی پراکتیکی و چۆنیەتی سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی کەرەستەکانى ئۆنلاین (سەرهێڵ).


ناوەرۆکی مۆدیولەکانی کۆرسی مووک

هەرشەش 6 مۆدیولەکانى ئەم کۆرسی مووکە بریتین لە:

 

مۆدیولی 1: حکومڕانی, شەفافیەت و پلاندانانى ستراتیژی (مونەسیق: زانکۆی ئیفۆریا)

حکومڕانی لە زانکۆدا هۆکارێکی گەورەی گۆڕانکاریە: چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی وەک زانکۆ دەبێت بەهۆکارێکی گرنگی بەدەستێهنانی ئامانج و چاکسازی لەهەریەک لە زانکۆکانی کوردستان. چەندین مۆدێلی جیاوازى حکومڕانی هەیە بەڵام زۆربەیان وەها پێناسە دەکرێن کە بریتی بن لە هاوسەنگی یان گرژی نێوان سێ هێزی سەرەکی: دەوڵەت, هێزی بازاڕ, لێهاتووی ئەکادیمی و هەبوونی توانای ئەمادیمی سەربەخۆ و ئازادی ئەکادیمی. جێبەجێکردنی حکومڕانی باش وەک مومارەسەیەک لە زانکۆکانی سەربەوەزارتی خوێندنى باڵای کوردستان بریتیە لە سەپاندنى بەهای دامەزراوەکان وەک ئۆتۆنۆمی (سەربەخۆیی) و شەفافیەت. مۆدیولی یەکەم باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنى زانکۆ ئەوروپیەکان دەکات ئەویش بە پشت بەستن بە حکومڕانی ئەکادیمی و بەشداربوونی خوێندکاران.

پلاندانانی ستراتیژی دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا ئەو پرۆسەیەیە کە لە دامەزراوەکاندا هەیە بۆ ئەوەى دید و ڕۆئیای زانکۆکان بهێنێتە دی و باس لە باشترین ئایندە بۆ دامەزراوەکە دەکات. وەک ڕێبەرێک وایە کە ئامانجە تایبەتەکان پێناسە دەکات و تەنها تایبەت نین بە چالاکی ئەکادیمی. پلاندانانى ستراتیژی کەرەستەیەکی بەسوودە بۆ داڕشتنی پێکهاتەیەک و ڕێکخستنى زانیاریەکان کە وەها بکات دەمەزراوەکان بڕیاڕی دامەزراوەیی بدەن چ لەسەر ئاستی دوور مەودا یان لەسەر ئاستی کاری ڕۆژانە. وە دڵنیابوونەوە لەوەى کە پرۆسەی بڕیاڕدان و بەڕێوەبردنیى کارەکان بەپێ ی میشن و فیشن یان دید و ڕۆئیا و بەهاکانی زانکۆکە دەڕوات بەڕێوە وە پابەندن بە ڕێنماییەکانى حکومەت و ناوەندەکانی یەکسانکردنی بڕوانامە و هتد.


مۆدیولی 2: ئەنجامى فێربوون (لێرنین ئاوتکەم) (مونەسیق: زانکۆی پیزا)

ئەنجامى فێربوون یان لێرنین ئاوتکەم وەها پێناسە کراوە کە تایبەت بێت بە ئاستی زانینی تاکێک, تا چەند تاکێک زانینى هەیە, تێگەشتنى هەیە یان توانی ئەنجامدانی چی هەیە لە کۆتایی پرۆسەی فێربووندا. ئەمەش بەپێی زانیاری و مەعریفە و توانست و بەرپرسیارێتی و ئۆتۆنۆمی پێناسە دەکرێت. ئەنجامى فێربوون و تێڕوانینەکان بۆ چەند مەبەستێک بەکاردەهێنرێت وەک چوارچێوەی بڕوانامە و ئاستی فێربوون و گەشەپێدانی مەنهەج و هەڵسەندگاندن و دڵنیابوونەوە و دڵنیایی جۆری و وانە گوتنەوە و ڕاهێنان.

بۆ هەموو ئەو مەبەستانە ئەنجامى فێربوون وەک ڕێچکەیەکە مەبەست لەوەیە کە تاکی فێرخواز ئاستی مەعریفەی و توانستی و لێهاتوویەکانى لە چ ئاستێکدایە. ئەمەش هاوسەنگیەکە بۆ ئاستی فێربوون و ڕاهێنان و ماوەى خوێندن و شوێنی ڕاهێنان.

 

مۆدیولی 3: سیستەمى گواستنەوەى کرێدیتی ئەوروپی و داننان بە کرێدیتدا (مونەسیق: زانکۆی مورسیا)

سیستەمى گواستنەوەى کرێدیتى ئەوروپی کە ناسراوە بە ئى سی تی ئێس لەلایەن زۆرترین وڵاتانى ئەوروپاوە کاری پێدەکرێت لە سیستەمى ناوچەی خوێندنى باڵای ئەوروپا وەک سیستەمێکی کرێدیتی نیشتمانى و تا دێت وڵاتانی دیکەش سوود لەم سیستەمە وەردەگرن. ئەم سیستەمە کەرەستەى سەرەکی پرۆسەی بۆلۆنیایە کە ئامانجى ئەوەیە سیستەمى پەروەردەی نیشتمانى لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەراورد پێ بکرێت. سیستەمى ئی سی تى ئێس کەرەستەیەکە وەها دەکات خوێندن و کۆرسەکان زیاتر شەفاف بن وە کارئاسانی دەکات بۆ گونجاندنى پرۆگرامی خوێندن. سیستەمى کرێدیتی ئەوروپی دیاری دەکات کە خوێندکار لە میانەى خوێندنەکەیدا چر فێربووە وە چەند کاتژمێر کاری کردوە بۆ ئەو فێربوونە. سیستەمى کرێدیتی ئەوروپی هاریکاری دەکات بۆ پلاندانان و پێشکەشکردن و هەڵسەندگاندنى پرۆگرامی خوێندنی باڵا. هەروەها لە میانەى ئەم سیستەمەدا دەتوانی نوسراوی دیکەی وەک دیپلۆما سەپڵیمێنت دروست بکەیت کە ئەمەش ڕ,ونتر و ئاسانترە بۆ ئەوەى خوێندکار لە وڵاتانی دیکە بەکاری بهێنێت. ڕێوشوێنەکانى داننان بە کرێدیت وەک بەشێک لە سیاسەتى دامەزراوەیی خوێندن بۆ داننان بە کرێدیت ئەویش بەپێ ی پرینسیپڵ و ڕێوشوێنەکانى ئیتیفاقیە یان ڕێکەوتنى داننانى لیشبۆن لە ساڵی (1999) دا.

بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندنى باڵا وە پابەندبوونى بەهێزی دامەزراوەکان بۆ مۆبیلیتی خوێندکار یان ئاڵوگۆڕپێکردنی خوێندکاران وەها دەکات کە پێویستمان بە چەند ڕێوشوێنێک هەبێت بۆ ئەوەى دان بنرێت بەو بڕوانامەیەی کە خوێندکار لە میانەى خوێندنەکەى لە زانکۆیەکی دیکە یان وڵاتێکی دیکە بەدەستی هێناوە. پێویستە دانبنرێت بەو بڕوانامەیەی کە خوێندکار لە وڵاتێکی دیکە و دامەزراوەیەکی دیکە بەدەستى هێناوە تەنها مەگەر ئەو کاتەى کە جیاوازیەکى زۆر هەیە لەو بابەتانەى کە خوێندویەتی و دەیەوێت بڕوانامەکەى بۆ یەکسان بکرێت لەگەڵ ئەو بڕوانامەیەی کە وڵاتەکە دەیدات بەو کەسەی کە خوێندویەتی.

پێویستە داننان بەکرێدیت بە پێ ی چەند ستاندارد و پێوەرێک بێت وە بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بێت لە هەموو بوارەکانى داننان بە بڕوانامەى وڵاتانی دەرەکی بۆ دڵنیابوونەوە لە بڕوانامەی بەدەستهێنراو ئەو ماوەیەی کە خوێندکار لەدەرەوە خوێندویەتی لە زانکۆیەکی دیکە جگە لە زانکۆکەی خۆی.


مۆدیولی 4: دڵنیایی جۆریی دەرەکی (مونەسیق: زانکۆی پیزا)

دابینکردنى ڕاهێنان دەربارەی بەڕێوەبردنى دڵنیایی جۆری بەپێ ی پێوەر و ستانداردە ئەوروپیەکان وە ئەو ڕێبەرایەتیەى هەیە بۆ دڵ،یایی جۆری ناسراو بە (ئی ئێس جى) و پرۆسەی بۆلۆنیا.  یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانى ڕێبەری دڵنیایی جۆری لە ناوچەی خوێندنى باڵای ئەوروپا بۆ دڵنیابونەوەیە لە تێگەشیتنێکی هەمەلایەینە بۆ فێربوون و وانەگوتنەوە لە دەرەوەى سنور و وڵاتان و پەیوەست بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە. پرۆسەکانى دڵنیایی جۆری دەرەکی ڕێگە بە سیستەمى خوێندنی باڵای ئەوروپا دەدات بۆ خستنە ڕووی کوالیتی و شەفافیەتی زیاتر, ئەمەش دەبێتە هۆی دروست کردن و بونیاتنانى متمانەى هەمەلایەنە وە باشتر داننان یان ئیعترفاکردن و یەکسانکردنى بڕوانامەکان و پرۆگرامەکان و تەوەرە پەیوەندیدارەکانى دیکەوە.

ڕێبەری دڵنیایی جۆری ئەوروپا لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەکاردێت هەروەها لەلایەن ئاژانسەکانى دڵنیایی جۆری بەکاردێن وەک نوسراوێکى سەرچاوەیی بۆ سیستەمى دڵنیایی جۆری دەرەکی. جگە لەوەش, ئەمەش بەکاردێت لەلایەن تۆماری دڵنیایی جۆری (ئى کیو ئەى ئاڕ) کە بەرپرسە لە تۆماری دڵنیایی جۆری ئاژانسەکان و دەبێت پابەندی ڕێبەری دڵنیایی جۆری یەکێتی ئەوروپا بن.

مۆدیولیى 5: دڵنیایی جۆریی ناوخۆی (مونەسیق : زانکۆی ئۆسلۆ)

پێویستە دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا سیاسەت یان پۆلیسیان هەبێت بۆ دڵنیایی جۆری و ئەو سیاسەتەش ئاشکرا و ئیعلان بکرێت و بەشێک بێت لە ستراتیژیەتی بەڕێوەبردن. سیاسەت و پرۆسەکان کۆڵەکەى سەرەکین بۆ سیستەمى دڵنیایی جۆری دامەزراوەیی کە بەشێک بێت لە خولگەى بەرەوپێشوونى بەردەوام و ئەمەش هەمووی پێکەوە دەبێت بەهۆی شەفافیەت لەو دامەزراوەیەدا. سیاسەتەکانى دڵنیایی جۆری ئەو کاتە زۆر کاریگەر دەبن کە ڕەنگدانەوەى پەیوەندی نێوان توێژینەوە و فێربوون و وانە گوتنەوە بن وە لەچوارچێوەیسیاسەتى  نیشتمانى وڵاتەکەدا داڕێژرابن بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ سیاسەتى دامەزراوەکە و ئەو ڕێچکەیەى کە دەگیرێتە بەر بۆ بەدیهێنانى.

ستاندارد و ڕێبەری ئەوروپی بۆ دڵنیای جۆری ناسراو بە  (ئی ئێس جى) بەکاردێن لەلایەن دامەزراوەکانەوە وەک سەرچاوەیەکی بەپێز بۆسیستەمى  دڵنیایی جۆری ناوخۆی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندی باڵا.

 

مۆدیولی 6: فێربونى مۆبیلیتی (ئاڵوگؤرپێکردن) : مونەسیق: زانکۆی مورسی

وەک یەکێک لە کارە سەرەکیەکانى بۆلۆنیا پرۆسێس لێرنین مۆبیلیتی یان فێربوونی مۆبیلیتی باشترکردنى هەماهەنگى ئەکادیمیە لە دەرەوەى سنورەکان و دانپێدانانی هاوبەشە بۆ ماوەى خوێندن و ئەو بڕوانامانەى کەلە دەرەوە بەدەست دێن. فێربوونی مۆبیلیتی دەرفەتێک دەدات بە خوێندکاران بۆ گەشەپێدانی توانستی بەبەها وە فراوانترکردنى ئاسۆی فێربوونیان ئەویش بە درێژە پێدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات و وەرگرتنی ڕاهێنان لەدەرەوەى زانکۆکانی خۆیان. سەفەر کردن بۆ مەبەستی خوێندن لە دەرەوە یان بۆ مەبەستی ڕاهێنان گرنگترین هۆکارە بۆ گەشەپێدانی توانستی پیشەیی و کۆمەڵایەتی و ئاشنابوون بە کەلتورەکان. هەروەها سەفەر کردن و دونیابینین و خوێندن لە دەرەوە باشترین هۆکارە بۆ زیاترکردنى دەرفەتى دامەزراندنیان و دۆزینەوەى هەلی کار. ئەو خوێندکارانەى خوێندنى باڵا کە لەبەرنامەى مۆبیلیتی دەچنە دەرەوە و بەشێکی خوێندنەکەیان لە زانکۆیەکی دیکە و وڵاتێکی دیکە دەخوێنن دەرفەتی دامەزراندنیان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەدواى ساڵی یەکەمى تەخەروج کردنیان.

بۆ ئەوەى ئاسانکاری بکرێت بۆ مۆبیلیتی و دانپێدانانی پڕوانامەى بەدەست هاتوو لەدەرەوە هەرسێ لایەنی پەیوەندیدار -خوێندکار و ئەو دامەزراوەى کە خوێندکار دەنێرێتە دەرەوەلەگەڵ ئەو دامەزراوەى کە خوێندکارەکە وەردەگرێت یان ئەو ڕێکخراوە یان دەمەزراوەى کە خوێندکار وەردەگرێت پێویستە سەرەتا ڕێکبکەون لەسەر ئەو پرۆگرامەى کەلە دەرەوە دەخوێنرێت. لەم مۆدیولەدا باس لە ڕاوبۆچۆن و ئەزمونى ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە سوودیان لەپرۆگرامی مۆبیلیتی وەرگرتوە.

 

چەند چالاکیەکى دیکە

1. گفتوگۆی سەرهێڵ (ئۆنلاین)

ئەم گفتوگۆیانە ئامانجیان دروستکردنى چەند کاتێکە بۆ دیالۆگ و لەیەکترتێگەشتن لەنێوان زانکۆ کوردی و زانکۆ ئەوروپیەکانی بەشداری ئەم پڕۆژەیە هەروەها گفتوگۆ و ەیەکترتێگەشتن لە نێوان زانکۆ کوردیەکان خۆیاندا. پێویستە ئەم گفتوگۆیانە لەلایەن کەسێکی کارئاسانکاری مۆدێرەیتەر ڕێکبخرێت وە تەرکیز بخەنە سەر چەند تەوەرێکی زۆر دیاری کراو دەربارەی تەوەرە سەرەکیەکانى ئەم کۆرسی سەرهێڵە یان (مووکە) وەلەسەر پلاتفۆرمی زووم ڕێکدەخرێن و جێبەجێ دەکرێت.

ئامانجى سەرەکی ئەم گفتوگۆ سەرهێڵانە بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکان و ڕەوینەوەى گومانەکان و پێشکەشکردنى ڕوونکردنەوەى زیاتر کەلەوانەیە لەلایەن ئەکادیمیایانی بەشداربووی زانکۆ کوردیەکانەوە دروست ببن دواى ئەوەى کەمۆدیولەکان تەواو دەبن.

بۆ باشتر ئیدارەکردن و بەڕێوەبردنى کات و ڕێکخستنى دانیشتنەکان بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) ئێمە بەشداربووان دابەش دەکەینە سەر 3 سێ گروپ هەروەها بەتێکەڵکردنى هەموو پرۆفایلە بەشداربووەکان ئەوەیش بۆ ئەوەى تێڕوانینێکی گشتگیر هەبێت دەربارەی ئەو تەوەرانەى کە باس دەکرێن لە چەندین گۆشەنیگای جیاواز و پلەی وەزیفی جیاوازەوە باسیان لێوەدەکرێت.

ئەم دانیشتنە سەرهێڵانە کە تایبەتن بە پرسیار و وەڵام لەنێوان مۆدیولە جیاوازەکاندا ڕێکدەخرێن: 

- یەکەم دانیشتن و گفتوگۆی سەرهێڵ دواى ئەوەى کە سێ مۆدیولی یەکەم کۆتایی هات

- دووەم دانیشتن و گفتوگۆی سەرهێڵ دواى ئەوەى کە هەموو مۆدیوڵەکان کۆتاییان هات.

لەڕۆژانی پێنحشەممان ڕێکدەخرێن وە سێ گروپی جیاواز دەبێت. هەرگروپێک یەک کاتژمێری دەبێت کە تیایدا ڕاهێنەرە کوردیەکان پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی هاوەڵە ئەوروپیەکان دەکەن و ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە.

بۆ کارئاسانکاری ئەم پرۆسەیە لە کۆتایی هەر مۆدیولێکدا بەشداربووە کوردیەکان هەموو پرسیارەکان و گومانەکان و پرسە گرنگەکان کۆدەکەنەوە بەتایبەتی ئەو تەوەرانەى کە پێویستیان بە ڕوونکردنەوەى زیاتر هەیە وە پرسیارەکان و تەوەرەکان دەنوسن لەسەر بلاکبۆردی ڕاهێنانەکە لە ناو پلاتفۆرمی موودڵی یونیمێد کە تیایدا کۆرسە گەورە کراوەکانى سەرهێڵ (مووک) پێشکەش دەکرێن. زانکۆی زاخۆ, کە یاریدەدەری هاوبەشی ۆرکپاکێجی 4 ە ڕابەرایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات وە هەماهەنگی یان تەنسیقی ئەم ئەرکە دەکات لەگەڵ زانکۆ هاوبەشە کوردیەکانی دیکەدا, ئەویش بە ڕێکخستنەوەى وە یەکخستنەوەى پرسیارەکان و دابەشکردنیان بەپێ ی تەوەرەسەرەکیەکان بۆ دوورکەوتنەوەلەوەى کە پرسیاری دوبارەبوەوە  بوونى هەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر بەڕێوەبردنی دانیشتنی گفتوگۆیەکان کەبەشێوەی سەرهێڵ ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هەرسێ گروپی بەشداربوو.

تێبینی: بۆ خوێندنەوەى هەموو ئەم زانیاریانەی سەرەوە ە زمانى ئینگلیزی تکایە بڕوانە ئەو فایلەی کەبەشێوەی پىدی ئێف هاوپێج کراوەلەگەڵ ئەم پۆستەدا.


  


زانکۆی چەرموو بەشداری دیدارێکی کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد

posted Nov 6, 2022, 11:02 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Nov 6, 2022, 12:03 PM ]

زانکۆی چەرموو بەشداری دیدارێکی کونسوڵگەری گشتی  ئەمریکا لە هەولێر کرد 

لەڕێکەوتى 6 ى نۆفێمبەرىی 2022 بەبەشداری نوێنەری وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەى زانستی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ حکومیەکانى کوردستان کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخرا بۆ زانکۆ حکومیەکان لەگەڵ  کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

کۆبونەوەکە کاتژمێر 10:30 دەستی پێکرد و تیایدا بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی چەرموو د.پشتیوان فەرەج بەشداری ئەم کۆبوەنەوەی کرد و سەرۆکی بەشی کونسوڵگەری ڕێتچارد جەى فەیلانس سیمینارێکی  پێشکەش کرد دەربارەی گرنگی سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و زانستی و ئەو دەرفەتانەى کەلەبەردەستدان بۆ ئەوەى خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان سوود لەو ئاڵوگۆڕە زانستیانە وەربگرن کە ساڵانە لە لایەن سەفارەتی ئەمریکا لە عێڕاقەوە دابین دەکرێت. 

ڕیچارد فەیلانس کورتەیەکی ژیانی خۆی باس کرد کە لە ساڵی 2004 ەوە کاری لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا کردوە لە چەندین وڵاتاندا کاری کردوە بۆ حکومەتەکەى لەوانەش لە بەغداد پایتەختى عێڕاق و لە نەیجیریا و مۆسکۆ ئیستانبول و کەرەچى و نیودلهیى و مومبای و هەروەها لە شاری بابل لە عێڕاق لە ساڵانی 2004 بۆ 2005 لە گەڵ تیمی تیمی بونیاتنانەوەى پارێزگاکانى عێڕاق کاری کردوە و خاوەن بڕوانامەى دکتۆرایە لە مێژوودا و پێش ئەوەى لەگەڵ حکومەت کار بکات بۆ ماوەى هەشت ساڵ مامۆستای زانکۆ بووە لە ئەمریکا. لە کۆلێژی نۆرسرن فیرجینیا وانەی شارستانیەتى ڕۆژئاوای بۆ چەند ساڵێک دەگوتەوە.  هەروەها جگە لە زمانى ئینگلیزی زمانەکانى ئەڵانی و ڕووسی و تورکی بەباشی دەزانێت و لە ئێستا سەرقاڵی فێربوونی زمانى کوردیە و کەسێک بوو زۆر بەپەرۆش بۆ ئەوەی بۆ عێڕاق کاربکات و هەر لەبەر ئەوە بووە کە دیسانەوە گەڕاوەتەوە کونسوڵخانەى گشتی ئەمریکا لە هەولێر. دواتر بابەتێکی بەپێزی پێشکەشکرد و تیایدا هەموو ئەو دەرفەتانەى خستە ڕوو کەلە ئێستایا و ساڵانە بەردەستن بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکان هەر لە ئاستی بەکالۆریۆس تا ئاستی ماستەر و دکتۆر.

دواتر بەڕێز دلێر حەمەد پسپۆری بواری ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری تیشكی خستەسەر گرنگی هەوڵدان و خۆماندووكردنی خوێندكار و خۆپێگەیاندن و بەهێزكردنی زمانێ ئینگلیزی و چەندین تەوەری دیكەێ پەیوەندیدار و دواتریش وەڵامی زۆر لە پرسیارەکانى بەشداربوانی دایەوە.

بەگشتی دیدارەکە زۆربەسوود بوو باس لەم تەوەرانەى خوارەوە کرا:

1. گرنگى خوێندن لە کۆمیوینیتی کۆلێژ

2. پرۆسەکان و بەروارە گرنگەکانى داواکاری پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە ئەمریکا

3. چۆنیەتى وەرگرتنی فیزا و ئامادەکاری یەک ساڵ لەوەو پێش بۆ ئەو کارە

4. چۆنیەتى پلاندانان بۆ چۆنیەتى خوێندن و دابینکردنى بودجەی پێویست یان وەرگرتنی مینحە و زەمالات

5.جۆەرکانى خوێندنى باڵا لە ئەمریکا وەک زانکۆی حکومى و زانکۆی ئەهلی و کۆمیونیتی کۆلێژ

6. ماوەى خوێندن, خوێندن و ڕاهێنانی کورتخایەن بەبێ بڕوانامە بۆ بەهێزکردنی توانستەکان

7.ئەو هۆکارانەى وا دەکەن خوێندکار ئەمریکا هەڵبژێرێت لەوانەش کوالیتی خوێندن, بەهای خوێندن, هەبوونی بژاردەى زۆر و هەمەچەشن, گونجاندن و کارئاسانکاری

8. چۆنیەتى هەڵبژاردنی زانکۆ و کۆلێچ و بەش, خوێندن بە گشتی لەئەمریکا

9. خوێندنی باڵا لەئەمریکا: ماستەری ئەکادیمى, ماستەری پیشەیی, بڕونامەى دکتۆرا

10.پرۆگرامەکانى ئاڵوگۆڕپێکردن و فولبرایت و بەشە جیاوازەکانی دیکە

11. لیستی ئەو مینحەو زەمالاتانەی کەلە بەردەستدان

لە ئایندەیەکى نزیکدا بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆی چەرموو سیمینارێک بۆ خوێندکاران ڕێکدەخات و هەموو ئەو زانیاریانەی وەرگیران لەگەڵیان باسدەکرێت بۆ ئەوەى خوێندکارانی زانکۆی چەرموو سوودمەند بن لەو دەرفەتانەى کە بۆ خوێندن لە ئەمریکا لەبەردەست و فەراهەم کراون.

Charmo University participates in a meeting with US Consulate General in Erbil

On Sunday 6th November 2022 the Directors of International Office of public Universities in Kurdistan met a representative team of US Consulate General in Erbil with this presence of the representatives of Ministry of Higher Education and Scientific Research.

In the meeting Mr. Richard J. Faillace, the Consular Chief at the U.S. Consulate General, Erbil, Iraq welcomed the participants and presented a speech in which he explained several topics related to studying in the US. He shared a brief biography of himself that he joined the Foreign Service in March of 2004, and his first tour was in Lagos, Nigeria.  He later served consular tours in Baghdad, Moscow, as a staffer in the CA Front Office, Istanbul, FSI, Freetown, Munich, and Karachi.  He also had extended TDYs in New Delhi, Mumbai, and the Provincial Reconstruction Team in Babil, Iraq. Rich speaks German, Russian, Turkish, and he is currently in Kurdish language training.

Mr. Faillace before joining the Department, Rich has earned a Ph.D. in Russian history and instructed at the university level for eight years.  He told the participants that he still teaches Western Civilization as an adjunct assistant professor at Northern Virginia Community College. He told the participants that he is a native of Bergen County, NJ.

In his presentation he talked about the following topics:

1. The importance of studying in community colleges

2. The Application Process timeline

3. Planning your study Abroad and Budget and how should students plan their finances while studing in the US

4. Types of Higher Education

5. Reasons to study at a U.S. University

6. Graduate studies in the United States

7. Education USA

8.US Consulate General-Erbil Exchange Programs

9. Financial Aid Resources and Planning

10. And a session for questions and answers 

Finally Mr Dler A. Hamad, Cultural Affairs Specialist also provides some advices on why it is so important to plan early, prepare very well and improve language skills to maximize students opportunities. He also answered some of the questions raised by each of the directors of International Office of each respective universities. 





سیمینارێک بە ناونیشانی ( مۆدێڵی ڕێکخراوی خوێندکاران لە زانکۆی ئۆسلۆ ـ وڵاتی نەرویج ) به‌ڕێوه‌چوو

posted Nov 2, 2022, 10:56 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2-11-2022 به‌ ئاماده‌بوونی پ. ی. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان، به‌ڕێوه‌به‌ریتی پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆی چەرموو سیمینارێکی بە ناونیشانی (مۆدێڵی ڕێکخراوی خوێندکاران لە زانکۆی ئۆسلۆ ـ وڵاتی نەرویج) له‌ هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز محه‌مه‌د) ڕێكخست.

پێشكه‌شكاران:

 - دكتۆرپشتیوان فەرەج ـ  بەڕێوەبەری پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکان، ناونیشانی باس: ڕێکخراوى خوێندکاران لەزانکۆی ئۆسلۆ, نمونەى مۆدێڵی نەرویجی ( Samskipnaden)

- فواد عارف هەمەوەندی ئەزمونى پیشەیی پەنابەرێک لە ڕێبەرایەتی و هاریکاری کاری مرۆیی لە وڵاتی نەرویج.

دواتر به‌ گفتۆگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هات

A seminar on Student Samkipnaden was held in Charmo University
On wednesday 2nd November 2022 with the presence of assistant Professor Dr.Hallat Rasheed Abdulla, the Dean of the college of Education and Languages and several academics a seminar titled "The Model of Student Union Organization in Oslo University: a Norwegian Model of Student organization" was held by the directorate of International Relations Office of Charmo University.
The first presenter was Dr. Pshtiwan Faraj Mohammed, the director of International Relations Office presented his seminar titled The Norwegian Model for Student Organization.
The Second Presenter was Mr Fuad Arif Hamawand and his seminar was titled "The Professional Experience of a Kurdish Refugee in Guiding and Leading Social Work for Refugees and his professional experience in hunting in Norway.
Then the seminar was ended with a question and answers session.





زانکۆی چەرموو یاداشتێکی لێكگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دیالۆگ و کەلتور واژووکرد

posted Oct 31, 2022, 6:11 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Oct 31, 2022, 7:37 AM by Hidayat Jamal Qadir ]

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 31-10-2022  پ.ی. د. هونەر ئەمین به‌نوێنه‌رایه‌تی سەرۆکی زانکۆ چه‌رموو و دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆی چەرموو  و د. ئەرین ئەحمەد محه‌مه‌د مامۆستا لەبەشی ئینگلیزی و مامۆستا هێمن عارف لەبەشی پەیوەندیەکانی زانکۆی چەرموو پێشوازیانکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی دیالۆگ و کەلتور کە پێکهاتبوون لە محه‌مه‌د لەتیف بەڕێوەبەری ڕێکخراو و  هێفار محه‌مه‌د بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕیژین عارف لە ڕێکخراوی ناوبراو.

هەردوولا یاداشتێکی لێكگه‌یشتنیان واژووکرد بۆ ئەوەى زانکۆی چەرموو و ڕێکخراوی دیالۆگ و کەلتوور پێکەوە چەندین کاری هاوبەش ئەنجامبدەن لە بوارەکانى (ئامانجە دوور مەوداکانى نەتەوە یەکگرتوەکان و گرنگیدان بەچەند تەوەرێکی گرنگی هاوبەش)لەوانەش ئامانجەکانی ژمارە (4 و 5 و 16)ی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بوارەکانى  بەرزکردنەوەى ئاستی خوێندن و  فێربوون وگرنگیدانی زیاتر بە مافەکانى مرۆڤ و مافی ژنان و یەکسانی و پتەوکردنی گیانی لێبووردن و کەمکردنەوەى توندڕەوەی و بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی و بونیاتنانی ئاشتی  دامەزراوەى بەهێز، گرنگیدانی زیاتر لە بواری ژینگە.

 بڕیار وایە لە ئایندەدا چەند زنجیرە چالاکییەکی بوارەکانى بونیاتنانی تواناکان و بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیاری و گرنگی زیاتر بە زانکۆی چەرموو و شاری چەمچەماڵ بدرێت.

 

Charmo University and Dialogue and Culture Organization signed an Memorandum of Understanding

 

On 31st October 2022, Deputy President for Financial and Administrative Affairs, Assistant Professor Dr. Hunar Ameen and Director of International Relations Office Dr. Pshtiwan Faraj and Lecturer Hemn Arif and Dr. Areen Ahmed Mohammed, lecturer at English Department welcomed a delegation of Dialogue and Culture Organization and received Mr. Mohammed Latif, CEO of DCO, Mr. Hevar Mohammed, Communication Manager and Mr. Rezheen Arif, a designer with DCO.

 

Both sides agreed to conduct joint and collaborative works including capacity building and raising awareness and advocacy for a range of issues including advocacy for Sustainable Development Goals of the UN and the agenda of 2030 and particularly focusing on goals number 16 Peace, Justice and Strong Institutions, and goal number 4 which is quality education and goal number 5 Gender Equality.

 

Both sides agreed to collaborate  in organizing capacity building and raising awareness activities and sessions at the University of Charmo and Chamchamal.

 فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د




شاندێکی زانکۆی چەرموو بەشداری ڕاهێنانێکی مەیدانی لە زانکۆی پیزا لە ئیتالیا زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال کرد

posted Oct 26, 2022, 9:44 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed

لەبەرواری 17 بۆ 21 ى ئۆکتۆبەرى 2022 شاندێکی زانکۆی چەرموو کە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان د. پشتیوان فەرەج, ڕاگری کۆلێژى زانستە پزیشیکیەکان پرۆفیسیۆر د. بەختیار کەمال عەزیز,  و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری د. زانا عوسمان موحەمەد بەشداری  ڕاهێنانێکی مەیدانیەیان کرد بۆ هەردوو زانکۆی ئەوروپی زانکۆی پیزا لە ئیتالیا و زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگال.

جگە لە شاندی زانکۆی چەرموو شاندی حەوت زانکۆی دیکەى حکومى وەک زانکۆکانى گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و سەلاحەدین و دهۆک و زاخۆ و دهۆکی پۆلیتەکنیک لە کوردستان بەشداریان کرد لەم پڕۆژەیەی یەکێتی ئەوروپا کە تایبەتە بە ڕیفۆرم و چاکسازی و شەفافیەت لە کەرتی خوێندنی باڵا ئەویش بەهاوکاری چوار زانکۆی ئەوروپی کە ئەوانیش زانکۆکانى ئۆسلۆ و پیزا و ئیفۆرا و زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا.

هەروەها شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵاش بەشداربوون لەم پڕۆژەیەدا . پڕۆژەکە ناوی ئەپڕایزە و ئامانج لێ ی بەهێزکردن و بونیاتنانى تواناکانی ستاف و  ئەکادیمیا و بەڕێوەبەرانی بەشە جیاوازەکانى زانکۆکانە و بە هاوکاری تؤڕی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتالیا کە ناسراوە بە یونیمێد بەڕێوە دەچیت. ئەم پڕۆژەیە ساڵی یەکەمى زۆربەى کارەکانى بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبرد و لە ئێستادا پڕۆژەکە لەساڵی دووەمى جێبەجێکردنیدایە و بڕیاڕ وایە تا ساڵی 2024 بەردەوام بێت.
خولەکەش تایبەت بوو بە پلاندانانی ستراتیژی, بەڕێوەبردن, دڵنیایی جۆری و بونیاتنانی تواناکانى زانکۆکانى کوردستان.
لەم خولەدا بەشێوەیەکى مەیدانی سەردانی ئۆفیسە گرنگەکانی هەردووزانکۆی پیزا و ئیفۆریا کرا و لە نزیکەوە باش ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەک دڵنیایی جۆری و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و سەنتەری کار و ناوەندی بەڕێوەبردنی ڕۆژەکان و سەرجەمبەڕێوەبەرایەتیەکانی کاروباری خوێندکاران و بەشی توێژینەوە و وانەگوتنەوە و پەیامی سێ یەمی زانکۆکان کرا.

سەردانی زانکۆی پیزا لە ئیتالیا بۆ ئەم بەشانەى خوارەوە بوو:

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و جێگرەکانی پێشوازیەکی گەرمیان لە تیمی زانکۆ کوردیەکان کرد و باسی گرنگی کاری هاوبەشیان کرد لە گەڵ زانکۆکانی کوردستاندا

1. سەردانى ئۆفیسی بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆی پیزا: یەکەى هاوکاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی
2. پڕۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی زانستی
3. سەردانی مەیدانى : بەشداربوان دابەشکران بۆ سێ گروپ, گروپی یەکەم سەردانی ئیدارەى گشتى و خزمەتگوزاری سەنتەرى کاری زانکۆی پیزایان کرد,گروپی دووەم سەردانی بەشیکارگێڕیگشتى ئۆفیسی توێژینەوەیان کرد و گروپی سێیەمیش سەردانی ئۆفیسی دڵنیایی جۆری زانکۆی پیزایان کرد هەروەها سەردانکردنی ئۆفیسی بەشداریپێکردنى خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد. جگە لەوەش هەر سێ گروپ سەردانی بەشی یەکەى هەڵسەندگاندنیان کرد و دواتر سەردانی هەندێک لە بەشە گرنگەکانی زانکۆیان کرد وەک سەردانی بەشی مێژووی شارستانیەتەکان و بەرهەم هێنانی مەعریفە و زانین کرد.

هەروەها لە سەردانکردنی زانکۆی ئیفۆریا لە پورتوگاڵ ئەم بەشانە بەسەر کرانەوە:

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و جێگرەکانی پێشوازیەکی گەرمیان لە تیمی زانکۆ کوردیەکان کرد و باسی گرنگی کاری هاوبەشیان کرد

1. سەردانى ئۆفیسی دڵنیایی جۆری زانکۆی ئیفۆریا کرا
2. سەردانی بەشی یەکەى داهێنانی زانکۆ و پەیامی سێیەمى زانکۆی ئیفۆریا کرا و سیمینار و پریزێنتەشن پێشکەش کرا لەو بارەوە و گفتوگۆ و بۆچوون ئاڵوگۆڕی پێکرا لەنێوان هەردوو لایەن.
3. دواتر سەردانی پالاس یانکۆشکی فیمیسیۆ کرا لەگەڵ ئینستیتوتی توێژینەوە و پێشکەوتن کرا لە تاقیگەى هەرقل.
4. دواتر بە ڕێبەرایەتى بەڕێوەبەرانی زانکۆکە سەردانی شاری مێژووی و کۆلێچی بەشی ئیسپیریتۆ سانتۆ کرا.
5. هەروەها سەردانى بەشی خزمەتگوزاری ئەکادیمی و پرۆسەی بۆلۆنیا و خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان و کارئاسانکاریەکانى دیکەى ناو زانکۆکە کرا لەناو بینای سانتۆ ئۆگەستینۆ.
6. دواتر بە پاس هەموو بەشداربوان هاوەڵی کران بۆ پارکی تەکنەلۆجیا و زانستی زانکۆکەو لەو شوێنەدا دامەزرێنەری پارکەکە سۆمۆدیپ سارکار پڕوانامەی بەشداریکردنى ئەو خولەى بەبەشداربوان بەخشی.
زانکۆی چەرموو لە ئێستادا لە گەڵ زانکۆی ئیفۆریا سەرقاڵی ئامادەکردنی یاداشتێکی لێکتێگەشتنن بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و توێژینەوەى هاوبەش و مۆبیلیتی ئاڵوگۆڕپێکردنى خوێندکار و ستافی وانە گوتنەوە و بڕیاڕ وایە لە ئایندەیکی نزیکدا بەرهەمی ئەم سەردانە دەربکەوێت.






زەمالەی کورتخایەنى ئەمریکی بۆ کچانی سەرکردەى زانکۆکان

posted Oct 12, 2022, 12:55 PM by Pshtiwan Faraj Mohammed

زەمالەی کورتخایەنى ئەمریکی بۆ کچانی سەرکردەى تەمەن 18 بۆ 25 ساڵ

سەفارەتى ئەمریکا لە عێڕاق زەمالەى کورتخایەنی دیراساتى دامەزراوەکانى ئەمریکا بۆ خوێندکارانی کچى گەنجی زانکۆکان ڕادەگەیەنێت.

ئەم زەمالەیە کورت خایەنە و پرۆگرامێکی ئەکادیمیە و ئامانجى ئەوەیە کە گروپێک لە خوێندکارانی کچانی گەنجی ناو زانکۆکان زیاتر ئاشنای دامەزراوە گرنگەکانى ئەمریکا بکات و لەهەمان کاتدا کارامەیی سەرکردەیی ئەوان بەهێزتر دەکەن.

ئەم پرۆگرامە سەردانێکی مەیدانی 5 هەفتەییە و پێک هاتووە لە زنجیرەیەک سیمینار و گفتوگۆ و خوێندنەوە و پێشکەشکردن بەشێوەی گروپ و بەشداریکردن لە چەند وانەیەکی گرنگی ناو زانکۆ و دامەزراوە ئەمریکیەکان.

گەشتە مەیدانیەکە کۆرسبووکی خۆی هەیە و چەندین چالاکی ناو زانکۆ ئەمریکیەکانی تیادایە لەگەڵ گەشتی زانستی و سەردانى شوێنەوارە گرنگەکان و چالاکی تایبەت بە سەرکردایەتى کچانی زانکۆ هەروەها فێربوونى کاری خۆبەخشی کاریگەر لەناوکۆمەڵگاکەت دوای گەرانەوەت بۆ وڵاتەکەى خۆت.

چوار هەفتە لە یەک دامەزراوەى گرنگ دەبیت و هەفتەی کۆتایی گەشتێکی خوێندنی زانستی دەبێت. لەماوەى مانەوەت لە ئەمریکا چەندین دەرفەتت بۆ دەڕەخسێنن لەبواری چالاکی پەروەردەیی و کەلتوری لەدەرەوەى هۆڵةکانى وانە گوتنەوە.

تەمەنى پێشکەش کار دەبێت لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بێت.

ماوەى پرۆگرامەکە: 5 پێنج هەفتە دەبێت

بۆ پێشکەشکردنى داواکاری و زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پرۆگرامە تکایە بڕوانە ئەو فایلی ۆردەى کە هاوپێچ کراوە و دواتریش کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

here

دوا بەروار بۆ پێشکەشکردن: 10 ى نۆفێمبەری 2022

ئامادەکردن و وەرگێڕانی:

د.پشتیوان فەرەج

ب.پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان

زانکۆی چەرموو

Study of the U.S. Institutes (SUSIs) for Student Leaders are intensive short-term academic programs whose purpose is to provide groups of undergraduate student leaders with a deeper understanding of the United States while simultaneously enhancing their leadership skills.  The five-week Institutes will consist of a balanced series of seminar discussions, readings, group presentations, and lectures.  The coursework and classroom activities will be complemented by educational travel, site visits, leadership activities, and volunteer opportunities within the local community.  Each Institute will include a four-week academic residency component and a one-week integrated study tour.  During the academic residency, participants will also have the opportunity to engage in educational and cultural activities outside of the classroom.

Age range: 18-25 years old
Duration of the program: 5 weeks

To apply or for more information, please visit: Program Announcement

Application form available here

Deadline: November 10th, 2022

 

فەندی ئەڵمانی پڕۆگرامى تەعزیز (داد) بۆ زانکۆکان لە ئێستادا کراوەیە

posted Oct 10, 2022, 2:48 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Oct 10, 2022, 5:46 AM ]

خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانى ناسراو بە (داد) پڕۆژەى تەعزیز بۆ زانکۆکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەڵمانیا ڕادەگەیەنێت

ئۆفیسی هەرێمایەتى ڕێکخراوە ئەڵمانیەکە لە عەمان کۆبونەوەیەکى ئۆنلاین ڕێکدەخات بۆ بەرچاوڕوونى ئەو زانکۆیانەى کە خوازیارن ئاڵوگۆڕی زانستی لەگەڵ زانکۆکانی ئەڵمانیا ئەنجام بدەن.

لەبەرواری پێنچشەمە 13 ى 10 ى 2022 کاتژمێر 3 ى دوانیوەڕؤ تیمی زانکۆکان کۆبونەوەیان دەبێت لەوبارەیەوە و ئەمەش لینکی کۆبونەوەکەیە 

تکایە بڕوانە وێنەى هاوپێچ  کە کارتی بانگێشتنامەکەیە و دەتوانن لەگەڵ ئەو ئەکادیمیایانە بەشداری پێ بکەن کە لە بواری پڕۆژەی هاوبەشی کەرتى خوێندنى باڵا شارەزان و پەیوەندی باشیان لەگەڵ زانکۆکانى ئەڵمانیادا هەیە و ئەمەش لینکى وێبسایتەکەیانە لە خوارەوە:
https://www2.daad.de/hochschulen/ausschreibungen/projekte/de/11342-foerderprogramme-finden/

د.پشتیوان فەرەج
بەڕێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان
زانکۆی چەرموو

“Ta’ziz partnerships” 

we are going to hold a virtual info session on our new program “Ta’ziz partnerships” next Thursday, October 13, at 3 pm (GMT +3).

 

You are cordially invited to join our MS Teams session through https://bit.ly/3MaMo1v.

Prior registration is not required.

 

Please find attached our invitation card with all details and feel free to share it with your network. Also enclosed, you will find a summary of the Ta’ziz scheme and its three funding lines in English. Further documents in English will be published soon on our website https://www2.daad.de/hochschulen/ausschreibungen/projekte/de/11342-foerderprogramme-finden/.

 

The program consists of the three funding lines Ta’ziz short term measures, Ta’ziz science cooperations and Ta’ziz networks. It is meant to strengthen the academic cooperation between Germany and the partner countries in the MENA region, to contribute to reform endeavors in HE and beyond, as well as to foster the exchange between HEIs and non-academic partners (public & private sector, NGOs, civil society, non-university research institutions).

 

As you might know from other DAAD programs, applications can only be handed in by German HEIs and research institutions, but foreign partners can benefit from the funding as well. Hence, we strongly encourage you to reach out to your potential German partner institutions in order to set up a joint proposal. The German HEIs will be informed through our headquarters about the call and have the opportunity to partake in several info sessions about the program.

 

In addition to that, we cordially invite you to a special info session for foreign HEIs, which will be held on Thursday, October 13, at 3 pm (Jordan/Iraqi/Lebanese time) through MS Teams. You are going to receive the link and further information in a couple of days via email as well as on our website and FB page.

 

Please do not hesitate to share this information with your colleagues, the management and interested faculty members at your university. 

For detailed summary of this program please look at the attached PDF file.

Dr.  Pshtiwan Faraj

Director of International Relations Office

Charmo University




زەمالەى ئەمریکی : خوێندنی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگە بۆخوێندکارانى زانکۆ

posted Oct 3, 2022, 3:25 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Oct 3, 2022, 3:29 AM ]

سەفارەتى ئەمریکا لە عێڕاق زەمالەى خوێندن لە بوارى گۆڕانکاری کەش و هەوا و ژینگە بۆ خوێندکارانى زانکۆ ڕادەگەیەنێت

ئەم زەمالەیە بریتیە لە دیراساتى دامەزراوەکانى ئەمریکا بۆ ئەو خوێندکارانەى بەتوانا و سەرکردەن. زەمالەکە بۆ ماوەیەکى کورت خایەنە و پرۆگرامى خوێندنى ئەکادیمى خوێندکار ئاشنا دەکات بە تێگەشتنى قوڵ و ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتوەکان لەبوارى ژینگە و کەش و هەوا و خوێندکار زۆرترین توانست لەو بوارەدا فێردەبێت.
ئەم زەمالەیە خوێندکار ئاشنا دەکات بە مێژووی ئەمریکا و ڕۆڵی حکومەت و دامەزراوەکان و کۆمەڵگا و کەلتور لە بواری کاری ژینگەیی.
بەشدار بوو زانیار قوڵ وەردەگرێت لەسەر ئامانجەدوورمەوداکانى نەتەوە یەکگرتوەکان و کاریگەری ئابورى و تەندروستى گشتى و پاراستنى ژینگە و عەدالەتی ژینگەیی و پاراستى ژیان لەسەر وشکانى و لەناو دەریا و زەریاکان و پرسی پیسبوونى ژینگە و ڕۆڵی گەنجان و کەمایەتیەکان و کۆمەڵگا لە گرنگیدان بە ژینگە و کەشوهەوا.

مەرجەکان
تەمەنى پێشکەشکار دەبێت لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بێت
ماوەى خوێندنەکە بۆ 5 هەفتەیە
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردن 10 ى نۆفێمبەرى 2020
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەبکە Program Announcement

ئامادەکردن و وەرگێڕانی :
د.پشتیوان فەرەج
بەڕێوەبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
زانکۆی چەرموو
 

Study of the United States Institutes (SUSI) for Climate Change and the Environment

Study of the U.S. Institutes (SUSIs) for Student Leaders are intensive short-term academic programs whose purpose is to provide groups of undergraduate student leaders with a deeper understanding of the United States while simultaneously enhancing their leadership skills. The SUSI on Climate Change and the Environment will enhance participants’ knowledge of U.S. history, government, institutions, society, and culture within the context of the theme.  Participants may also explore sustainable development; clean energy; conservation; environmental justice; ocean protection; pollution; economic impact; public health; and the impact of climate change specifically on underserved, youth, and minority populations and communities, including indigenous peoples.

Age range: 18-25 years old
Duration of the program: 5 weeks

To apply or for more information, please visit: Program Announcement

Application form available here

Deadline: November 10th, 2022


زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا بۆ خوێندكارانی زانكۆ

posted Oct 1, 2022, 10:02 AM by Pshtiwan Faraj Mohammed   [ updated Oct 2, 2022, 7:16 AM by Hidayat Jamal Qadir ]


ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕێگەی سەفارەتەكەی لە بەغدادەوە چەندین دەرفەتی خوێندنی ماوە كورت ٤-٥ هەفتە بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی عێڕاق ڕادەگەیەنێت و تیایدا خوێندكار سەردانی دامەزراوە گرنگەكانی ئەمریكا دەكەن بەتایبەتی بۆ ئەوخوێندكارانەی كە زۆر بە توانا و شارەزا و لێهاتوون و تایبەتمەندی سەركردایەتیان تێدایە.

خوێندنەكە بۆ بەهێزكردنی تێگەیشتنی خوێندكارە لە بواری دیموكراسی و بەهاكانی دامەزراوە گرنگەكانی ئەمریكایە و تیایدا ئاشنا دەكرێن بە میژووی ئەمریكا، و حكومەتی ئەمریكا، دامەزراوەكان، زانكۆكان، كۆمەڵگا و كەلتوری ئەو وڵاتە.
 بەشداربوان ئاشنادەبن بە فرەڕەنگی و فرەكەلتوری ئەمریكا و گرنگی دیموكراسی لە ژیانی ئەمریكیەكاندا هەروەها ئاشنادەبن بە گرنگی هەمەچەشنی ئاینەكان و بەهاكان و مافی مرۆڤ و دابونەریتی پێكهاتەی فرەجۆری ئەو وڵاتە هەروەها گرنگی دیالۆگ و لێكتێگەشتن لەنێوان ئاینەكان و كۆمەڵگای مەدەنی و گرنگی كاری خۆبەخشی.

مەرجەكانی پێشكەشكردن:

- خوێندكاری زانكۆ بێت لە هەر قۆناغێك بێت گرنگ نیە.
- تەمەنێ لە نیوان١٨ بۆ ٢٥ ساڵ بێت.
- ماوەی خوێندنەكە بۆ ٤ بۆ ٥ هەفتە دەبێت.
دوا بەروار بە پێشكەشكردنی داواكاری ١٠ی نۆفێمبەری ٢٠٢٢

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم پرۆگرامە بڕوانە ئەو ڕوونكردنەوەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی.

تێبینی/ گرنگە پێشكەشكار ئاستی زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێت.


Study of the United States Institutes (SUSI) for Student Leaders Religious Diversity and Democracy

The Study of the United States Institutes (SUSI) for Student Leaders Religious Diversity and Democracy are intensive short-term academic programs whose purpose is to provide groups of undergraduate student leaders with a deeper understanding of the United States while simultaneously enhancing their leadership skills.

The SUSI on Religious Diversity and Democracy will enhance participants’ knowledge of U.S. history, government, institutions, society, and culture within the context of the theme.  Participants will explore the intersection of religious diversity and pluralism with American democracy; the First Amendment and separation of church and state; early religious traditions and the current religious landscape of the United States; conflict resolution and interfaith dialogue in a democracy; and the engagement of faith groups in civil society and the voluntary sector.

Age range: 18-25 years old

Duration of the program: 4-5 weeks

To apply or for more information, please visit: Program Announcement

Application form available here

Deadline: November 10th, 2022


https://iq.usembassy.gov/education-culture/exchange-programs/

1-10 of 101

Comments